ژنانی ئێرانی لە پاڵەوانێتی ئاسیای هۆکی سەهۆڵین دووەم سەرکەوتنیان تۆمار کرد

هەڵبژاردەی نەتەوەیی ژنانی ئێران سەرکەوتنێکی دیکەی لە پێشبڕکێی هۆکی سەهۆڵی ئاسیا بەدەستهێنا.

ناوەندی هەواڵ

 

دوێنێ، ٢٥ی ئادار، پێشبڕکێی هۆکی سەهۆڵی ژنانی ئاسیا لە شاری بیشکێک لە قرغیزستان بەڕێوەچوو و تیمی ژنانی ئێران بە ئەنجامی ٦-٠ لە تیپی میوانداری بردەوە و سەرکەوتنی دووەمی خۆی بەدەستهێنا.

 

هەڵبژاردەی نەتەوەیی ژنانی ئێران پێشتر بە ئەنجامی ١٦-٠ لە ئیماراتی بردەوە و لە درێژەی ئەم کێبڕکێیانەدا، هەڵبژاردەی نەتەوەیی ژنانی ئێران ڕۆژی هەینی، ٢٩ی ئادار ڕووبەڕووی هیندستان دەبێتەوە و ڕۆژی دواتر ڕووبەڕووی فیلیپین دەبێتەوە.