خەوتن کلیلی تەندروستی باشی دەروونییە بۆ ژنانی بەتەمەن

ژنانی بەتەمەن کە خشتەی خەوتن و بەخەبەرهاتنەوەیان ناڕێکە، لەوانەیە زیاتر هەستەکانی خەمۆکی و دڵەڕاوکێ تیایاندا دەربکەوێت، بۆیە خەوتنی باش تەندروستییەکی باشی دەروونیان پێدەبەخشێت.

ناوەندی هەواڵ

 

لە توێنژەنەوەیەکدا، کە شێوازی خەوتنیان شیکردوەتەوە و تەندروستی دەروونیان لە نزیکەی یەک هەزار و ٢٠٠ ژنی تەمەن ٦٥ ساڵ بە تێکڕایی هەڵسەنگاند، ئاماژە بەوەکراوە کە ژنانی بە تەمەن درەنگ دەچنە سەر جێگای نووستن و دواتر زووش لە خەو بەخەر دێن، ئەمەش ٧٠٪ زیاتر ئەگەری ئەوە هەیە، نیشانە خەمۆکییە گرنگەکان ئەزموون بکات.

 

لێزلی سوانسۆن، نوسەری هاوبەشی توێژینەوەکە و پڕۆفیسۆری یاریدەدەری پزیشکی دەروونی لە زانکۆی میشیگان، وتی: بە دڵنیاییەوە لەوانەیە ئەو حاڵەتە بێت، کە ئەو ژنانەی لە توێژینەوەکەماندا نیشانەی خەمۆکیان هەبوو، جۆرێکی جیاوازیان هەبوو لە خشتەی خەوتن، چونکە خەمۆکییان هەبووە.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە کە لێکۆڵینەوەیەکی زیاتر پێویستە بۆ زانینی هۆکار و کاریگەری نێوان خەوتن و تاقەت، بەتایبەتی لەسەر ئەو ژنانەی منداڵیان هەیە، هەروەها ئاشکرای کرد کە ژنان زیاتر تووشی شێوازی ناڕێکی خەوتن دەبن.

 

وتیشی: تەنانەت گۆڕانکارییە بچووکەکان لە کاتی خەوتندا، وەک ئەوانەی بەهۆی گۆڕانکاریەکانی خەوتنێکی کەمی ڕۆژەوە دروست دەبن، دەتوانن ڕیتمی بازنەیی ئێمە تێکبدەن، ئەمەش کاریگەری نەرێنی دروستدەکات و دەبێتە هۆی خەمۆکی، دڵەڕاوکێ، ڕیتمی بازنەیی ئێمە کاتژمێری ناوەکی ٢٤ کاتژمێرە کە کۆنتڕۆڵی دەرچوونی هۆرمۆنی مێلاتۆنین دەکات بۆ هاندانی خەوتن.

 

خەوتن کاریگەری لەسەر تەندروستی دەروونی و لاشەیی هەیە، پزیشک ڕاجکومار داسگوپتا، پرۆفیسۆری یاریدەدەری پزیشکییە لە زانکۆی باشووری کالیفۆرنیا لە کۆلێژی پزیشکی کیک، وتی: لێکۆڵینەوەکانی پێشوو سەبارەت بە ناڕێکی خەوتن ئەوەیان دۆزیوەتەوە، پابەندنەبوون بە کاتی خەوتنێکی ئاسایی و بەخەبەرهاتن و وەرگرتنی بڕی جیاوازی خەوی هەر شەوێک، دەتوانێت کەسێک بخاتە مەترسی زیاترەوە بۆ کێشەی پزیشکی وەک قەڵەوی و کۆلیسترۆڵی بەرز.