ڕێنمایی "پاراستنی من مافی منە" بۆ پاراستنی منداڵانی تونس لە دەستدرێژیکردنە سەریان ڕاگەیەندرا
بۆ پاراستنی منداڵان لە دەستدرێژی سێکسی، کۆڕبەندی مافە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکانی تونس ڕێنمایییەکی بە ناوی ڕێنمای "پاراستنی من مافی منە" دەرکردووە، کە دایک و باوک و ئەو دامەزراوانە دەکاتە ئامانج کە چاودێری منداڵانی نێوان ٦ بۆ ١٦ ساڵان دەکەن.
نەزیهە بوسەعیدی
تونس- لە چوارچێوەی چاودێریکردنی ئەو پێشێلکارییانەی کە کاریگەرییان لەسەر مافە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکانی ژنان و منداڵان هەیە، کۆڕبەندی مافە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکان ئامادەکردنی ڕێنمای "پاراستنی من مافی منە"ی ڕاگەیاند، ئەم ڕێنماییە بە پێویستی دەزانێت کە گەلی تونس ئەمڕۆ پێویستی بە سیاسەتی گشتی هەمەلایەنە هەیە کە هاوتەریب بێت لەگەڵ پەرەپێدانی چوارچێوەی یاسادانان بۆ پاراستنی منداڵان، کە ڕەنگدانەوەی پابەندبوونی نیشتمانی و نێودەوڵەتییە بۆ مافی پاراستنیان و ژیانێکی شکۆمەندانە.
ڕێنمای "پاراستنی من مافی منە"، هەنگاوێکە کە لە چوارچێوەی هەوڵێکی مەدەنی بەکۆمەڵ بۆ پاراستنی منداڵان لە کاردانەوەی زەمینە سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتییە کێشەدارەکان و بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی بوێرانەی ڕاستی بەبێ ترس و ڕازیبوون و دواکەوتن کاردەکات.
خولوود فایزی، سەرنووسەری ڕێنمایەکە و چالاکوانی مافی مرۆڤی پسپۆڕ لە بواری ڕوگەز و مافەکانی مرۆڤ، بە ئاژانسەکەمانی ڕاگەیاند، لە چوارچێوەی بەرژەوەندی کۆڕبەندی تونس بۆ مافە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکان بۆ چاودێریکردنی دیاردە کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکان، زیادبوونی ژمارەی منداڵانی قوربانی هەراسانکردن و کەمی بەرچاو لە چوارچێوەی پەروەردەی بەتایبەت لە بابەتەکاندایە، کە تیشک دەخاتە سەر ئامرازەکانی پاراستنی منداڵان و بەخێوکردن، ڕێنمای لەم بابەتەدا بە بەکارهێنانی ئەو ڕێگایانەی کە نە بۆ منداڵان شۆککەرن و نە لە ڕادەبەدەر بوێرن.
ڕوونیکردەوە، لە چوارچێوەی پێشوودا مەکۆکە داوای لێکردووە کار لەسەر ڕێنمایییەک بکات بۆ منداڵانی تەمەن ٦ بۆ ١٦ ساڵ، ڕێککەوتن لەسەر ئامادەکردنی دوو ڕێنمایی: یەکێکیان بۆ ئەوانەی تەمەنیان لە نێوان ٦ بۆ ١٠ ساڵدایە، یەکێکیتریشیان بۆ ئەوانەی تەمەنیان لە نێوان ١١ بۆ ١٦ ساڵدایە، ئەمەش لەبەر ئەوەیە کە ئەو ڕێباز و پەیامەی کە دەگەیەنرێت جیاوازە لە نێوان منداڵێکی تەمەن ٧ ساڵ و منداڵێکی تەمەن ١٣ ساڵدا.
''خولی پەروەردەیی و ڕێنمایی''
وتیشی: لە تەمەنی گەنجیدا گرنگی بە پاراستنی جەستەی منداڵەکە دەدرێت، ئێمە فێری دەکەین چۆن بەرکەوتنی جەستەی لەلایەن هەر کەسێکەوە ڕەتبکەنەوە، بەتایبەتی هاوڕێکانیان، چونکە زۆر کەیس هەیە کە منداڵان لەگەڵ یەکتردا کارلێک دەکەن، ڕووداوەکانیش لەگەڵ کەسوکار یان هەر گەورەساڵێک ڕوودەدەن، هەروەها دەتوانین فێریان بکەین لە کوێ سکاڵا تۆماربکەن و فێریان بکەین نهێنی ئاسایی چییە و چ نهێنیەک دەتوانن بە دایک و باوکیان بڵێن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، کاریگەرییەکانی ئازاردانی سێکسی بۆ منداڵانی تەمەن ١١ بۆ ١٦ ساڵ زیاترە، ئێمە فێری جیاوازی نێوان ئەو و قسەی خۆشیان دەکەین، هەروەها هەوڵدەدەین منداڵەکە متمانە بە غەریزەی خۆی بکات و هەموو شتێک ڕەتبکاتەوە کە وای لێبکات هەست بە دڵەڕاوکێ بکات.
خولوود فایزی، ئاماژەی بەوەشکرد، ناوی "پاراستنی من مافی منە" بۆ ڕێنمایەکە هەڵبژێردراوە، تیشک دەخاتە سەر پاراستنی دیجیتاڵی، چونکە منداڵان لەم تەمەنەدا دەبێت ئاگاداری پاراستنی دیجیتاڵی بن، واتە نابێت لە تۆڕی کۆمەڵایەتی لەگەڵ کەسانی نامۆ قسە بکەن یان وێنەکانیان بۆ کەس بنێرن، هەروەها ڕێنمایەکە بە ئازادی لەبەردەستی خەڵکدایە و دەتوانرێت لەلایەن ستافی پەروەردەی یان دایک و باوکانەوە دەستی پێبگات.
