ناوەندی نینهۆرساگ پەیوەندیدار بە دەرمانە پزیشکییەکانی سەر میدیای دیجیتاڵی دایکانی ئاگادارکردەوە

شیرین وڵات، بەڕێوەبەری ناوەندی نینهۆرساگ ئاگاداریی دا بە دایکانی بەتەمەن کە دەرمانە پزیشکییەکان لەسەر میدیای دیجیتاڵی دەبینن و لەسەر خۆیان تاقی دەکەنەوە، داوای کرد ڕوو لە ناوەندەکانی پزیشکی سروشتی بکەن.

سۆرگوڵ شێخۆ

 

قامیشلۆ – بە پێشکەوتنی تەکنەلۆژیاوە ئیتر ئینتەرنێت بێبەردەوام بەکاردەهێنرێت، بەتایبەتی تەلەفۆنەکان کە ئامادەن لە دەستی بچووک و گەورەکاندان، بڵاوبوونەوەی بەکارهێنانی بێبەڕێوەبەر، ڕۆژ بە ڕۆژ زیانی گەورە لەسەر ژیانی مرۆڤەکان دروست دەکات، بە پێشکەوتنی زیرەکی دەستکردیش هەزاران پەڕە لەسەر ماڵپەڕەکانی میدیای دیجیتاڵی دروستکراون کە ئامانجیان کۆکردنەوەی پاره‌یە، دایکانی ئێمەی بەتەمەن کە لە کاتی خۆیاندا لە مافی خوێندن و زانین بێبەش بوون، ئەمڕۆ لە ژێر سێبەری جیهانی دیجیتاڵیدا ڕووبەڕووی مەترسیی گەورە دەبنەوە، ئەم دایکانەی کە بە دڵپاکی خۆیان لە هەر شتێک لەسەر تۆڕە دیجیتاڵییەکان و ماڵپەڕەکان دەبینن بڕوا دەکەن، دەرمان و ڕێگاکانی نادیار لەسەر تەندروستیی خۆیان تاقی دەکەنەوە، بێ ئەوەی ئاگاداری زیانە جدییەکان و لێکەوتە سەختەکانی ئەم ناوەرۆکانە بن، دەبنە ئامانجی زانیاریی هەڵە.

 

چیرۆکی دایکێک کە لە فەیسبووکدا بووە ئامانج

دایکێکی ٥٠ ساڵ لە شاری تل تەمرەوە، کاتێک دەرمانێک لەسەر فەیسبووک دەبینێت لە ماڵەکەی خۆیدا تاقی دەکاتەوە و لە ئەژنۆی دەدات، بە هیوای ئەوەی ئازاری ئەژنۆکانی کەمبێتەوە و بە ئاسانی هەنگاوەکانی بنێت، بەڵام کاتێک دایکەکە سەرلەبەیانی هەڵدەستێت، لە شوێنی ئەوەی ئازارەکەی کەمبێتەوە بە بڵقی گەورەی دروستبووەوە تووشی شۆک دەبێت، دایکەکە کاتێک دەچێتە لای پزیشک ئاشکرا دەبێت کە بەهۆی ئەو ئاوێتەیەوە ئەژنۆی لە پلەی دووەمدا سووتاوە.

 

ڕاپۆرتە پزیشکییەکان: زیاتر لە ٦٠٪ی زانیارییە تەندروستییەکان هەڵەن

ڕاپۆرتە تەندروستییەکانی دواین نیشان دەدن کە زیاتر لە ٦٠٪ی ناوەرۆکە تەندروستییەکانی لەسەر پلاتفۆرمەکانی میدیای دیجیتاڵی بڵاودەبنەوە، زانیاریی هەڵە لەخۆدەگرن. بەتایبەتی دەرمانە ماڵییەکان و ئاوێتە گژوگیاوییەکانی کە وەک سەد لە سەد سروشتی و پارێزراو ڕیکلامیان بۆ دەکرێت، بەڵام لە ڕاستیدا دەبنە هۆی سووتانی کیمیایی، ژەهراویبوونی جگەر و کاردانەوەی جدیی پێست.

