بۆ جاری دووەم لەسەریەک ئێلینا ڕیباکینا گەیشتە کۆتایی پاڵەوانێتی میامی

ئێلێنا ڕیباکینا، یاریزانی کازاغستان به هەزار خاڵ دوای ئەوەی له ڤیکتۆریا ئازارینکای بیلاڕوسی بردەوە، توانی بگاته یاری کۆتایی پاڵەوانێتی تێنسی میامی کراوه.

ناوەندی هەواڵ

 

لەمساڵدا بۆ چوارەم جار لەسەر یەک، ئێلینا ڕیباکینا لە سەرەتای ئەمساڵەوە گەیشتە قۆناغی کۆتایی دوای پاڵەوانێتییەکانی تێنسی بریسباین و ئەبوزەبی و دۆحه و بۆ دووەم جار گەیشتە قۆناغی کۆتایی پاڵەوانێتییەکانی تێنسی میامی.

 

دوای ئەوەی ڤیکتۆریا ئازارینکای بیلاڕوسی لە ڕیزبەندی ٢٧ی جیهاندا بە نمرەی "٦٤" ، "٠٦" ، "٢٧"  بردیەوە، ئێلینا ڕیباکینا، یاریزانی کازاغستانی کە لە پلەی چوارەمی جیهاندایە گەیشتە کۆتایی پاڵەوانێتی تێنسی میامی کراوە بە هەزار خاڵ.

 

ئێلینا ڕیباکینای تەمەن 24 ساڵ کە لە ساڵی 2022 بووە پاڵەوانی جامی جیهانی لویمبیلدون، لە یاری کۆتاییدا ڕووبەڕووی دانیێل کۆلینز، یاریزانی ئەمریکی دەبێتەوە.

 

ئێلینا ڕیباکینا بە ئامادەبووانی وت: سوپاس بۆ پشتگیریکردنم، یارییەکە شەڕێکی ڕاستەقینە بوو، ئەم پاڵەوانێتییە لە ڕۆژی یەکەمەوە وەک ماراسۆنێک بووە و من دڵخۆشم کە گەیشتم بە یاری کۆتایی.