مەغریب، داوای سزای توند بۆ کۆتایهێنان بە دەستدرێژی ڕەگەزی دەکرێت

چالاکوانانی ژنان و داکۆکیکارانی مافەکانی مرۆڤ لە مەغریب داوای سزای توندتر دەکەن بۆ کۆتایهێنان بە دەستدرێژی ڕەگەزی دژی خوێندکارانی کچ لە دامەزراوە پەروەردەییەکان لەلایەن مامۆستایانەوە.

حەنان حارت

 

مەغریب- حاڵەتەکانی دەستدرێژی ڕەگەزی بۆ سەر خوێندکارانی کچ لە لایەن مامۆستایانەوە لە مەغریب بەرچاوەو نەبوونی سزای ڕێگری و ترسی زیانبەرکەوتووان بۆ قسەکردن یان داواکردنی یارمەتی دادوەری ڕێژەکەی زیادکردووە.

 

مامۆستایەکی فەڕەنسی لە قوتابخانەیەک لە دای بەیزای مەغریب، دەستدرێژی ڕەگەزی کردووەتە سەر خوێندکارە کچەکان کە هەندێکیان تەمەنیان ١٨ ساڵ بووە، بۆ ژمارەیەک کەسی بەکارهێناوە بۆ گرتنی وێنەیان و تۆمارکردنی ڤیدیۆ بەبێ ئەوەی زیانبەرکەوتووان ئاگاداری بن و ڕەزامەند بن، دواتر هەڕەشەی لێکردوون.

 

پێشتر دەستدرێژی دیکە لە هەمان قوتابخانەدا هەبووە، کە لەلایەن پرۆفیسۆرێکی فەلسەفەوە ئەنجامدراوە، بووە هۆی دووگیانی و ناچارکردنی خوێندکارەکە بۆ ئەوەی تووشی لەباردن ببێت، سەرەڕای ئەو ڕێوشوێنە توندانەی لەم حاڵەتانەدا هەیە، دیاردەی دەستدرێژی ڕەگەزی بۆ سەر منداڵانی کچ هێشتا جار جار دووبارە دەبێتەوە.

 

ئامارە فەرمییەکان کە لە ڕاپۆرتێکدا کە لەلایەن ئەنجومەنی باڵای پەروەردە و ڕاهێنان و توێژینەوەی زانستی بۆ ساڵی ٢٠٢٣ بڵاوکراوەتەوە، ئاماژەیان بەوەکردووە، ژمارەیەکی جددی هەیە سەبارەت بە هەراسانکردنی ڕەگەزی خوێندکاران، هەروەک ئەوە نیشان دەدات کە ٩%ی خوێندکارانی شەشەمی سەرەتایی و ١٧%ی خوێندکارانی ساڵی سێیەمی ئامادەیی زیانبەرکەوتووی هەراسانکردنی ڕەگەزی بوون لەلایەن هاوڕێکانیانەوە، هەروەها بە ڕێژەی ٨% و ١٣% لە لایەن مامۆستاکانیانەوە هەراسانکراون.

 

"پێویستی گەڕان بەدوای چارەسەر زیادی کردووە"

سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی هەراسانکردنی ڕەگەزی لە خوێندنگەکاندا پارێزەر وەدیعە عەماری وتی: دیاردەی دەستدرێژی ڕەگەزی بۆ سەر منداڵان، پێویستی گەڕانی بەدوای چارەسەرێک زیادکردووە، پێناسەکردنی دەستدرێژی ڕەگەزی بۆ سەر منداڵان لە ڕێگەی دەست لێدان لە ناوچە هەستیارەکان یان بە دەستدرێژی و کرداری بەبێ ڕەزامەندی ئەوان و بە تۆقاندن و ترس ئەنجام دەدرێت.

 

سەبارەت بە یاسای مەغریب دەربارەی تاوانەکانی دەستدرێژی ڕەگەزی بۆ سەر منداڵان، وتی: دیاردەی دەستدرێژیکردنە سەر خوێندکارانی کچ لەلایەن ستافی پەروەردەییەوە مەترسیدارترین شێوەی توندوتیژییە، سزای ئەو کەسانەی دەستدرێژی دەکەن لە ماددەکانی ٤٨٠ و ٤٨٥ دا هاتووە، بەپێی ماددەی ٤٨٤ی یاسای سزادانی مەغریب، هەرکەسێک هەوڵی دەستدرێژی کردنە سەر کەسێکی خوار تەمەن ١٥ ساڵ بدات، جا نێر بێت یان مێ، سزا دەدرێت بە زیندانیکردن لە نێوان دوو بۆ پێنج ساڵ.

 

ماددەی ٤٨٥ی یاسای سزادانی مەغریب ئاماژە بەوە دەکات کە هەرکەسێک دەستدرێژی ڕەگەزی بکاتە سەر کەسێکی نێر یان مێ بە بەکارهێنانی توندوتیژی سزا دەدرێت بە زیندانیکردن لە ٥ بۆ ١٠ ساڵ، و ئەگەر زیانبەرکەوتووەکە تەمەنی لە خوار ١٥ ساڵەوە بێت، ئەوا تاوانبارەکە بە ١٠ بۆ ٢٠ ساڵ زیندانی سزا دەدرێت.

 

"پێویستی بە هەوڵ و بەدواداچوون هەیە"

پارێزەر وەعیدە ئەماری وتیشی: سەرەڕای توندترکردنی سزاکان، تاوانەکانی دەستدرێژی ڕەگەزی بۆ سەر منداڵان سنووردار نەکراون، کە پێویستی بە چڕکردنەوەی هەوڵەکان هەیە بۆ کۆتایی هێنان بە بڵاوبوونەوەی ئەم دیاردەیە.

 

هەروەها ئ ئاماژەی بە چەند ئامارێکی فەرمی کرد کە لەلایەن داواکاری گشتییەوە لە ساڵی ٢٠٢٢ دا پێشکەشکراون و بە "ترسێنەر و ترسناک" وەسفیان کردووە و وتی: سێ هەزارو ٩٨ دۆسیە پێشکەش بە دەسەڵاتی دادوەری کراوە، سەرەڕای ئەو ژمارەیە، ئەوان ڕەنگدانەوەی ڕاستییەکان نین، چونکە هەندێک حاڵەت هەن کە قسەیان لەسەر نەکراوەو خێزانەکانیان ڕەتی دەکەنەوە ڕاپۆرتیان لەسەر بدەن، دەبێت بێدەنگییەکە بشکێنرێت و پێویستە ڕێوشوێنەکانی بەدواداچوون بگیرێتەبەر.

 

لە کۆتایی قسەکانیدا جەختی لەوە کردەوە، خێزانەکان ناچارن دەرگای دیالۆگ و پەیوەندیکردن لەگەڵ منداڵەکانیان بکەنەوە بۆ ئەوەی ئەو هێرش و هەراسانکردنانە ئاشکرا بکەن کە لە قۆناغەکانی پەروەردەدا ڕووبەڕووی دەبنەوە.