"١٦%ی منداڵانی ئەوروپا rووبەڕووی تووندوتیژیی ئۆنلاین دەبنەوە"

نەتەوە یەکگرتووەکان ئاشکرایدەکات، ١٦%ی منداڵانی ئەوروپا ڕووبەڕووی تووندوتیژیی ئۆنلاین دەبنەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

ئالینا کۆسما، بەرپرسی تیمی لێکۆڵەران لە ئاژانسی یونسێفی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژەی بەوەکرد، سەرەڕای ئەوەی تووندوتیژیی ئۆنلاینی ناو قوتابخانەکانی ئەوروپا لە ٢٠١٤بە دواوە زیادی نەکردووە، لە دەرەوەی قوتابخانەکان و لەناو منداڵان بە تایبەتی لە ساڵی ٢٠٢٢ زیادی کردووە.

 

لێکۆڵینەوە لەسەر ٣٠٠ هەزار منداڵ لە ٤٤ وڵاتی ئەوروپا کراوە و دەرکەوتووە، لە ساڵی ٢٠٢٢دا لانیکەم ١٦ منداڵ لە ١٠٠ منداڵی تەمەن ١١ تا١٥  ساڵان  لەو کیشوەرە رووبەڕووی تووندوتیژی بوونەتەوە، ئەوە لە کاتێکدایە لە ساڵی ٢٠٢١ کەمتر لە ١٣ بوون.

 

نەتەوە یەکگرتووەکان داوای جووڵەی خێرا بۆ رێكخستن و چاودێریکردنی سۆشیال میدیا دەکات، ئاماژەی بەوەکردووە، هەنگاوێكە رووبەڕووی یاسا و مافی ژیانی تایبەتیی کەسی و ئازادی رادەربڕین دەبێتەوە.