خوێنبەربوون بە چەند نیشانەیەک دەناسرێتەوە

چەند نیشانەیەکە هەن دەریدەخات کە کەسێک تووشی خوینبەربوون بووە و پێویستە بە زووترین کات چارەسەر وەربگرێت.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەو نیشانانەی کە لە جەستەدا دەردەکەون نابێت پشتگوێ بخرێن، چونکە دەکرێت لە سادەترینیانەوە بۆ گەورەترینیان ئاماژە بن بۆ تووشبوون بە نەخۆشی مەترسیدار و بە تایبەتی نەخۆشی خوێنبەربوون.

 

چەند نیشانەیەک هەن دەکرێت ئاماژەبن بۆ تووشبوون بە نەخۆشییەکانی خوێنبەربوون، بریتین لەمانە:

-بە ئاسانی شینبوونەوەی ژێرپێست.

- خوێن هاتن لە پووك.

- خوێنبەربوونێکی زۆر و کۆنتڕۆڵ نەکراو لە برینی بچووك یان ئیشی ددان.

-سوڕی مانگانەی قورس.

-خوێن بەربوون بۆ ناو جومگە و ماسولکە.

-خوێنبەربوونێکی زۆر و کۆنتڕۆڵ نەکراو لە دوای نەشتەرگەری.

- خوێن بەربوون لە لووت بەبێ هۆکارێکی دیاری کراو.

-خوێن بەربوون لە ڕێگای ڕشانەوە، پیسایی، میز بەبێ هیچ هۆکارێک.