ژنان لە عێراق بە تۆپی پێ بەرەنگاری سەختییەکان دەبنەوە
ژنانی یاریزانانی تۆپی پێ لە عێراق بەردەوامن لە بڕینی ڕێگەیان بەرەو یاریگاکان و نوێنەرایەتیکردنی وڵات لە کۆڕبەندە دەرەکییەکاندا، بە پشتبەستن بە خولیایان بۆ یارییەکەو ئەو پشتگیرییە سنووردارەی کە هەندێک لە ئەکادیمیاو دەستپێشخەرییە وەرزشییەکان پێشکەشیان دەکەن
ڕەجا حەمید ڕەشید
بەغدا ـ یاریزانانی هەڵبژاردە نیشتمانییەکان و یانە عێراقییەکان جەختیان کردەوە کە خولیا و سووربوون سەرەکیترین پاڵنەر بوون بۆ بەردەوامبوونیان لە کاروانی وەرزشییاندا، کە گەشەپێدانی تۆپی پێی ژنان پێویستی بە پشتیوانییەکی دامەزراوەیی و ڕاگەیاندنی گەورەتر هەیە، بە جۆرێک کە بەشدار بێت لە پەرەپێدانی بەهرەکان، فراوانکردنی بنکەی بەشداریپێکردن، ڕەخساندنی ژینگەیەک کە یارمەتییان بدات بۆ بەدەستهێنانی ئەنجامێک کە ڕەنگدانەوەی پێشکەوتنی وەرزشی ژنان بێت لە عێراقدا.\
یاریزانانی هەڵبژاردە نیشتمانییەکان و یانە عێراقییەکان بۆ ئاژانسەکەمان باسی ئەزموونەکانییان دەکەن، قسە لەسەر سەرەتای گەشتەکەیان، ئەو کۆسپانەی ڕووبەڕوویان بوونەتەوە، هیوایان بۆ گەشەپێدانی تۆپی پێی ژنان و نوێنەرایەتیکردنی شایستەی عێراق لە کۆڕبەندە نێودەوڵەتییەکاندا دەکەن.
سووربوون سەرکەوتن دروست دەکات
یاریزانی هەڵبژاردەی نیشتمانی، غوفران سدیق مەهدی، جەخت لەوە دەکاتەوە، کە خولیای بۆ تۆپی پێ لە منداڵییەوە دەستی پێکردووە، خێزانەکەی، بەتایبەتی باوکی، ڕۆڵێکی سەرەکییان هەبووە لە گەشەپێدانی بەهرەکەی، بەو پێیەی پەرۆش بووە بۆ پشتیوانیکردنی و یاوەری کردنی بۆ یانەکان تا بەشداری لە ڕاهێنانەکاندا بکات، ئەمەش بەشداربووە لە برەودان بە مەشقەکانی تا بووەتە یاریزان لە هەڵبژاردەی نیشتمانی عێراق بۆ ژنان، هەروەها خوێندنی لە کۆلێژی پەروەردەی وەرزش و زانستە وەرزشییەکان، بەردەوامبوونی لە خوێندنی دکتۆرا لە پەروەردەی وەرزشیدا، پێوەندی ئەوی بە تۆپی پێوە کەم نەکردووەتەوە، بەڵکو سووربوونی زیاتر کردووە لەسەر پێشخستنی ئاستی وەرزشی، خۆشویستنی یارییەکە گەورەترین پاڵنەر بووە لە کاروانەکەیدا، سەرەتاکانی لەگەڵ یانەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی پەروەردەدا بووە، پێش ئەوەی نوێنەرایەتی "أندية الحدود" و "القوة الجوية والزوراء" بکات، تا گەیشتووەتە هەڵبژاردەی نیشتمانی و هێنانەدی خەونەکەی بە پۆشینی پۆشاکی یانەکە.
ئاستەنگی کۆمەڵایەتی و پشتیوانی سنووردار
غوفران مەهدی ڕوونیکردەوە، کە دیارترین ئەو کۆسپانەی ڕووبەڕووی بوونەتەوە بریتی بوون لە تێڕوانینی نەریتییانەی کۆمەڵگە بەرامبەر بە ئەنجامدانی تۆپی پێ لەلایەن ژنانەوە، چونکە هێشتا هەندێک کەس پێیان وایە وەرزش بوارێکی گونجاو نییە بۆ ژنان، وتی: ژنی عێراقی سەرکەوتن و لێهاتوویی خۆی لە بوارە جیاوازەکاندا سەلماندووە، لەوانەش وەرزش، چونکە سووربوون و دەستکەوتەکان دەتوانن ئەم وێنە باوە بگۆڕن.

