"بێبەشکردنی دایکانی کرێکار لە شیردان توندوتیژی دەروونییە"

هەرچەندە یاسای مەغریب دانی بەوەدا نا کە چەند کاتژمێرێکی شیردان بۆ ژنانی شیردەر هەیە دوای ئەوەی لە چواردە هەفتەی مۆڵەتی دایکبوون دەگەڕێنەوە، بەڵام هەندێک لە خاوەنکارەکان ڕێگە نادەن.

حەنان حارت

 

مەغریب- دوای کۆتایی هاتنی مۆڵەتی دایکایەتی، ژنانی کرێکاری شیردەر لە مەغریب ڕووبەڕووی چەندین کێشە دەبنەوە، چونکە هەندێک لە خاوەنکارەکان ڕێگەیان پێنادەن سوود لەو کاتژمێرە شیردانە وەربگرن کە بە یاسای کار مسۆگەرکراوە، بەم شێوەیە منداڵەکانیان لە مافی شیردانی سروشتی بێبەش دەکەن بەتایبەتی لە مانگەکانی یەکەمی ژیانیاندا.

 

بێبەشکردنی دایکانی کرێکار لە شیردان توندوتیژی دەروونییە

سەعیدە واعید، ڕێکخەری سکرتاریەتی یەکسانی و مافەکانی ژنانی کرێکار لە کۆنفیدراسیۆنی دیموکراتی کرێکاران، ڕایگەیاند، بێبەشکردنی هەندێک لە خاوەنکارەکان، دایکانی کرێکار، لەو کاتژمێرەی شیردان کە بە یاسای کاری مەغریب بۆیان مسۆگەرکراوە، بە توندوتیژییەکی دەروونی وەسفکراوەو لە دژیان دادەنرێت، زۆر کێشە هەیە کە ڕووبەڕووی ژنانی شیردەر دەبنەوە، چونکە دوای کۆتایی هاتنی مۆڵەتی دایکبوون و گەڕانەوە بۆ سەر کار لەم مافە بێبەش دەکرێن، کە منداڵەکە لە سوودە تەندروستییەکانی شیردانی سروشتی بێبەش دەکات و ڕێگری لە ژنانی کرێکار دەکات لە بەدەستهێنانی هاوسەنگی لە نێوان کار و بەرپرسیارێتی خێزاندا.

 

جەختیکردەوە لەوەی بێبەشکردنی کارمەندانی شیردەر لە کاتژمێری شیردانی دایک یەکسانە بە توندوتیژی دەروونی کە بەسەر دایک و منداڵەکەدا سەپێندراوە کە پێویستی بە دایکی هەیە، جا بە شێوەیەکی سروشتی شیری پێبدات یان بە شێوەیەکی دەستکرد، داوای دابینکردنی شوێن یان باخچەی ساوایان لە دامەزراوەکان و کۆمپانیاکان دەکات بۆ یارمەتیدانی کارمەندانی شیردەر بۆ چاودێریکردنی منداڵەکانیان لە کاتی کارکردندا.

 

سەبارەت بە یاساییبوونی ڕێوشوێنەکانی پەیوەندیدار بە مافی دایکایەتی بۆ پاراستنی مافەکانی دایکانی شیردەر، وتی: یاسای کاری مەغریب بڕگەی ئەرێنی هەیە بۆ ژنانی شیردەر، بۆ نموونە، ماددەکانی ١٥٢ بۆ ١٦٥ ی بڕگەی دایکبوون ئاماژە بەوە دەکەن کە کرێکار مافی ئەوەی هەیە ڕۆژانە سوود وەربگرێت بۆ ماوەی ١٢ مانگ لە بەرواری دەستپێکردنەوەی کار دوای منداڵبوون، هەروەها دایکە کرێکارەکە لەوانەیە لەگەڵ خاوەنکارەکە ڕێکبکەوێت بۆ بەکارهێنانی ئەم کاتژمێرە بۆ شیردان لە هەر کاتێکی ڕۆژی کارکردندا، یان بەیانی یان ئێوارە.

 

"دەبێت ژووری تایبەت هەبێت"

سەعیدە واعید ئاماژەی بەوەشکردووە کە یاسای کار لە مەغریب ئاماژە بەوە دەکات هەر کۆمپانیایەک کە بەلایەنی کەمەوە ٥٠ کارمەندی هەبێت دەبێت ژوورێکی تایبەتی شیردان لەخۆبگرێت و دەسەڵاتی حکومەتی بەرپرس لە کارکردن مەرجی وەرگرتنی منداڵانی ساوا و ژووری شیردان و مەرجی شوێنی پاسەوانی و دابینکردنی پێداویستی تەندروستی دیاری دەکات، بەڵام ئەم پێداویستییە لە کرداردا جێبەجێ ناکرێت.