تۆوی کەتان وەک چارەسەر بۆ شێرپەنجە و دڵ بەکاردەهێندرێت

تۆوی کەتان دەوڵەمەندە بە ترشی چەوری ئۆمیگا ۳ و  سەرچاوەیەکی نایابە بۆ چارەسەری شێرپەنجە، دڵ و بۆری خوێن و قژ و تەندروستی گشتی بەرەوپێش دەبات.

ناوەندی هەواڵ

 

تۆوی كەتان یەكێكە لە جۆری تۆوە سروشتییەكان، بەوە بەناوبانگە كە سوودی بۆ چەندین نەخۆشی هەبووە و بۆ مەبەستی چارەسەر بەكارهێندراوە، تۆوی كەتان بەوە ناسراوە سوودی بۆ لاوازبوون هەیە بەڵام تەنها بۆ ئەو مەبەستە بەكارناهێندرێت و چەندین سوودی دیكەی هەیە، ڕێژەی ڕۆن لە تۆوی كەتاندا بە نزیكی نیوەی پێك دەهێنێت و ئەوەی دەمێنێتەوە بریتییە لە ڕیشاڵ و ئەنزیمە گرنگەكان، لەگەڵ ئەوەشدا تۆوی كەتان بە سەرچاوەیەكی دەوڵەمەندی ڕۆنی ترشی ئەلفا لینولینیكی چەوری دادەنرێت، یەكێكە لە ئەو تۆوە سروشتییە گرنگانەی كە سەرچاوەیە بۆ ڕۆنی سوودبەخش بۆ تەندرووستی دڵ و دەمار و بۆری خوێن.

 

سودەکانی تۆوی کەتان

-شێدارکردن و نەرمی: تۆوی کەتان چەوری تێدایە کە لە مادەیەکی جێڵ دەچێت و کاتێک بەر ئاو دەکەوێت دروست دەبێت. ئەم چەورییە وەکو نەرمکەرەوەیەکی سروشتی کاردەکات، نەرمی و شێداری دەدات بە تاڵەکانی قژ و پێستی سەر.

 

- پێستی سەر ئارام دەکاتەوە: تۆوی کەتان تایبەتمەندی دژە هەوکردنی هەیە کە دەتوانێت یارمەتی هێورکردنەوەی پێستی سەر بدات. دەتوانێت ڕزگارت بێت لە حاڵەتەکانی وەک قڵیشان و خوران و هەوکردنی پێستی سەر.

 

- لە دیارترین سوودەكانی تۆوی كەتان بەتایبەت لە كاتی قەبزییدا، دەكرێت لەگەڵ چەندین خواردنی دیكە تێکەڵ بكرێت وەك برنج و نان و دانەوێڵەكان و زەڵاتەكان و ماست.

 

- توێژینەوە زانستییەكان دەریانخستووە تۆوی كەتان ڕۆڵێكی گرنگی هەیە لە بەرەنگاربوونەوەی شێرپەنجە و خۆپارێزی لێی، تۆوی كەتانی هاڕاو بڕێكی زۆر لە ماددەی كیمیایی تێدایە كە بە لیجانین ناسراوە ڕۆڵی كاریگەری هەیە لە نەهێشتنی خانەی شێرپەنجەیی بە تایبەتی شێرپەنجەی مەمك.