 

ناوەندی نینهۆرساگ بۆ دەرمانی سروشتی و پشتگیریی دەروونی

شیرین وڵات، پەیوەندیدار بەم بابه‌ته‌وە بەڕێوەبەری ناوەندی نینهۆرساگ بۆ دەرمانی سروشتی و پشتگیریی دەروونی سەبارەت بە بابه‌ته‌كه‌ قسە کرد و دیاری کرد، کە بە پێکهاتەکانی سەر میدیای دیجیتاڵی ئامانج قازانجکردنی پارەیە، ئاماژەی بەوەشکرد، کە لە ڕۆژی ئێستادا ژمارەیەکی زۆر لە کۆمەڵگە تێکەڵی بەکارهێنانی ماڵپەڕە دیجیتاڵییەکانن و سەرنجی خستە سەر ناوەرۆکە تەندروستی و پزیشکییە سروشتییەکانیان و وتی: زۆرێک لە ماڵپەڕەکانی ئینستاگرام، فەیسبووک و یوتیوب بە ئامانجی قازانجکردنی پارە و گرتنی ژمارەیەکی زیاتری پەسەندکردن (لایک)، ناوەرۆکی تێکەڵ و پێکهاتەی دەرمانی سروشتی دروست دەکەن، بووەتە هۆی ئەوەی کۆمەڵگەکەمان بەو ناوەرۆکانە فریوبدرێن، دەچن ئەم ئاوێتەیانە لە ماڵ دروست دەکەن و تاقی دەکەنەوە.

 

”دەرمانە سروشتییەکان لە دەرمانە کیمیاییە دروستکراوەکان زۆر باشترن”

شیرین وڵات ئەوەی خستە ڕوو کە دەرمانە کیمیاییەکان وەک دەرمانە سروشتییەکان نیین و وتی: دەرمانە سروشتییەکان وەک دەرمانە کیمیاییەکان نیین کە لە زووترین کاتدا یان لە یەک کاتژمێردا کاریگەریی خۆیان نیشان بدەن، چونکە کاریگەریی ئەوان درێژخایەن و سازکەرە، پێچەوانەی دەرمانە پێشووەکان کە کاریگەرییان خێرایە بەڵام زیانەکانیان زۆرن، لەبەر ئەوەی ئەمە چارەسەرکردن نییە، بەڵکو تەنها ئازار بێدەنگ و کەم دەکات و دەرمانێکی کورتخایەنە، بە کۆمەڵگە دەڵێن کە لە ماڵ دەرمانی سروشتی دروست دەکەن، بەڵام کاتێک چەند دەرمانێک دەخەنە ناو یەکتر و لێی ئاوێتەیەک دروست دەکەن و لەسەر خۆیان تاقی دەکەنەوە، زیانی گەورە بە جەستەی خۆیان دەگەیەنن، پێویستە کۆمەڵگە لەم بوارەدا هۆشیار بێت، هەروەها هەموو زانیاری و ناوەرۆکە تەندروستییەکان کە لەسەر یوتیوب بڵاودەبنەوە ڕاست نیین، بۆیە ئەگەر کەسێک بێتوو بیهەوێت ئاوێتەیەک دروست بکات، دەبێت پێش ئەوە بنەمای زانستیی کیمیای ڕووەکی بزانێت، بۆ ئەوەی بزانێت کام ڕووەک لەگەڵ کامەیان دەگونجێت یان ناگونجێت و زیان و سوودەکانی چۆن کاریگەری لەسەر جەستە دەبەن، کۆمەڵگە لە وردەکاریی ئەم کارەساتانەدا ئاگادار نیین و لەژێر کاریگەریی هەر شتێکدا دەبن کە بڵاودەبێتەوە، چونکە زۆر کەوتوونەتە ژێر کاریگەریی ڕەوشت و ئاڕاستەی میدیای دیجیتاڵی و بەو جۆرەش زیان بە خۆیان و دەوروبەریان دەگەیەنن.

