ئایە دەزانی پێوەدانی تەنها یەک هەنگ سوودەکەی زیاترە لە ١٦ دەرزی ئیلتیهابات

خواردنی یەک کیلۆ هەنگوین بەرامبەرە بە ٥ کیلۆ شیر، ٢٦ مۆز، ٦٠ پرتەقاڵ، ٥٠ هێلکە، ١١ کیلۆ گۆشت و ١٢کیلۆ سەوزەوات، هەروەها پێوەدانی یەک هەنگ سوودی زیاترە لە بەکارهێنانی ١٦ دەرزی ئیلتیهابات.

ناوەندی هەواڵ

 

هەنگ لە ڕێگای دەمیەوە هەنگوین دادەنێت، بۆنی هەنگوین خواستی خواردن زیاددەکات، ١٠٠ گرام لە هەنگوین ٣٢٥ کالۆریی تێدایە، هەنگ زیاتر لە ٨٠٠ مەتر لە شانەکەی خۆی دووردەکەوێتەوە بۆ بەدەستهێنانی شیلەی گوڵ تا هەنگوین دروست بکات، لەگەڵ ئەوەشدا شیرینی هەنگوین بە پێچەوانەی هەموو شیرینییەکانی ترە دەبێتە هۆی بەهێزکردنی پوکەکان.

 

هەنگی هەنگوین ناسراوترین جۆری هەنگە، هەنگ سەرەڕای بچوکییەکەی سودێکی زۆر بە مرۆڤ دەگەیەنێت لە ڕێگەی ئەو هەنگوینەی بەرهەمی دەهێنێت. هەنگ خۆراکی خۆی لە ڕێگەی شیلەی گوڵەکانەوە بەرهەم دەهێنێت، هەروەها لەرێگەی قاچەکانیشیەوە تۆوی گوڵ هەڵدەگرێت کە دەبێتە خۆراکی سەرەکی بۆ بەچکەکان.

 

بۆ بەرهەمهێنانی یەک کیلۆ هەنگوین پێویستی بەکاری ٣٠٠ هەنگ هەیە، کە ٤٠ جار بفڕن و بڕۆن بۆ شوێنی دوور و بگەڕێنەوە ناو شانەکانیان، هەنگ لە ڕێگای دەمیەوە هەنگوین دادەنێت،

 

ئاوی لیمۆ و هەنگوین بۆ هۆش هاتنەوە بەسوودە

ئاوی لیمۆ لەگەڵ هەنگوین بەکاردێت بۆ بەهۆش هاتنەوەی ئەوکەسانەی سەرخۆشن، گەرم کردنی هەنگوینیش بۆ پلەیەکی بەرز ڤیتامینەکانی لەدەستدەدات، کاتێک هەنگوین و ڕەژوو تێکەڵ دەکرێت باشترین ماددەیە بۆ سپی کردنەوەی ددان. 

شیرینی هەنگوین بە پێچەوانەی هەموو شیرینییەکانی تر پوک بەهێز دەکات، بەتایبەت بۆ منداڵ، لەگەڵ ئەوەشدا پێوەدانی یەک هەنگ سوودەکەی زیاترە لە ١٦ دەرزی ئیلتیهابات.

 

تەمەنی هەنگی ئاسایی لە نێوان ۳-۷ مانگە بەڵام شای هەنگ دەتوانێت ٦ ساڵ بژی.

 

کرداری دروست کردنی هەنگوین

هەنگ سەرەتا بەدوای خۆراک دەگەڕێت و ماوەیەکی زۆر بۆ دەستکەوتنی خۆراک دەبڕێت زۆرکات دەگاتە ٨٠٠ مەتر لە دووری شانەکەی خۆیەوە، ئەو هەنگەی کە شوێنی گوڵەکان دەدۆزێتەوە دەگەڕێتەوە نێو شانەکەی خۆی و هەنگەکانی تر ئاگادار دەکاتەوە، دواتر هەمووان پێکەوە دەچنە شوێنی گوڵەکان  و شیلەی گوڵەکان دەگوازنەوە بۆ شانەکانیان.

 

هەنگەکان ئەوشیلەیەی لە گوڵەکان هێناویانە لەناو چاڵە مۆمیەکاندا هەڵی دەگرن، هەر بەو مادە مۆمییە دایدەپۆشن، کاتێکیش دۆزینەوەی گوڵەکان کارێکی ئەستەم دەبێت سوود لە شیلە هەڵگیراوەکەی ناو چاڵە مۆمەکان وەردەگرن.

جۆری هەنگوینە بەرهەمهاتووەکەش بەپێی سەرچاوەی بەرهەمهێنانی شیلەکە دەگۆڕێت.

 

سودەکانی هەنگوین

زانستی پێشکەوتوو جەخت لەوەدەکاتەوە هەنگوین توانای بەرگری لەش زیاددەکات، چونکە کۆئەندامی بەرگری لە ڕێگەی خواردنی هەنگوینەوە بەهێزتر دەبێت، جگە لەمانەش هەنگوین وەک چارەسەرێک بۆ بڕین و سوتاوی و زۆربەی نەخۆشیەکان دادەندرێت.

 

سەرەڕای تامی شیرین‌ و خۆشی هەنگوین، بەرهەمێکی خۆراکی گرنگە شەکر، ترشی ئەمینی، ڤیتامینە جیاوازەکان، کانزاکانی مەگنسیۆم، پۆتاسیۆم، کالیسیۆم، کلۆرید، سۆدیۆم، کبریدی ئاسن و فسفۆڕ لەخۆدەگرێت.

 

ت.پ