٣٠٠ کۆچبەر گیانیان لەدەستداوە و جیهان تەنها سەیری ئەم تراژیدیایە دەکات
وتەبێژی کۆمسیۆنی کۆچبەران و پەنابەرانی هەدەپە گولسەوم ئاغوئۆغلوو و ڤێلی ساچلەک، دوای ئەوەی کەشتییەک لە کەناراوەکانی یەمەنەوە کەوتووەتە ژێرئاوەوە لەبارەی مردنی ٣٠٠ کۆچبەرەوە، بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە، "مردنی ٣٠٠ کەس ڕووداوێک نییە، بەڵکو کوشتارێکە کە بەهۆی سیستمی سەرمایەدارییەوە دروست بووە، بەداخەوە جیهان تەنها سەیری ئەم تراژیدیایە دەکات وڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لەم بارەیەوە تەنها ڕاپۆرت دەدەن و هیچی تر".

ناوەندی هەواڵ
نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، کە ٣٠٠ کۆچبەر پاش ئەوەی لەم دواییانەدا کەشتییەک لە کەناراوەکانی یەمەن کەوتە ژێرئاو، گیانیان لەدەستدا، یەمەن کە چەندین ساڵە شەڕی ناوخۆی تێدا بەردەوامە، بووەتە ڕێگایەک کۆچبەرانی ئەفریقا هەوڵ دەدەن لێیەوە بچنە وڵاتانی دیکە، بەتایبەت بۆ سعودیە، بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان بڵاویانکردەوە، ساڵانە نزیکەی ١٠٠ هەزار کۆچبەر خۆیان دەگەیەننە یەمەن.
"٣٠٠ کەس ژیانیان لەدەستداوە"
وتەبێژانی کۆمسیۆنی کۆچبەران و پەنابەرانی پارتی دیموکراتی گەلان-هەدەپە، گولسەوم ئاغوئۆغلوو و ڤێلی ساچیلک دەربارەی مردنی ٣٠٠ کۆچبەر دوای ئەوەی کەشتییەک لە کەناراوەکانی یەمەن ژێرئاو کەوت، بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە، تێیدا هاتووە "بەپێی ئەو لێدوانەی لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بڵاوکراوەتەوە، نزیکەی ٣٠٠ کۆچبەر کە بۆ دروستکردنی ژیانێکی نوێ کۆچیان کردووە، دوای ئەوەی کەشتیەکەیان لە کەناراوەکانی یەمەندا کەوتە ناو ئاو گیانیان لەدەستداوە، لەوانەیە ژن و منداڵیان لە نێویدا هەبووە، ئەمە تراژیدیایەکە لە جیهاندا و بە تایبەت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، دەریاکان پڕن لە لاشەی مردوو".
هەروەها باس لەوەکراوە کە بەرپرسیارانی ئەم تراژیدیایانە ئەوانەن شەڕ بەسەر گەلاندا دەسەپێنن، سیستەمی سەرمایەداری لە ڕێگای ئەم شەڕانەوە پارادایمی دەوڵەت-نەتەوە و دەسەڵاتی خۆیان دەپارێزێت، مردنی ٣٠٠ کەس "ڕووداوی بەلەم" نییە بەڵکو کوشتارێکە کە بەهۆی سیستەمی سەرمایەدارییەوە دروست بووە، جیهان تەنها سەیری ئەم ڕووداوە دەکەن، ئێمە بە قووڵی لەم تراژیدیایە خەفەتبارین، ئێمە بانگی مرۆڤایەتی دەکەین لە دژی ئەم دۆخە چالاکی بکەن، دەڵێین ئەم تراژیدیایە دەبێت دوا تراژیدیا بێت، چونکە بۆ هەموو خەڵکی جیهان تێکۆشانمان بۆ ژیانێکی یەکسان و ئازاد کردووە، بەرپرسیارێتی ئێمە ئەوەیە کە کۆتایی بە شەڕەکان بێنین تا کۆتایی بەم جۆرە تراژیدیایە بێت.
لە بەیاننامەکەشدا ئەوە هاتووە: ئێمە سوورین لەسەر ئەوەی کە تێکۆشانەکەمان گەورە بکەین، بۆ ئەوەی هەموو کەس لە جیهان و لە وڵاتی خۆیدا بە ئازادی و بە خۆشی بژی.
ت.پ