وەرزی بەهار سێ سوودی سەرسوڕهێنەری بۆ تەندروستی دەروونی هەیە

بەهار ئەو وەرزەی درەخت و ڕووەک دەهێنێتە ژیان، ئەم بەها سروشتییانە بە سەیرکردنی چەند سوودێکی تەندروستی دەروونی بۆ مرۆڤەکان دەستەبەر دەکات.

ناوەندی هەواڵ

 

مرۆڤەکان لەگەڵ گۆڕانی وەرزەکاندا باری دەروونیان دەگۆڕێت و لە وەرزی زستاندا جۆرێک لە لاوازی ڕوویان تیدەکات، کە بریتییە لە کەمی وزە و هەستکردن بە لاوازی، لە کاتێکدا کە هۆکارە تایبەتەکانی ئەو لاوازییە هێشتا لێکۆڵینەوەیان لەسەر دەکرێت، زانست پێشنیاری ئەوە دەکات، کەمبوونەوەی تیشکی خۆر لە کاتی پایز و زستاندا ئاستی سرۆتۆنین کەم دەکاتەوە، کە ماددەیەکی کیمیایی مێشکە، بەڵام لەگەڵ هاتنی وەرزی بەهار نیشانەکانی دڵتەنگی کەم دەبنەوە.

 

هەروەها پێشنیاری ئەوە بۆ خەڵک کراوە کە لە وەرزی بەهاردا کاتی زیاتر لە دەرەوە بەسەر ببرێت و ئەگەر پیاسەیەکی نیوەڕۆ یان تەنها پەنجەرەیەک بکرێتەوە وا لە سروشت دەکرێت، بەشێک بێت لە ڕۆتینی ڕۆژانە و یارمەتیدەر دەبێت کە هەست بە باشتربوون بکرێت، لە ناوەوە بۆ دەرەوە، لە ئەنجامدا فشاری دەروونی و ئازار ناهێڵێت.

 

چۆن ئەم خووە سادەیە تەندروستی لەشیی و دەروونیت باشتر دەکات؟

-بۆ کەمکردنەوەی فشاری دەروونی، لە تەنیشت درەختێکدا دانیشە، لەوانەیە سەیر بێت، بەڵام وەستان لە نزیک درەختێک و هەناسەدان لە بۆنە تایبەتەکەیدا یارمەتیت دەدات هەست بە ئارامی بکەیت، خزمەتگوزاری دارستانی USDA ڕوونی دەکاتەوە، ئەمە لەبەر ئەوەیە کە درەختەکان ئاوێتەی بۆن ئارام دەکەنەوە، کە پێی دەوترێت فیتۆنسیدس بە ئاسانی لە سییەکاندا دەمژرێن، لە ئەنجامدا، بەسەربردنی کات لە دەوروبەری درەختەکان یارمەتیدەر دەبێت بۆ هاندانی هەستی پشوودان.

 

-بۆ سڕینەوەی ئازارەکان لە بەر خۆردا بوەستە، چوونە دەرەوە بۆ ماوەی چەند خولەکێک لە نیوەڕۆدا بۆ ئەوەی کەمێک خۆر وەربگریت لەوانەیە یارمەتی کەمکردنەوەی ئازار بدات، بەپێی هەواڵی پزیشکی ئەمڕۆ، بەرکەوتنی مامناوەند بە تیشکی سەرووزەوەی "UVB" لە تیشکی خۆرەوە ڕێگە بە لەش دەدات هۆرمۆنی ڕێگریکردن لە ئازار بەرهەم بهێنێت کە پێی دەوترێت بێتا-ئێندۆرفین.

 

-بۆ گەڕاندنەوەی وزە، هەناسەی گەرمی بەهار پێویستە، کاتێک هەست بە لاوازی دەکەیت، پەنجەرەیەک بکەرەوە بۆ ئەوەی بایەکی بەهار بەناو ماڵەکەتدا بڕوات، توێژینەوەیەکی ساڵی ٢٠١٠ پێشنیاری ئەوە دەکات کە بەکارهێنانی تایبەتمەندییەکانی ژینگەی دەرەوە وەک هەناسەدانی هەوای نوێ و دەوڵەمەند بە ئۆکسجین دەتوانێت وزە زیاد بکات، نووسەری سەرەکی توێژینەوەکە تیشکی خستووەتەسەر پەیوەندی چاکبوونەوەی گشتی کە مرۆڤ هەیەتی لەگەڵ سروشت، سروشت شتێکە کە تێیدا گەشە دەکەین، بۆیە بوونی زیاتر بەشێکە لە ژیانمان و زۆر گرنگە.