ڕوونیشیکردەوە، کۆڕبەندی تونس بۆ مافە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکان لە ١٦-١٩ی تشرینی یەکەم کۆڕێکی مەشق و خولی پەروەردە ڕێکدەخات، لەو ماوەیەدا خولی پەروەردەی بە دایک و باوکان و سەرپەرشتیاران دەکات لەسەر چۆنیەتی بەکارهێنانی ئەو ڕێنماییانە، داوای لە دامەزراوە پەروەردەییەکان کرد پەیوەندییان پێوە بکەن.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم ڕێنماییە ڕێز لە کولتووری تونس دەگرێت و دەتوانرێت لەلایەن دایک و باوک یان مامۆستایانی باخچەی ساوایانەوە تا تەمەنی چوار ساڵی بەکاربهێنرێت، بەتایبەتی کە چیرۆکی وێناکراوی تێدایە کە ناوی منداڵ و داپیرە و ئەوانی دیکەی تێدایە، کە لە پێکهاتەی خێزانی تونس دەچێت، هەروەها گەشتی پاراستن لە ڕێگەی خولی پەروەردەی زیادەوە کە لەلایەن مەکۆکەوە پێشکەش دەکرێت چاودێری دەکرێت.
ڕوونیشیکردەوە، بابەتی ئازاردانی سێکسی تاڕادەیەک هەستیارە و قسەی پێنەکراوە و قورسە بۆ ستافی پەروەردەی یان ئەو دایکان و باوکان کە دەیانەوێت لەگەڵ منداڵی بچووک باسی بکەن بەڵام ترسیان هەیە بە باشی لێی تێنەگەن یان زمانی هێرشبەرانە بەکاربهێنرێت.
''ئامرازێکی پراکتیکی بۆ یارمەتیدانی منداڵان''
ئاماژەی بەوەشکرد، بە پشتبەستن بەو ڕاستییە نائارامکەرانە، کۆڕبەندەکە ئەم ڕێنماییەی وەک ئامرازێکی کردەی پەرەپێدانە بۆ ئەوەی یارمەتی منداڵان بدات لە جەستە و خودی خۆیان تێبگەن، هەروەها بۆ هۆشیارکردنەوەی خەڵک لە پێویستی ڕەتکردنەوەی هەر ڕەفتارێک یان دەست لێدانێک کە ببێتە هۆی نیگەرانی یان زیانیان پێبگەیەنێت، هەروەها ئامانجی چاندنی کولتووری باوەڕ و ڕێنمای مافەکانە لای منداڵان و گەنجان، هەروەها دابینکردنی ئامرازی پراکتیکی بۆ دایک و باوک و پەروەردەکاران بۆ پەروەردەکردن، سەبارەت بە خۆپاراستن و پاراستنی منداڵان و گەنجان لە مەترسییەکانی ئازاردانی سێکسی و توندوتیژی.
خولوود فایزی، جەختی لەوە کردەوە: کە ئامانجی ڕێنماییەکە هاندانی منداڵانە بۆ پەیوەندیکردن لەگەڵ دایک و باوکیان، مامۆستاکانیان، یان هەر کەسێکی متمانەپێکراو ئەگەر ڕووبەڕووی دۆخێک ببنەوە کە مەترسی لەسەر پاراستنییان دروست بکات، ڕێنماییەکە لەسەر بنەمای ڕێبازی مافەکانی مرۆڤ و ڕەگەزی ئامادەکراوە، دڵنیای دەدات کە گونجاوە لەگەڵ کولتوور و بەها کۆمەڵایەتییەکانی تونس، هەروەها ڕێکخەرانی پڕۆژەکە گرنگییان بە سادەکردنی ناوەڕۆکەکە دا بۆ ئەوەی منداڵان بتوانن دەستیان پێ بگات، لە هەمان کاتدا کەرەستەی گونجاویان بۆ گروپە تەمەنییەکانی ٦ بۆ ١٠ و ١١ بۆ ١٦ تەرخان کرد.
شایەنی باسە کە کەرتی منداڵی لە تونس گرژی و ئاڵۆزی هەیە، تێچووی ئابووری و کۆمەڵایەتی توندوتیژی دژی منداڵان لە تونس لە ساڵی ٢٠٢٢دا بە ٢.٦ ملیار دینار خەمڵێنراوە، هاوکات خەرجی بۆ خۆپاراستن و چاودێری قوربانییەکان لە ٣٥ ملیۆن دینار زیاتر نەبووە.
بەپێی داتاکانی ڕوانگەی کۆمەڵایەتی تونس، توندوتیژی دژی منداڵان نزیکەی لەسەدا ٢.١٥ی کۆی کەیسە تۆمارکراوەکانی توندوتیژی لە ساڵی ٢٠٢٥ پێکدەهێنێت، ئەمەش پشتڕاستی دەکاتەوە کە هەراسانکردن و توندوتیژی سێکسی چیتر ڕووداوی گۆشەگیر نین، بەڵکو گۆڕاون بۆ دیاردەیەکی کۆمەڵایەتی کە پێویستی بە کردەوەی راستی و بوێرانە هەیە.