توندوتیژی خێزانی، توندوتیژی لە دەرەوەی چەتری یاسا ڕێگری لە ڕێپێوانی ژنان دەکات

توندوتیژی چەندین جۆری هەیە، بۆ ئەو مەبەستەش پێویستیان بە دەستوەردان هەیە بەتایبەتی لەو کاتەوەی کە یاسا بە ئاشکرا ئەنجامدەری توندوتیژییەکە تاوانبار ناکات، ئەمەش هاندەری کردارەکەیە، لەوانە توندوتیژی هاوسەرگیری.

ئەسما فەتحی

قاهیرە- توندوتیژی خێزانی و هاوسەرگیری یەکێکە لەو توندوتیژیانەی ژنان بێدەنگ دەبن دەربارەی ئەوەی ڕووبەڕووی کێشە دەبنەوە، پێویستی بە کار و هەوڵ هەیە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵیدا و بەرزکردنەوەی هۆشیاری دەربارەی شێوەکانی توندوتیژی و ئامرازەکان بۆ پاراستن لێی پێویستییەکی بەپەلەیە.

 

ژنان دەناڵێنن بەو مامەڵانەی مافە مرۆییەکانیان لەناو خێزاندا کەمدەکاتەوە، پێویستی بە بیرکردنەوەیەکی زۆر و گەڕان بەدوای چارەسەری ڕێگریی لۆژیکی هەیە تا بتوانێت ئەم کردارانە بوەستێنێت، بەتایبەتی لەو کاتەوەی کۆمەڵگە لەگەڵ بەشێکی زۆری توندوتیژییەکان ئاسایی بووەتەوە و بە ئاسایی دەیانبینێت کە بەرامبەر بە ژنان ئەنجام دەدرێت.

 

ژنان بێدەنگ دەکرێن

توندوتیژی خێزانی، بەتایبەتی ئەگەر زایەندی بێت، دۆسیەیەکی کۆمەڵایەتی "نەوتراو"ە لە ئەنجامی ئەو بارگرانییانەی لەسەر ژنان داندراوە، بەتایبەتی لەبەر ئەوەی ئەوان تەنها کەسن کە باجەکە دەدەن و لە حاڵەتی ڕوودانیدا ناڕەزایەتییان بەرامبەر نیشان دەدرێت، نەک بەرامبەر ئەو کەسەی لە دژیان ئەنجامی دەدات، یەکێک لە ئامۆژگارییە ناسراوەکان ئەوەیە بێدەنگ بیت و لەناو خێزاندا ڕووبەڕوو نەبیتەوە چونکە ئەوە نهێنییەکانیان ئاشکرا دەکات.

 

 

توندوتیژی زایەندی یەکەمە

لەیلا ئۆرابی تەمەن ٣٠ ساڵ ئاماژەی بەوەکرد، لە منداڵیدا لەلایەن ئامۆزاکەیەوە دەستدرێژی زایەندی کراوەتەسەر و ئەوەی بە دایکی وتووە کە چی بەسەری هات دوای ئەوەی چەند جارێک لەلایەن ئەوەوە هەڕەشەی لێکراوە، وتی: هاوسەرگیرییان لەگەڵ ئەو کەسە پێکردم لە کاتێکدا ژیانی منی وێران کرد و وایان لێکردم لە خوێندن و خەونەکانم بێبەش بم، کاتێک لەگەڵی دەژیام هەموو ڕۆژێک هەستم دەکرد دەبێت ڕزگارم بێت لێی.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، ئاگاداری ئەو هۆکارە بووە وای لە باوکی کردووە ئەم تاوانە لە دژی ئەنجام بدات، بەڵام لەگەڵ تێپەڕبوونی کات و جیابوونەوەی لە هاوژینەکەی، ئەو تێگەیشتبوو لە گەورەیی ئەو دەسەڵاتەی کۆمەڵگە بەسەر ئەندامانیدا جێبەجێی دەکات و چارەنووسی خۆی و خێزانەکەی ئەگەر لەو کۆمەڵگە گوندییە داخراوەدا ئاشکرا بکرێت کە تێیدا دەژین، بە دڵنیاییەوە زۆر قورسترە لەوەی هاوسەرگیری لەگەڵ ئامۆزایەک بکات.

 

بۆ ڕێگری لە توندوتیژی خێزانی هەڵمەتێک دەستیپێکردووە

مەیار ماکی، دامەزرێنەری دەستپێشخەری بار ئەمان ئاماژەی بەوەدا، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا هەڵمەتێکیان دەستپێکردووە هاوکات لەگەڵ هەڵمەتی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان بە ناوی "لەپشت دیوارەکانەوە"، کە بە شێوەیەکی سەرەکی تیشک دەخاتە سەر توندوتیژی خێزانی و ئاماژەی بەوەکرد، چاوی بەو ژنانەی ڕووبەڕووی توندوتیژی بوونەتەوە و زیاتر لە ساڵێک لە ماڵەوە زیندانیکراون کەوتووە.

 

ئاماژەی بەوەشدا، بەدواداچوون بۆ کەیسێک دەکەن کە بڕیاری داوە ڕاپۆرتی توندوتیژی خێزانی بدات، ژنان ناتوانن ئەوە ئاشکرا بکەن لە خێزانەکانیاندا ڕوودەدات لە ئەنجامی ئەو ناڕەزایەتییەی لەلایەن کۆمەڵگەوە لە دژیان ئەنجام دەدرێت، لەوانە دەسەڵاتدارانی جێبەجێکار پشتیان پێ دەبەستن بۆ بەدەستهێنانی مافەکانیان، هەروەها یەکێک لە قەیرانە گەورەکان دەستدرێژی زایەندی و توندوتیژی خێزانییە، چونکە کۆمەڵگە پشتگیری لەو فکرە دەکات..

 

یاسا و هۆشیاری... چارەسەری گونجاو بۆ توندوتیژی خێزانی

مەیار ماکی ئەوەشیخستەڕوو توندوتیژی خێزانی پێویستی بە هاوکاری هەموو کەسێک هەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی، بەتایبەتی لەو کاتەوەی قبوڵکردنێکی گەورەی کۆمەڵایەتی دەدۆزێتەوە و ژنان ناتوانن وردەکارییەکانی ئاشکرا بکەن چونکە ئەوانەی ئەو توندوتیژییە ئەنجام دەدەن بازنەیەکی تەسکی خۆیانن لە خێزاندا، کێشەیەکە پێویستی بە کار و هەوڵێکی زۆر هەیە لەلایەن کۆمەڵگەی مەدەنییەوە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵیدا، یاسا یەکێکە لە گرنگترین چارەسەرەکانی ڕێگریکردن لە حاڵەتەکانی توندوتیژی خێزانی، لەبەر ئەوەی بە شێوەیەکی بەرفراوان جێبەجێ دەکرێت بەهۆی نەبوونی یاسا بۆ پاراستنی ژنان لەو یاسایە.

 

لە کۆتایی قسەکانیدا جەختی لەوە کردەوە، بەرزکردنەوەی هۆشیاری دەربارەی شێوەکانی توندوتیژی و ئامرازەکان بۆ پاراستن لێی، بەتایبەتی ئەوەی لەناو خێزاندا ڕوودەدات، پێویستە ژنان هۆشیاربن دەربارەی ئەو پێشێلکارییانەی لە دژیان ئەنجام دەدرێن توندوتیژین و ئەوە نائاساییە و پێویستە ڕەتبکرێنەوە و ڕووبەڕووی بکرێنەوە.