ئاو خواردنەوە لە بەیانیاندا سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە

پزیشکان جەخت لەسەر پێویستی ئاو خواردنەوە دەکەن بە گەدەی بەتاڵ لە بەیانیاندا، کە چەندین سوودی تەندروستی هەیە.

ناوەندی هەواڵ

 

زیاتر ٦٠٪ی لەشی مرۆڤ لە ئاو پێکهاتووە، بۆیە مرۆڤ وا باشە رۆژانە نزیکەی ٨ پەرداخ ئاو بخواتەوە، چونکە هەبوونی ڕێژەیەکی باشی ئاو زۆر پێویستە بۆ بوونی لەشێکی تەندروست.

 

پزیشکان هەمیشە ئامۆژگاری کەسەکان دەکەن کە لە بەیانیان زوودا و پیش نان خواردن بڕێکی باش ئاو بخۆنەوە، چونکە چەندین سوودی تەندروستی هەیە.

 

گرنگترین سوودەکان بریتیین لە:

١. یارمەتیدەرە بۆ کەم کردنەوەی کێش.

٢. یارمەتی لەش دەدات بۆ ڕزگاربوون لەو ژەهر و ماددە زیان بەخشەکان.

٣. بەهێزکردنی کۆئەندامی هەرس.

٤. یارمەتیدەرە بۆ چالاکردنی مێشک.

٥. بەهێزکردنی سیستمی بەرگری لەش.

٦. ڕێگری دەکات لە سەرئێشە.

٧. پاراستنی پیست لە پیربوون.

٨. دەبێتە هۆی زیادبوونی ئاستی وزە لە لەشدا.