زانایان بۆ چارەسەری ئێسک پەنا بۆ توێکڵی هێلکە دەبەن

زانایان بۆ چارەسەر و بەستنەوەی ئێسک، کە زۆربەی کات لە کاتی شکاویدا ڕوودەدات، پەنا بۆ بەکارهێنانی توێکڵی هێلکە دەبەن.

ناوەندی هەواڵ

 

لە ڕێگایەکەی نوێدا بۆ بەستنەوە و سەلامەتی ئیسکی مرۆڤ، زانایان پشت بە تواندنەوەی توێکڵی هێلکە دەبەستن بۆ بەدەستهێنانی کالیسیۆم و فۆسفات، ئەمەش دەبێتە هۆی دروستبوونی ئێسکی بەهێز، ئەم ڕێگا نوێیەی زانایان، هیواکان لە بواری بەکارهێنانی پاشماوەی خۆراک بۆ چارەسەری نەخۆشییەکان بەرز دەکاتەوە.

 

کینالی ما، مامۆستا لە بەشی بایۆماتریاڵەکان لە زانکۆی ئۆسلۆ ئاماژەی بەوەکردووە، توێکڵی هێلکە بڕێکی زۆر کالیسیۆم و فسفۆر و مەگنیسیۆم و سترۆنتیۆمی تێدایە، کە ئەو ماددانە پەیوەندییان بە دووبارە دروستبوونەوەی ئێسکەوە هەیە.

 

بە گشتی نەشتەرگەری گرێدانی ئێسک سنووردارە بە بەکارهێنانی بەشێکی ئێسکی کەسەکە بۆ بەشێکی دیکەی ئێسکی کەسەکە خۆی یان لە ئێسکی مرۆڤی بەخشەرەکانی ترەوە، هەروەها دەتوانرێت پشت بە ئێسکی ئاژەڵان ببەسترێت بەپێی نەشتەرگەرییە پزیشکییە زۆر وردەکان.

 

جەستن هاوگ، توێژەری زانکۆی هارڤارد وتی: ئەم تەکنەلۆژیایە مژدەی دابینکردنی بێسنووری هەیە لە ماددە چالاکەکانی گرێدانی ئێسکەکان، لە هەمان کاتدا بۆ کەمکردنەوەی پیسبوونی ژینگەش باشە.