سروشت لە کوردستان تاڵان دەکرێت!

لەگەڵ سیاسەتەکانی کۆمەڵکوژی  و داگیرکاریدا، سروشتی کوردستان ڕۆژ لە دوای ڕۆژ کەوتووەتە ژێر سیاسەتی کۆمەڵکوژییەوە و سروشتەکەی تاڵان دەکرێت. لەگەڵ دەرکەوتنی دیمەنی نوێی داربڕین، دەبینرێت کە ناوچەکانی شرناخ بوونەتە بیابان.

ناوەندی هەواڵ

 

ماوەی دوو ساڵە لە چیاکانی جودی و گابار و لە دەڤەری بەستای سەر بە شرناخ لەلایەن پاسەوانی دەوڵەت لە گوندەکان و بە سەرپەرشتی سەربازان دار دەبڕدرێن. بە تایبەتی لە گوندەکانی کەنیامیر، براتەتۆ، براپەشۆ، دەیندەرۆک، جنیوەر، بەلوزەر، ڕیسۆر، سەرێرو، تیکەرە، قورتەکە پێشیا، گرێداینجێ، شەرەڤان، خرتکبەستێ و ناڤیانێ لە هەرێمی بەستا، بەردەوام دار دەبڕدرێنەوە.

 

لە ٪٨ی ناوچە دارستانەکان وێران بوون!

بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە لەلایەن سەندیکای پارێزەرانی شرناخەوە ئامادەکراون، لەماوەی ٧ مانگدا ٨٪ی ناوچە دارستانەکان وێران بوون، هەروەها ٢٠-٢٥ بارهەڵگر کە دار دەبڕن لە ڕۆژدا دەچنە دەرەوەی شار.

 

لەگەڵ دەرکەوتنی دیمەنی نوێی داربڕین، دەبینرێت کە ناوچەکانی شرناخ بوونەتە بیابان. هەروەها لە گرتە ڤیدیۆییەکاندا دەردەکەوێت کە ناوچەکە بووەتە بیابان. سەرەڕای کاردانەوە و ناڕەزایەتییەکان لە دژی بڕینی دارەکان، بەڵام تا ئێستا بەرپرسان هیچ زانیارییەکیان لەو بارەیەوە بڵاو نەکردووەتەوە.

 

لە دژی ئەم جینۆسایدە لە شرناخ کۆمیسیۆنێک بە پێشەنگایەتی ڕێکخراو و دامەزراوە مەدەنییەکان دامەزرا و سەکۆی ئیکۆلۆژی شرناخ ڕاگەیەندرا.