یاساکان لە بەرژەوەندی پیاوانن و مافی ژنان پێشێل دەکەن

سەڕەڕای هەموارکردنەوەی یاساکانی هەرێمی کوردستان لە ساڵی ٢٠٠٨دا، بەڵام لە دادگاکانی هەرێم و عێراقدا بەشێک لە یاساکان کاریان پێناکرێت، پارێزەرێکیش دەڵێت: ئەو یاسایانەی لە هەموارکردنەوەی یاسادا پێشنیارمان کرد جێبەجێ نەکران.

هێلین ئەحمەد

 

سلێمانی-دوای ١٦ ساڵ لە هەموارکردنەوەی بەشێک لە یاساکانی هەرێمی کوردستان، پشتگوێخستنی جێبەجێکردنی یاساکان لە دادگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستاندا دەبیندرێت، بەتایبەت لە یاساکانی مافی ژناندا زۆرترین پێشێلکاریمان بەرچاو دەکەوێت، هەروەها چالاکوانانی بواری ژنان و زۆرێک لە پارێزەران داوای هەموارکردنەوەی یاساکان دەکەن لەژێر چاودێری ژنانی چالاکوانان، تا ژنان بە مافەکانی خۆیان بگەن.

 

نیگار عومەر، پارێزەر و چالاکوانی ژنان، باس لەوەدەکات، بۆ هەموارکردنەوەی یاساکان لە ساڵی ٢٠٠٨دا، چەندین ڕێکاری یاسایی گیرانەبەر بۆ ڕێگری کردن و دانانی بەربەست لە هێنانی ژنی دووەم، بەشداری کردنی ژنان دەورێکی باڵای هەیە لە هەموارکردنەوەی یاساکاندا، بەڵام بە شێوەیەکی دادپەروەرانە یاساکان ناگاتە ئەنجام و چەندین بەربەست دروست دەبێت، لە ٢٠٠٨دا وەک ژنێکی چالاکوانی بواری ژنان بەشداریم کرد وەک چاودێر لە هەموار کردنەوەی یاسادا، بەشێک لە ڕێکخراوەکانی ژنان لە دادگایی عێراقدا چەند خاڵێکمان دانا بۆ کۆت و بەند کردن لە فرە ژنیدا، مەرجەکان هێنانی ژنی دووەم بەبێ ئاگاداری ژنی یەکەم ئەنجام نادرێت، بابەتی دارای مەرجێکی دیکە بوو، ڕێگریەکی گەورە بوو بۆ دیاردەی فرە ژنی.

 

"بڕوا بەو یاسایانە ناهێنن کە ژنان پێشنیاری دەکەن"

نیگار عومەر، ئاماژەی بەوەکرد، ئەو چوارچێوەیەی بڕیاری تێدا دەدرێت گەرەترە لە بڕیار و یاساکانی ڕێکخراوەکان، لە دادگاکانی عێراق و یاساکانی خوارووی عێراق بڕیارەکانیان جیاوازیەکی یەکجار زۆری تیادا دەبیندرێت، یاساکانی عێراق ژانان دەتوان لە تەمەنی ١٤ ساڵیدا هاوسەرگیری بکەن، هەروەها ڕێگای بە فرە ژنی داوە و پیاوان دەتوان ٤ ژنیان هەبێت، بۆیە ئەو یاسایانەی ئێمە لە هەموار کردنەوەی یاسادا پێشنیارمان کرد جێبەجێ نەکرا، یاساکان لە پەرلەمانی کوردستان هەموار دەکرێتەوە، بەڵام کاتێک یەتە سەر پەرلەمانی عێراق کاری پێناکرێت، هەروەها بڕوا نەکردن بە دانانی ئەو یاسانەی پێشنیاریان دەکەین لە کاتی هەموارکردنەوەی یاساکاندا بوونی هەیە.

 

"هەموارکردنەوەی یاساکان تەنها ماف بە پیاوان دەدات"

نیگار عومەر، ئاماژەی بەوەدا، لە هیچ ماددە و برگەیەکی یاساکاندا باس لە مافەکانی ژن ناکات، هەموو هەموارکردنەوەکان تەنها ئاماژە بە پیاوان دەکات و باسێک لە بارودۆخی ژنان ناکات، پێویستە دەستێکی کۆمەڵ هەبێت لە هەموارکردنەوەی یاساکاندا، دەشڵێت: هەنێک بڕگە هەن کە پیاوان دەتوانن کاتێک ژنەکانیان نەخۆشن دەتوانن هاوسەرگیری دیکە ئەنجام بدەن، بەڵام ئەگەر قوڵ ببینەوە دەبینین ئەو ژنانەی هاوسەرەکانیان نەخۆشن چەند ساڵە بەدیاریانەوەن و منداڵیان نیە و داوای جیابوونەوەش ناکەن، بەڵام لە هیچ لە بڕگەکان باس لە مافی ژنان ناکات.

 

لە کۆتاییدا دەڵێت: وەک بۆچوونی خۆم دەبێت دەستێکی زۆر یاسایی بێت بتوانێت بەو بڕیارانەی دژی ژنانن و مافەکانی ژنانە بوێریت، یەکێک لە کێشە گەورەکان کە ڕووبەڕوومان دەبێتەوە لە جێبەجێکردنی یاساکاندا، ئەوەیە کاتێک ئێمە یاسایەک جێبەجێ دەکەین، لە چوارچێوەی دەستوردا عێراق ناهێڵێت یاساکە جێبەجێ ببێت، یاساکانی عێراق ژنانیان کۆت و بەند کردووە، بۆیە سیستمی فیدڕاڵی باس لەوە دەکات ئێمە وەک یاساکان وابەستەین بە دادگای عێراقەوە، ڕاستە کار کردن لەسەر هەموارکردنەوە قورسە لە ئێستادا، بەڵام پێویستە ئەگەر خۆشمان نەتوانین، نەوەکانمان بتوانن ئەم یاسایانە بگۆڕن.