کالی مەترسی شکانی ئێسکەکان کەم دەکاتەوە

گیای کالی سەوزەیەکی خاچدارە و لە خێزانی ڕووەکی خەردەلە، پاڵپشتی گەشەکردن و بەرگری لەش دەکات و یارمەتی چاکردنەوەی برینەکان دەدات.

ناوەندی هەواڵ

 

گیای کالی سەوزەیەکی خاچدارە و لە خێزانی ڕووەکی خەردەلە، چەندین جۆری سەوزەی دیکە لەخۆدەگرێت و دەتوانێت بەرگەی پلەی گەرمی و ساردی زۆر بگرێت، ڕووەکێکە دەتوانرێت بە کاڵی یاخود بە کوڵاوی بخورێت و سودیێکی زۆری تەندروستی لێوەربگیردرێت، هەربۆیە زیادکردنی کالی لە ژەمە خۆراکییەکانماندا ڕێگەیەکی باشە بۆ بەرزکردنەوەی وەرگرتنی مادە خۆراکییە گرنگەکان.

 

ئەم ڕووەکە ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامین ئەی تێدایە کە پاڵپشتی تەندروستی چاوەکان دەکات، هەروەها  دژە ئۆکسانی زۆر دابین دەکات کە یارمەتیدەرە لە خاوکردنەوەی گەشەی خانە شێرپەنجەییەکان و پاراستنی جەستە لە نەخۆشییە درێژخایەنەکان.

 

کالی هاوشێوەی سپێناغ کالیسیۆمی تێدایە، کە بۆ تەندروستی ئێسکەکان گرنگە، یارمەتی چڕی ئێسکەکان دەدات و مەترسی شکانیان کەمتر دەکاتەوە، هەروەها پاڵپشتی گەشەکردن و بەرگری لەش دەکات و یارمەتی چاکردنەوەی برینەکان دەدات.