پیاسەکردن سوتێنەری چەورییە

پیاسەکردن لەلایەن پسپۆڕانەوە وەک باشترین جۆری وەرزش دیاریکراوە و ئاماژە بەوە دەکەن باشترین سوتێنەری چەورییە.

ناوەندی هەواڵ

 

لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا ڕاهێنانەکان هاتوون و ڕۆیشتوون، بەڵام ئەوەی کە هەرگیز لە شێوازی ڕۆیشتن دەرنەچووە، پسپۆڕان هاوڕان لەسەر ئەوەی کە پیاسەکردن باشترین شێوەی وەرزشە کە دەتوانیت ئەنجامی بدەیت، چەندین سوودی تەندروستی پێشکەش دەکات، لە دابەزاندنی کێشەوە بۆ دابەزاندنی پەستانی خوێن و کۆلیسترۆڵ، بەرگری باشتر، بەهێزکردنی ئێسک و زیاتر. 

 

سارا گۆتفرید، پزیشک لە "پزیشکی یەکگرتوو و کاریگەر" و نووسەری پڕفرۆشترین کتێبی ژنان، بە ناوی"ژنان، خۆراک و هۆرمۆنەکان" وتی: من پێشنیاری ئەوە بۆ نەخۆشەکانم دەکەم پیاسە بکەن بەهۆی ئەو کاریگەرییە ئەرێنییانەی کە هەیەتی لەسەر تەندروستی میتابۆلیزم و ئاستی دەروونی و فشاری دەروونی، هەروەها پیاسەکردن چارەسەرە لە کێشی جومگەوە بۆ چاودێری لێدانی دڵ، کۆنترۆڵی هەنگاوەکان و زیاتر.

 

پیاسەکردن کردارێکی هاوشێوەی ئامێرەکانی ڕاهێنانی سووڕ ئەنجام دەدات، بە شێوەیەکی ڕاستەقینە هەموو ماسولکەکانی لەش لە ماوەیەکی کورتدا دەسوڕێت، ماسولکەکانی سک بەشدارن، هەروەها لەگەڵ هەر هەنگاوێک شانەکان و باڵەکانی سەرەوە کار دەکات، توێژەران لە گۆڤاری نێودەوڵەتی بۆ توێژینەوەی ژینگەیی و تەندروستی گشتی بۆیان دەرکەوتووە ئەو ژنانەی کە پیاسە دەکەن بە ستوونەکانی پیاسەکردن توانای ماسولکەکانیان لە ماوەی هەشت هەفتەدا زیاد دەکات.

 

پیاسەکردن ئازار کەم دەکاتەوە

پیاسەکردن ئامرازێکی باشە بۆ ئەو ژنانەی کە تازە دەست بە پیاسەکردن دەکەن، چونکە یارمەتی کێشی جەستە دەدەن و پەستانی سەر پێیەکان کەم دەکەنەوە، لێکۆڵینەوەیەک لەسەر ئەو کەسانەی کە ئازاری درێژخایەنی پشت و ئەژنۆیان هەیە دەریخستووە کە پیاسەکردن لە ماوەی ١٢هەفتەدا ئازارەکە کەم دەکاتەوە، جەیم هێسکێت، شارەزای تەندروستی ژنان و نووسەری The Well Path دەڵێت پیاسەکردن ئەو کاریگەرییانە کەم دەکاتەوە کە دەبێتە هۆی ئازار.