١٠٩ ڕۆشنبیر داوا لە "UN" دەکەن لێکۆڵینەوە لە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی بکەن

١٠٩ ڕۆشنبیر، نووسەر، یاساناس، ڕۆژنامەنووس و مامۆستای زانکۆ لە کوردستان و عێراق داوایان لە یوئێن و کۆمیتەی جێبەجێکاری "OPCW" کردووە، کە لێکۆڵینەوە بکەن لە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە لایەن تورکیا دژی گەریلاکانی پەکەکە لە ئاڤاشین، زاپ، مەتینا.

١٠٩ ڕۆشنبیر، نووسەر، یاساناس، ڕۆژنامەنووس و مامۆستای زانکۆ لە کوردستان و عێراق داوایان لە یوئێن و کۆمیتەی جێبەجێکاری "OPCW" کردووە، کە لێکۆڵینەوە بکەن لە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە لایەن تورکیا دژی گەریلاکانی پەکەکە لە ئاڤاشین، زاپ، مەتینا.

ناوەندی هەواڵ

 

نامەکە لە ڕۆژی ١٥ی تشرینی یەکەم، ئانتۆنیۆ گۆتەرێس، سکرتێری گشتی یوئێن و نوسینگەی کاروباری چەکدانانی سەر بە UN و کۆمیتەی بەڕێوەبەریی OPCW کرا و تێیدا هاتووە،" کە سوپای تورک ماوەیەکی زۆرە لە باشیکا کوردستان ئۆپەراسیۆنی داگیرکاریی ئەنجام داوە، بەڵام  لە ئاڤاشین ناوچەکانی زاپ و مەتینا، دوایین هەوڵی داگیرکاریی، جەخت لەسەر ئەوە کراوەتەوە، کە دەوڵەتی تورک کارێکی نامرۆڤانەی کردووە، سوپای تورک لە ساڵی ١٩٨٣ەوە ئۆپەراسیۆنی سەربازی سنووریی لە خاکی عێراق بەڕێوەدەبات، . دوایین قۆناغی ئەو ئۆپەراسیۆنانە، کە لە ٢٣ی نیسانی ٢٠٢١ دەستی پێکرد، قۆناغێکی نوێ لە سیاسەتە هەرێمییەکانی تورکیا نیشان دەدات و ئامانجی داگیرکردنی خاکی گەورەی کوردە، ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ئەم دواییە بەتایبەتی لە ناوچە گوندنشینەکان و شاخاویەکانی ئامێدی، دەۆک، ئاڤاشین، زاپ و مەتینا چڕکراونەتەوە لە ئەنجامدا زۆربەی خەڵکی مەدەنی ناوچەکەیان جێهێشت و گەریلاکانی پەکەکە کە نزیکەی ٤٠ ساڵە لە هەرێمەکەدان، ڕێگرییان لە پێشڕەوییەکانی سوپای تورک کردووە".

 

سوپای تورک چەکی قەدەغەکراو بەکاردەهێنێت

ڕۆشنبیران و نوسەران، تێبینیان کرد، کە سوپای تورک کە لە ٢٣ی نیسانی ٢٠٢١وە لە هەوڵی داگیرکاریی سەرنەکەوتووە و گەریلاکان بەرخۆدانیان کردووە، هەروەها لەو ڕۆژەدا چەکی کیمیایی بەکارهاتووە، لە نامەکەدا ئەوەش هاتووە، "سوپای تورک کە ناتوانێت هێڵی بەرگری گەریلاکان بشکێنێت، بە شێوەیەکی بێ جیاوازی چەکی کیمیایی بەکاردەهێنێت و کاریگەری لەسەر گەریلا و هاوڵاتیانی مەدەنی هەیە ،دەنگۆی ئەوە هەیە کە سوپای تورک چەکی قەدەغەکراوی لە لایەن OPCW بڵاوکردووەتەوە ئەم بانگەشانە بە شێوەیەکی زیاد لە لایەن ڤیدیۆیی کە چەندین مانگ لە میدیاکاندا بڵاو دەکرێنەوە و چەندین ڕاپۆرتی جۆراوجۆر و هەژماری کەسی پشتگیری دەکرێن".