ئاماژە بەوە دەکات، کە لاوازی پشتیوانی دارایی و کارگێڕی ئاستەنگێکی گەورەیە لە بەردەم یاریزانان، چونکە کەمیی پاڵپشتی دارایی کاریگەری لەسەر بەردەوامیی ڕاهێنان و گەشەپێدانی ئاستی هونەری دادەنێت، جگە لە سنوورداریی ئەو دەرفەتانەی کە یاریزانان توانادار دەکەن بەردەوام بن لە کاروانە وەرزشییەکەیاندا، جگەلەوەش یاریزانان لە ئێستادا لە ئەکادیمیای "بنت العراق"ی ژنان مەشق دەکەن، کە ئەکادیمیایەکی ڕاهێنانی بێبەرامبەر بۆ یاریزانانی هەڵبژاردەی نیشتمانی دابین دەکات، لە سێبەری سنوورداربوونی کۆبوونەوەکانی هەڵبژاردە تەنها لە سەردەمی بەڕێوەچوونی خولەکاندا، جەخت لە گرنگی پشتیوانی دامەزراوە وەرزشییەکان دەکاتەوە، لە سەروویانەوە وەزارەتی گەنجان و وەرزش، یەکێتی تۆپی پێی عێراق، لیژنەی ئۆڵۆمپی نیشتمانی عێراق.
داواکاری بۆ بەخێوکردنی بەهرەکان
نەبا عەمار عەلی، یاریزانی هەڵبژاردەی "ناشئات" و یانەی پەروەردەی "رصافە" یەکەم و یاریزانی پێشووی یانەی"فتاة بغداد"، وتی: تۆپی پێی ژنان پێویستی بە گرنگیپێدانی زیاتر هەیە لەلایەن کۆمەڵگە و لایەنە وەرزشییەکانەوە، داوا لە منداڵانی کچانی بەهرەمەند دەکات ببنە ئەندام لە ئەکادیمیای "بنت العراق"ی ژنان، کە کار دەکات لەسەر دۆزینەوەی بەهرەکان و گەشەپێدانیان و ئامادەکردنیان بۆ گەیشتن بە هەڵبژاردە نیشتمانییەکان.

هیوا و ئامانجە ئاسیاییەکان
جەنات عەبدول ئەمیر، کە پێشتر نوێنەرایەتی یانەی "بنت العراق" و پەروەردەکانی "رصافە" و "كرخ" کردووە، ئاماژە بەوە دەکات، کە هەڵبژاردەی "ناشئات" ئامادەکاری دەکات بۆ بەشداریکردن لە پاڵەوانێتی جامەکانی ئاسیا، دوای ئەوەی تیروپشک خستیانیە کۆمەڵەیەک کە هەڵبژاردەکانی مالیزیا، سووریا و هیندستان لەخۆدەگرێت.
هیوای خۆی دەر دەبڕێت بۆ بەدەستهێنانی ئەنجامی ئیرادەی باش کە ڕەنگدانەوەی پێشکەوتنی تۆپی پێی ژنانی عێراق بێت، جەخت لەوە دەکاتەوە، کە یاریزانان خاوەنی هیوا و ئیرادەن بۆ پێشکەشکردنی ئاستێک کە شایستەی وەرزشی عێراق بێت، هەروەها داوا لە لایەنە حکومی و وەرزشییەکان دەکات کە پشتیوانی تۆپی پێی ژنان زیاد بپەڕێنن، کە لاوازی ڕووماڵی ڕاگەیاندن یاریزانان بێبەش دەکات لە دەرخستنی دەستکەوتەکانیان، سنووردارکردنی بڵاوبوونەوەی یارییەکە لە نێوان منداڵانی کچان و خێزانە عێراقییەکاندا دروست دەکات.

گۆڵپارێزێک بە خولیایەکی گەورەوە
ئاماژە بەوەش دەکات، لەما جاسم، گۆڵپارێز، لە ئەکادیمیای "بنت العراق" بە یەکێک لە دیارترین ناوەندە مەشقپێکراوە پسپۆڕەکان بە تۆپی پێی ژنان لە بەغدا هەژمار دەکرێت، چونکە بەدرێژایی ڕۆژانی هەفتە بەردەوامە لە ڕاهێنانەکانی، ژینگەیەکی گونجاو دابین دەکات بۆ پێشخستنی تواناکانی یاریزانانی هەڵبژاردەی نیشتمانی، وتی: سەرەتای تۆپی پێ لە قۆناغی ناوەندیدا بووە، کە نوێنەرایەتی یانەی بەڕێوەبەرایەتییەکانی پەروەردەی بەغدای کردووە، لەگەڵ یانەکەیدا چەندین نازناوی لە پاڵەوانێتییەکانی "رصافە"دا بەدەست هێناوە.
دووپاتیکردەوە، کە لە سەرەتادا ڕووبەڕووی ڕەتکردنەوەی باوکی بووەتەوە بۆ ئەنجامدانی تۆپی پێ، بەڵام دەستگرتنی بە خەونەکەی و سووربوونی لەسەر بەردەوامبوون وای لە باوکی کرد هەڵوێستی بگۆڕێت، تا بووە یەکێک لە گەورەترین پشتیوانەکانی، یاوەری دەکات بۆ ڕاهێنانەکان و بەدواداچوون بۆ پێشکەوتنی وەرزشی دەکات.
لەما جاسم لە کۆتایی قسەکانیدا، وتی: ڕاستی تۆپی پێی ژنان لە عێراقدا شایەتی پێشکەوتنێکی بەرچاو بووە بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو، دوای ئەوەی دەیانناڵاند بەدەست کەمیی پاڵەوانێتییەکان و لاوازی هاندەرەکانەوە، گەشبینیی خۆی دەربڕی بەرامبەر بە داهاتوو لە سێبەری ئەو هەوڵانەی دەدرێن بۆ گەشەپێدانی یارییەکە، بەتایبەتی لەلایەن لیژنەی ژنان لە یەکێتی تۆپی پێی عێراق، کە ئەمەش دەرفەتی گەورەتری بە یاریزانان بەخشی بۆ بەشداریکردن لە پاڵەوانێتی و خولەکاندا، بەردەوامبوون لە کاروانە وەرزشییەکەیان بە بڕوابەخۆبوون و ئامانجێکی گەورەوە.