خۆراکی دەوڵەمەند بە زینک سوود بە پێست دەگەیەنن

ئەو خۆراکانەی كە ڕێژەیەكی زۆر لە مادەی خۆراكی زینكیان تێدایە سود بەپێست دەگەیەنن و سەرچاوە تەندروستییکان پێنج جۆری خۆراک دەخەنەڕوو.

ناوەندی هەواڵ


ئەگەر پێستێكی تەندروست و درەوشاوەت دەوێت گرنگە دابەزاندنی كێشێكی دیاریكراو پەیڕەو بكەیت، بۆ نمونە لەو خۆراكانەی كە ڕێژەی شەكریان بەرزە دور بكەونەوەو پێویستە زیاتر میوەو سەوزەی نوێ و خواردنە تەندروستەكانی ماڵەوە بخورێت، هەروەها چەند ماددەیەكی خۆراكی هەن كە بە تایبەتی بۆ تەندروستی پێست گرنگن، یەكێك لەو ماددە خۆراكییە زینكەو بەپێچەوانەی هەندێك لە كانزاكانی ترەوەیە.

 

ئەو خۆراكانەش بریتین لە:-
 بادەم، گوێز، فستق دەوڵەمەندن بە زینك و چەوری تەندروست و سیلینیۆمیان تێدایە كە دەتوانێت سوود بە پێست بگەیەنێت و بەشێداری دەیهێڵێتەوە، هەروەها تایبەتمەندی دژە ئۆكسێنەر دەتوانێت یارمەتی بدات لە بەرەنگاربوونەوەی زیپكەو كێشە پەیوەندیدارەكان. 


 بەرهەمە پاقلەمەنییەكان و فاسۆلیاو نیسك دەتوانن یارمەتیدەربن لە چاككردنەوەی زیانەكانی پێست، ئەوان ڕێگەیەكی گونجاون بۆ دڵنیابوون لە وەرگرتنی زینكی گونجاو بۆ لەش، چونكە دەتواندرێت بە چەندین شێوە بكوڵێندرێن.


هەندێك جۆری ماسی كە نەك تەنها زینك، بەڵكو ترشە چەورییەكانی تێدایە كە بۆ پێستی تەندروست زۆر گرنگن و ڕێژەی ڤیتامین E یان تێدایە كە دەتوانێت پێست لە هەوكردن بپارێزێت.

 

هێلكە سەرچاوەیەكی دیكەی زینكەو Rێژەی لوتین لە هێلكەدا دەتوانێت كشانی پێست باشتر بكات، هەروەها ترشی ئەمینی تێدایە كە دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە دروستبونی خانەكان، بۆیە پێویستە گرنگی بە خواردنی بدرێت بەتایبەتی لە بەیانیاندا.


 تۆوی كاڵەك سەرچاوەیەكی گەورەی زینكە كە  سیلینیۆم و ڤیتامین A و C و هەروەها دژە ئۆكسێنەری تێدایە كە پێویستن بۆ پێستێكی تەندروست، ترشە چەورییە بنەڕەتییەكانیان دەتوانن یارمەتیدەربن پێستێكی درەوشاوە بەدەست بێت، دەتواندرێت ئەم تۆوانە بخرێنە ناو زەڵاتەوە یان لەكاتی دروستكردنی خواردنی تردا بەكاریان بهێنرێت، جگە لەوەش تۆوی گوڵەبەڕۆژە ڕێژەیەكی زۆر زینكی تێدایە.