منداڵانی ڕفێنراو و بێسەروشوێن: مافەکانیان هێڵی سوورە لە هەر ململانێیەکدا

دەستبەسەرکردنی ئارەزوومەندانەی منداڵانی خوار تەمەنی یاسایی پێشێلکارییەکی گەورەی مافەکانی مرۆڤە، وەک چۆن لە زۆرێک لە منداڵانی شاری دروز لە سوەیدادا ڕوویدا کاتێک چەکدارانی هەتەشە شەش مانگ لەمەوبەر هێرشیان کردە سەر شارەکە.

ڕۆشێل جونیور

 

سوەیدا-زۆرێک لە منداڵانی شاری سوەیدا لە هەلومەرجێکدا، کە هیچ شەرعیەتێکی یاسایییان تێدا نییە، دەستبەسەر کراون، دەستبەسەرکردنیان بە پشتبەستن بە شوێنی ڕەچەڵەکی یان پەیوەندی ئاینییان ڕەوا بووە، ئەمەش پرسیاری لەسەر پاڵنەرەکانی پشت ئەم دەستگیرکردنانە دروستکردووە، کە پێچەوانەی سەرەتاییترین بنەما مرۆییەکانە.

 

''بانگەواز بۆ ئاشکراکردنی منداڵە ڕفێنراوەکان”

میادە یەحیا، دایکی حەمزە عەقل ”تەمەن ١٦ ساڵ” وتی: حەمزە لە شارۆچکەی مجیمیر بووە کاتێک ناوچەکە بە مووشەک تۆپباران کراوە، ئەمەش وایکرد چەند هاوڵاتییەکی تری مەدەنی لەناو کۆگایەکدا پەنا ببەن. دوای شەوێکی تەواو، لەناکاو پەیوەندی لەگەڵیدا نەما، خێزانەکەش بۆ ماوەی دوو ڕۆژ هیچ زانیارییەکیان لەبارەیەوە پێنەگەیشت.

 

دواتر دایکەکە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە کەسێکەوە پێگەیشت کە بانگەشەی ئەوە دەکات پەیوەندی بە خێزانە هەیە و ئاگاداری دەکاتەوە کە دەستگیریان کردووە، لە دوای ئەو پەیوەندییەوە، هەموو هەواڵەکانی وەستان، سەرەڕای هەوڵی دووبارەی ئەو خێزا بۆ لێپرسینەوە لە ڕێگەی نێوەندگر و ناسیاوەکانەوە.

 

دایکەکە دووپاتی دەکاتەوە، کە پەیوەندی بە چەند ڕێکخراوێکی مرۆیی و مافی مرۆڤەوە کردووە، داوای دەستێوەردان و هاوکاریکردنیان کردووە، بەڵام تا ئێستا هیچ ئەنجامێکی بەرجەستەی بەدەست نەهێناوە، دەپرسێت "ئایا وا بیردەکرێتەوە کە شەش مانگ تێپەڕیبێت بەبێ ئەوەی هیچ لایەنێک بتوانێت چارەنووسی منداڵێک دیاری بکات؟ کوا فشارەکان لەسەر دەسەڵاتە بەرپرسیارەکان، بەتایبەتی لەو حاڵەتانەی کە منداڵانیان تێدایە؟"

 

ڕوونیشیکردەوە، کوڕەکەی خۆی شاردۆتەوە و دەستی لە هیچ چالاکییەکی سەربازیدا نەبووە، پرسیاری لە بنەمای یاسایی دەستگیرکردنی و ڕەتکردنەوەی هیچ پەیوەندییەک لەگەڵ خێزانەکەیدا کردووە.

 

بەپێی زانیارییەکانی ئەو خێزانە لە چەند سەرچاوەیەکەوە کۆیانکردۆتەوە، سەرەتا حەمزە گواستراوەتەوە بۆ عدرا، دواتر دواتر بۆ زیندانی ئەدرا گواستراوەتەوە، وتی: دوای ئەوەی دەستگیرکراوێکی ئازادکراو گەواهی داوە، بوونی ئەویان لەوێ پشتڕاستکردەوە. بەڵام ناوی حەمزە عەقل بە فەرمی لە تۆماری زیندانی عدرا تۆمار نەکراوە، ئەمەش ترسی ئەو خێزانەی لە بەرامبەر پارێزراوی و پێگەی یاسایی زیاتر کردووە.

