لە کرماشان، خەڵک ناتوانن دەرمان وەربگرن

لە شاری کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هاوڵاتیان لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا ئاماژەیان بەوە کردووە کە خەڵکی شارەکە ناتوانن ئەو دەرمانانە وەربگرن کە پێویستیان پێیەتی.

کرماشان

 

بەهۆی کردارەکانی ئێرانەوە، زۆرێک لە کەرتەکان کەوتوونەتە دۆخێکەوە کە ناتوانن خزمەتی خەڵک بکەن، یەکێک لەو کەرتانە کەرتی تەندروستییە کە پێداویستی تەندروستی دابین دەکات.

 

کۆماری ئیسلامی ئێران هەموو ڕۆژێک سیاسەتی هەڵەی ئابووری خۆی لە بێکاری و هەژاری گشتی لە وڵاتەکە بڵاودەکاتەوە، بەهۆی ڕێوشوێنەکانی ئێرانەوە، خەڵکی وڵاتەکە ڕووبەڕووی کێشەی گەورە دەبنەوە، لە زۆربەی حاڵەتەکاندا، خەڵک ناتوانن پێداویستییەکانی ڕۆژانەیان دابین بکەن.

 

لە پارێزگای کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هاوڵاتییەک لە هەژماری دیجیتاڵی خۆیدا دیمەنێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد کە هیچ دەرمانێک لە دەرمانخانەکانی شارەکەدا نابیندرێت، هیچ دەرمانێکی هەستیاری نەبینیووە کە پزیشکەکە نووسیبێتی، لە زۆرێک لە دەرمانخانەکانی شارەکەدا گەڕاوە و نەیتوانیووە دەرمانەکان بەدەست بهێنێت، وتیشی: کارمەندانی دەرمانخانەکان دەڵێن ئەو دەرمانانەی پێویستیانە لە ساڵی ڕابردووەوە نەهاتوون بۆ وڵاتەکە و ئەو دەرمانە بەردەست نییە.