 

”چارەسەرکردن نەک لە ئەلگۆریتمەکان بەڵکو لە ڕاوێژگەی پزیشکان دەستکەوێت”

شیرین وڵات جەختی لەوە کردەوە، کە چارەسەرکردن نەک لە ئەلگۆریتمەکان، بەڵکو لە ڕاوێژگەی پزیشکان دەستکەوێت و  دروستکردنی ئاوێتەکان کاری بێکاران نییە، وتی: زۆر شت لە نەوەکانی ئەمڕۆدا گۆڕاون چونکە کۆبوونەوەی هزرو ڕامانی پێش سەدان هەزار ساڵ بەسەریدا تێپەڕیوە لەگەڵ ئێمەدا لەبیرکردنێکی دروست کردووە، لەبەر ئەوەی کۆمەڵگەکانی پێشوو ئەوانی ئێستایان فێر نەکردوون و زانیارییە گرنگەکانی تەندروستی بە شێوازێکی تەندروست نەگوێزراونەتەوە، بۆ ناسینی ئەویش لە ئێستادا پێویستی بە خوێندن هەیە، ناسینی لایەنی زانستیی ئەوە گرنگە، بۆیە بە قسەی کەس دروستکردنی دەرمان و تاقیکردنەوەی لەسەر خۆد مەکە چونکە کارەساتە.

 

بانگەواز و هۆشداری بۆ دایکان

شرین وڵات بانگی داییکانی کرد و داوای کرد ئەگەر نەخۆشییان هەبێت دەتوانن ڕوو لە ناوەندەکانیان بکەن وتی: پێویست نییە هەموو کەسێک ببێتە پزیشک کاتێک کێشەی تەندروستییان هەبێت دەتوانن سەردانی ناوەندە تەندروستییەکان یان پزیشکان بکەن، بیناسن، چارەسەری خۆیان ببینن و پشت بە میدیای دیجیتاڵی نەبەستن، دایکانی ئێمە جێگەی ڕێزن، بەڵام دەبێت لە بەکارهێنانی میدیای دیجیتاڵیدا هۆشیار بن، هەر ناوەرۆکێک ببینن لەسەر خۆیان تاقی نەکەنەوە، لەبەر ئەوەی کاریگەرییەکانیان درێژخایەن دەبن، شوێنەواری برینەکان و نیشانەکانیان ڕەنگە هەر نەمێنن، نەزانی شتێکە بەڵام نیوە زانیاری لە نەزانی خراپترە، بۆیە ئەو شتانەی کە دایکانی ئێمە دەبینن و ئەنجامی دەدەن جێگەی مخابنین و دەبێت ئەم ئاوێتە دروست نەکەن، چونکە بێ بنەمای زانستی، لێکۆڵینەوەیی و تاقیکراوەیە.

 

”سەیریان مەکەن و ناوەرۆکەکانیان پەسەند مەکەن”

شیرین وڵات سەرنجی خستە سەر ئەو کەسانەی کە میدیای دیجیتاڵی بەڕێوەدەبەن و زانیاری و ناوەرۆکی هەڵەی تەندروستی بڵاودەکەنەوە و ئاماژەی بەوەدا، کە ئەلگۆریتمی ئەوان زۆر بەرزە، بە بێوژدان پێناسەی کردن و وتی: ئامانجیان ئەوەیە کە کێ چەند پارە لەم ناوەرۆکانە قازانجدەکات، کێ لە کێ زیاتر پەسەندکردن (لایک) بهێنێت، چونکە ئینتەرنێت ژیانی ئەوانی بە تەواوی گرتووەتە خۆی، بۆیە چارەسەری گونجاوتر ئەوەیە کە تاقی ببنەوە، کەس سەیریان نەکات و ناوەرۆکەکانیان پەسەند نەکات، گەر ئێمە ئەمە نەکەین ئەوا خراپەی گەورەتر دەکەن.

 

لە ماوەیەکی نزیکدا نینهۆرساگ لەگەڵ ژنانی گەڕەکەکاندا کۆدەبێتەوە

شیرین وڵات ئامادەکاریی خۆی بۆ پێشوازیکردن لە ژنان دووبارە جەختی لەسەر کردەوە و ڕوونیکردەوە لە داهاتوودا کارێکیان بۆ دایکان هەیە و بەم جۆرە کۆتایی بە قسەکانی هێنا: ئێمە وەک ناوەندی نینهۆرساگ ئامادەین ژنان زانا بکەین و هۆشیاریی زانستییان قووڵ بکەینەوە، چونکە ئێمە بۆ کۆمەڵگەکەمان هەین، دەبێت ژنان سەردانی لایەنە پەیوەندیدارەکان بکەن لەم بوارەدا میدیای دیجیتاڵی بەکارنەهێنن، پلانی هاوشێوەمان هەیە کە لە داهاتوودا لەگەڵ ژنانی گەڕەک و شارەکاندا کۆبینەوە و لە بواری تەندروستیدا پەروەردەیان بکەین.