لە شێوەدا لێکچوو و لە سوددا جیاواز

کەلەرم و برۆکلی، لە شێوەدا هاوشێوەن و لە سوددا جیاوازن، سەرچاوەیەکی پێویستی وزەن و دەوڵەمەندن بە ڕیشاڵ و ڤیتامینەکان، کە یارمەتی باشترکردنی بەرگری دەدەن.

ناوەندی هەواڵ

 

کەلەرم و برۆکلی لە شێوەیاندا لێكچوون و لە جیهاندا وەک بەشێکی سەوزەکان لە خواردنەکاندا بەکاردەهێنرێن، سەرەڕای لێکچوونەکەیان، کۆمەڵێک جیاوازی هەیە کە پەیوەندییان بە سوودە خۆراکیەکانی هەردوو جۆری برۆکلی و کەلەرمەوە هەیە.

 

سوودەکانی خواردنی برۆکلی

بەپێی ماڵپەڕی "Live Strong"، کوپێک برۆکلی خاو ٦ گرام کاربۆهیدرات و بڕێکی کەم چەوری و ٢.٥٧ گرام پرۆتینی تێدایە، هەروەها کالۆری لە کوپێک برۆکلیدا تەنها ٣٠.٩ کالۆرییە و ٢.٣٧ گرام ڕیشاڵیشی تێدایە تێدایە.

 

سەبارەت بە ڤیتامین و کانزاکان، تەنها نیو کوپ برۆکلی نزیکەی ٪٧٠ بەهای پێویستی ڕۆژانەی ڤیتامین سی لەخۆدەگرێت، هەروەها برۆکلی دەوڵەمەندە بە ڤیتامین K کە یارمەتی خوێن مەین و تەندروستی ئێسک دەدات.

 

یەکێک لە سوودە خۆراکیەکانی برۆکلی ئەوەیە، دەوڵەمەندە بە ئاو و دژە ئۆکسێنەر و پێکهاتەکانی وەک کارۆتینۆید و کوێرسیتین و سولفۆرافین، کە توێژینەوەکان دەریانخستووە کاریگەری ئەرێنی لەسەر خۆپاراستن لە شێرپەنجە هەیە.

 

کەلەرم.. خۆراکێکی کەم کالۆرییە

لە ڕووی ماددە خۆراکییە سەرەکییەکانی کەلەرمەوە، یەک کوپ لێی کەمێک کەمتر کاربۆهیدراتی تێدایە بە بەراورد بە برۆکلی، واتە ٥.٣٢ گرامە، ڕێژەیەکی کەمی ترشە چەوریەکان و ٢.٠٥ گرام پرۆتینی تێدایە، ڕێژەی کالۆری لە کەلەرمدا کەمە و ٢٦.٨ کالۆری لە هەر کوپێکدا بوونی هەیە، کە ئەم ڕێژەیە لە برۆکلیدا ٣٠.٩ گرامە.

 

جیاوازی سەرەکی نێوان ئەو دوو جۆرە سەوزەیە ئەوەیە کە برۆکلی ٢٨.٢ مایکرۆگرام ڤیتامین A تێدایە، کەلەرمیش ڤیتامین ئەی تێدا نییە.

 

برۆکلی دوو هێندەی کەلەرم بڕی ڤیتامین C دابین دەکات و هەمان شتە بۆ ڤیتامین K بە ڕێژەی ٩٢.٨ مایکرۆگرام.