 

میادە یەحیا، دایکی حەمزە عەقڵ، بانگەواز لە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و مرۆیی دەکات بۆ دەستێوەردانی بەپەلە بۆ ئاشکراکردنی چارەنووسی کوڕەکەی و دەستەبەرکردنی مافەکانی وەک منداڵ و ڕێگەدان بە خێزانەکەی پەیوەندی پێوە بکەن و باری تەندروستی و یاسایی دڵنیابن دوای چەند مانگێک لە نادڵنیایی و دڵەڕاوکێ.

 

”کەیسی سەدان، ڕەنگە هەزاران منداڵ”

ئەم دۆسیەیە تایبەتە بە سەدان منداڵ کە لە دوای هێرشەکانی جیهادیی هەتەشە بۆ سەر شاری سوەیدا بێسەروشوێن بوون مەرام قەزمانی، پارێزەری مافی مرۆڤ داوای پاراستنی مافی منداڵان و کۆتاییهێنان بە دەستبەسەرکردنی ئارەزوومەندانە دەکات.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ناوەڕاستی مانگی تەمووزی ساڵی ڕابردوودا، کاتێک شاری سوەیدا شایەتحاڵی هێرشێکی بەرفراوانی جیهادییەکانی هەتەشە بووە، ژنان ڕفێنراون و پیاوان دەستگیرکراون.

 

لەگەڵ ئاڵۆزبوونی بارودۆخە سەختەکانی ناوچەکە، لایەنی دیار منداڵانی خوار تەمەنی ١٨ ساڵی دەستیپێکردووە، کە ڕووداوێکی سەیر و مەترسیدار بوو بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی نائاسایی.

 

ڕوونیشیکردەوە، دەستگیرکردنی منداڵانی خوار تەمەنی یاسایی بە ئارەزووی خۆیان تەنها پێشێلکردنی ئازادییەکانیان نەبووە، بەڵکو پێشێلکردنی ئاشکرای ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکانی پاراستنی مافەکانی منداڵان بووە، وەک ڕێککەوتننامەی مافەکانی منداڵ کە دەستبەسەرکردنی منداڵان قەدەغە دەکات جگە لە هەلومەرجی نائاسایی و لەسەر بنەمای یاسایی ڕوون.

 

مەرام قەزمانی، پارێزەر ئاماژەی بەوەدا، کە بارودۆخی تەندروستی منداڵە دەستبەسەرکراوەکان پشتگوێ خراوە، لەگەڵ کەسانی بەتەمەن دانراون، بەمەش مامەڵەی نامرۆڤانەیان لەگەڵدا کراوە، ئەم جۆرە چارەسەرە دەبێتە هۆی کاریگەری نەرێنی دەروونی و کۆمەڵایەتی لەسەر منداڵان، بەتایبەتی کاتێک لە مافە سەرەتاییەکانیان بێبەش دەکرێن، وەک چاودێری تەندروستی گونجاو و چارەسەرکردن کە پابەند بێت بە یاسای گەنجان.

 

”مافە پیرۆزەکانی منداڵان”

جەختی لە پێویستی ڕێزگرتن لە مافەکانی منداڵان کردەوە وەک هێڵی سوور لە هەر لە ململانێیەکی چەکداریدا یان ناکۆکییەکدا، ئەم مافانە پیرۆزن و بە یاسا نێودەوڵەتی و ناوخۆییەکان پارێزراون، دەبێت لە هەموو بارودۆخێکدا ڕێزیان لێبگیرێت و بپارێزرێن، هەروەها دەبێت دەرفەت بدرێت بە منداڵانی دەستبەسەرکراو بۆ بەدەستهێنانی نوێنەرایەتی یاسایی.

 

”بەرپرسیارێتی دەوڵەت و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی”

بەرپرسیارێتی سەرەکی لێرەدا لە ئەستۆی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدایە، کە دەبێت مافی منداڵان بپارێزێت و لێپرسینەوە لە بەرامبەر ئەو کەسانە مسۆگەر بکات کە پێشێلی دەکەن، لە سوەیدا دەوڵەت بەرپرسیارە لە دەستگیرکردنەکان، بۆیە کۆمەڵگەی مەدەنی و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان بەرپرسیارن لە فشارخستنە سەر دەسەڵاتداران بۆ پابەندبوون بە یاسا نێودەوڵەتییەکان و ئازادکردنی منداڵە دەستبەسەرکراوەکان.