وەرزشکارانی ژن لە سودان ڕووبەڕووی ئاستەنگ دەبنەوە

ململانێی سودان ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر گۆڕەپانی وەرزشی ئەو وڵاتە داناوە، بەتایبەت ژنان سەرەڕای هەموو سەختی و هیچ دەرفەتێک کە بەهۆی ململانێکانەوە هاتۆتە ئاراوە، بەردەوامن لە خەبات.

مێرڤەت عەبدولقادر

 

سودان- یەکەم وەرزشی تۆپی پێی ژنان لە سودان لە ساڵی ٢٠٠١ بە دامەزراندنی تیپی تەحەدی لە زانکۆی ئەحفاد دەستیپێکرد. دواتر یانە جیاوازەکان پەیوەندیان بە تۆپی پێی ژنانەوە کرد و پەرەیان پێدا، لەگەڵ قووڵبوونەوەی ناکۆکی نێوان کۆمەڵگەی سودان لە نێوان قبوڵکردن و ڕەتکردنەوەدا، ئەمەش بووە هۆی دروستبوونی کێشەی زۆر لە نێوان ژنان و توندڕەوانی ئایینی کە نەیانویستووە ژنان وەرزش بکەن.

 

"شەڕی سودان دەستبەجێ کاریگەری لەسەر وەرزش هەبوو"

هەنادی محەمەد عەلی، ناوبژیوانی نێودەوڵەتی وتی: وەرزشی ژنان لە سودان بە چەندین سەختی تێپەڕیوە، هەندێک ناوچە و هۆز لە سودان ڕێگە بە ژنان نادەن وەرزش بکەن، بۆیە هەموو چالاکییەکانی ژنان لە خەرتومی پایتەخت ڕێگرییان لێکرا، لە ماوەی پێش ململانێدا وەرزشی ژنان فراوانتر بوو و گواسترایەوە بۆ ویلایەتەکان، ئەمەش وایکرد یانە تایبەتەکان بۆ ژنان بکرێتەوە، زیاتر لە ٢٠ تیپی ژنان لە ژمارەیەک شاری جیاوازی سودان ڕێکخرابوو، لە سودان، شەڕ دەستبەجێ کاریگەری لەسەر وەرزش هەبوو، ماڵە وەرزشییەکان وێران بوون و یانە وەرزشییەکان بوونە کامپ بۆ هێزەکانی پشتیوانی خێرا، ژمارەیەکی کەم لە شارەکان، کە نزیکەی ٤%ی شار و ویلایەتەکان، بەردەوام بوون لە چالاکییە وەرزشییەکانیان.

 

"سەرەڕای هەموو ململانێ و پاشەکشەکان، ژنان بەردەوام بوون لە چالاکییە وەرزشییەکانیان"

مەلەوان هەنا عەلی نوور ئاماژەی بەوەکرد، وەرزشی ژنان پێشتر ڕووبەڕووی چەندین کێشە بووەتەوە و وتی: بەڵام ئەو ژنانەی کە وەرزش دەکەن دەتوانن بۆچوونی کۆمەڵگە بەرامبەر بە خۆیان و چەمکەکانی کۆمەڵگا بەرامبەر بە وەرزشی ژنان بگۆڕن و وایان لێبکەن پەسەندی بکەن، هەرچەندە ململانێ و شەڕ لە سەرەتاوە چالاکییە وەرزشییەکانی وەستاندووە، بەڵام زۆرێک لە ژنان لە دەرەوەی سودان و لە ناوچە پارێزراوەکاندا بەردەوام بوون.

 

یەکەم خولی تۆپی پێی ژنان لە سودان

لە ساڵی ٢٠١٦یەکەم خولی تۆپی پێی ژنان ڕێکخرا، ١٨ تیپ ناویان تۆمار کردووە و دانیشتنەکانی دووبارە بڕیاردان دەستی پێکردووە، هەروەها ڕاهێنانیان بە ٣٨دەرچووی پەروەردەی مەدەنی کرد و کردیانن بە پەروەردەکار.

 

دوای شۆڕشی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ کە سیستمی ئیسلامی لە سودان تێکشکاند و لە سەردەمی حکومەتی شۆڕشی مەدەنیدا، یەکەمین خولی تۆپی پێی ژنان لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی سودان و یەکێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتییەوە بە پاڵەوانێتی فەرمی دادەنرا، وەلاع بوشی وەک وەزیری لاوان و وەرزش دەستنیشانکرا، هەروەها میرفەت حەسەن، ڕۆژنامەنووسی وەرزشی وەک سەرۆکی لیژنەی تۆپی پێی ژنان لە یەکێتی گشتی تۆپی پێی سودان دەستنیشانکرا، یەکەم خولی تۆپی پێی ژنان لە یەکێتییەکەدا بەڕێوەچوو، لەو کاتەشدا لە کەناڵە ناوخۆییەکان و دەزگاکانی ڕاگەیاندن پەخش دەکرا، هەروەها بوونی هەردوو ڕەگەز لەناو بینەران پشتڕاستکرایەوە.

 

کاریگەری شەڕ لەسەر چالاکییە وەرزشییەکانی ژنان

ناهید بەشیر باقر، ڕۆژنامەنووسی وەرزشی و ئەندامی سەندیکای نێودەوڵەتی ڕۆژنامەنووسانی وەرزشی وتی: شەڕی سودان کاریگەری قووڵی لەسەر وەرزشی ژنان هەبووە، زۆرێک لە یاریزانان لە ناوچە ڕەسەنەکانی خۆیانەوە کۆچیان کردووە و لە ئەنجامدا تیپەکان بڵاوەیان پێکراوە و سەخت بوو جارێکی تر پێکەوە کۆببنەوە، یاریزانانی ژن بەهۆی نەبوونی پشتگیری دارایی و مەعنەوییەوە بەزەحمەت دەستیان بە یانە وەرزشییەکان دەگات و دەستکەوتەکان سنووردارن.

 

"زیانێکی گەورە بە ژێرخانی وەرزشی کەوتووە"

ناهید بەشیر باقر داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ڕێکخراوە وەرزشییەکان کرد پاڵپشتی پێویست پێشکەش بە یاریزانان بکەن بۆ درێژەدان بە وەرزشی ژنان لە سودان و کەشێکی پارێزراویان بۆ دابین بکەن بۆ پەروەردەو بەشداریکردن لە پێشبڕکێیەکان.

 

ڕۆژنامەنووس بەدریە عەبد حەفیز وتی:  وەرزشی ژنان بە چەندین ئاستەنگیدا تێدەپەڕێت، چونکە شەڕ لە وڵاتدا بەردەوامە، ئەمەش کاریگەری دەستبەجێی لەسەر هەموو لایەنەکانی ژیان هەیە، ژمارەیەکی زۆر لە یانەکانی ژنان ڕووبەڕووی کێشەی دارایی بوونەتەوە .ئەمە کاریگەری نەرێنی لەسەر ژێرخانی وەرزشی هەیە، لە سەردەمی جەنگدا ئەفیەن ڕەنا هانی بەشداری ئۆڵۆمپیادی پاریس کرد و عەرەبە ئەلموبارەکیش بەشداری پێشبڕکێی پاسکیلسواری کرد.