چەندین ڕێگە بۆ پاراستنی تەندروستی دڵ دەخرێتەڕوو

ڕەنگە هۆکارەکانی نەخۆشییەکانی دڵ بەهۆی خراپی خواردن و وەرزش نەکردن و سترێسەوە بێت، بۆ پارێزگاریکردن لە تەندروستی دڵیش کۆمەڵێک رێنمایی هەیە مرۆڤ دەتوانێت بیگرێتەبەر.

ناوەندی هەواڵ

 

نەخۆشی دڵ یەكێكە لە باوترین جۆرەكانی نەخۆشی، لە ئەمریكا جەڵتەی دڵ بە دووەمین هۆكاری مردن دادەنرێت، بۆیە پزیشكان ڕێنمایی هاوڵاتیان دەكەن كە بە گرتنەبەری چەند ڕێنماییەك دەتوانن پارێزگاری لە تەندروستی دڵ بكەن.

 

کۆمەڵێک ڕێنمایی ئاشکراکراوە بۆ پاراستنی تەندروستی دڵ، بەم جۆرە:

- ئاگاداریی تەندروستی دەروونیت ببە و لە ڕاڕایی دووربکەوەرەوە.

- تەماشایی ڕابردووی خێزانەکەتان بکە و بزانە ئایا نەخۆشیی دڵیان تێدابووە؟، ئەگەر هەبوو بە زوویی سەردانی پزیشك بکە و ڕێگەکانی خۆپارێزی بگرەبەر.

- وەرزش کردن و زیادکردنی جوڵە.
-ڕێگە لە زیادبوونی کێش بگیرێت.

-وازهێنان لە جگەرەکیشان.

 

پزیشكانی تایبەتمەند لە نەخۆشییەكانی دڵ ئاماژە بەوەش دەكەن، خۆ بە دوورگرتن لە فشاری دەروونی كە هۆكارە بۆ جەڵتەی دڵ و مێشك پێویستە لەگەڵ پارێزگاری لە كێشی جەستە، چونكە قەڵەوی هۆكارە بۆ توشبون بە نەخۆشی دڵ، هەروەها لە توێژینەوەیەكدا دەركەوتووە پێكەنین هۆكارە بۆ پاراستنی دڵ.