خۆپارێزییەکانی توشبوون بە پەتا لە وەرزی سەرما

لە وەرزی سەرما دەبێت گرنگیدان بە خۆپاراستنی زیاتر بدرێت، بۆ دووربوون لە توشبوون بە پەتا وەرزییەکان

ناوەندی هەواڵ

 

لەگەڵ هاتنی وەرزی سەرما ئەگەری توشبوون بە پەتا زیاتر دەبێت و دەبێت گرنگی بە خۆپارێزییەکان بکرێت، بەتایبەتی لە دوای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا خەڵکی توشبوون بە پەتا وەرزییەکان بە سەختی دەگرن و سیستمی خۆراک و وەرزش و خەوی ڕێک یارمەتی بەهیزبوونی سیستمی بەرگری و زاڵبوون بەسەر پەتا و ڤایرۆسی وەرزی دەدات.

 

بەشێک لەو خاڵانەی یارمەتی زاڵبوون بەسەر پەتای وەرزی دەدات، خواردنی تەندروست دوور لە چەوری و شیرینی و سوێری، زۆر خواردنەوەی ئاو، وەرزش کردنی بەردەوام و هەڵمژینی هەوای پاک، خەوی ڕێک، خواردنەوەی چای زەنجەفیل لەگەڵ چای لیمۆ بۆ ئەوەی هەوکردنی قورگ و لوت کەمبکاتەوە، خواردنەوەی ئاوی گەرم لەگەڵ شۆربا هەروەها ئاوی بە لیمۆ و هەنگوین و زەنجەفیل، خواردنی سەوزە و میوە بەتایبەت ئەو میوانەی دەوڵەمەندن بە ڤیتامین سی.

 

پەتای وەرزی دەکرێت کە لە ڕێگای ڤایرۆسەوە ڕێڕەوی هەناسەی مرۆڤ توش بکەن، گوڕانکاری کەشوهەوا و نزمبونەوەی پلەکانی گەرما هۆکارن بۆ چالاکبونی چەندین جۆری بەکتریا و ڤایرۆس و بلاوبونەوەی پەتا.

 

 بەشێک لەو ڕێگایانەی وادەکات لە کەسێکی توشبوەوە توشی پەتای وەرزی ببین، پژمە، کۆکە، بەرکەوتە لەگەل کەسی توشبوو، بەکارهێنانی کەلوپەلی کەسی توشبوو.


توشبوون بە پەتا لەوانەیە ببێتە هۆی سەرهەلدانی چەند نەخۆشی تر وەک، هەوکردنی گوێ،هەوکردنی گیرفانەکانی لوت(جیوب) هەوکردنی قوڕگ ، هەوکردنی بۆڕیەکانی هەواو و سییەکان.