خواردنی ڕازیانە ئازاری سەوەفان کەم دەکاتەوە

خواردنی گیا سروشتییەکان سوودی زۆر بە جەستە دەگەیەنێت لەناویشیاندا ڕازیانە، بەڵام نابێت زیادەڕەوی بکرێت لە بەکارهێنانیدا.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕازیانە، گیایەکی بۆن خۆشە و یەکێکە لەو بەهاراتانەی کە لە زۆرێک لە خواردنەکاندا بەکاردەهێنرێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ڕیشاڵ و دژە ئۆکسانەکانی تێدایە کە پێویستن بۆ لەش، زیاتر وەکو دەرمان بەکاردەهێنرێت.

 

سوودەکانی ڕازیانە

خواردنی ڕازیانە چەندین سوودی گرنگی هەیە بۆ لەش وەکو، یارمەتی نەهێشتنی ئازار و پێچی ناو سک دەدات، ڕێگری دەکات لە دڵەکزێ، کەم کردنەوە و نەهێشتنی نیشانەکانی گرژبوونی کۆڵۆن، ماسولکەکانی کۆئەندامی هەرس خاو دەکاتەوە و یارمەتی ئاسان هەرسکردن دەدات، سوڕی خوێن چالاک دەکات، یارمەتی نەهێشتنی هەندێک مشەخۆر و کرمی ڕیخۆڵە دەدات، کەمکردنەوەی ئازاری سەوەفان لە ئەژنۆکان و کەمکردنەوەی ڕەقبوونی جومگەکان.

 

یارمەتی کۆنترۆڵکردنی ئاستی شەکرە دەدات، نەهێشتن و کەمکردنەی ئازاری سوڕی مانگانە، یارمەتیدەرە بۆ دروست نەبوونی کیسی هێلکەدان، شیر زیاد دەکات لە دایکدا، نیشانەکانی تەمەنی نائومێدی کەم دەکاتەوە، یارمەتی دابەزاندنی کێشی لەش دەدات، بەرگری جەستە زیاد دەکات، فشاری خوێن دادەبەزێنێت، یارمەتی شێدار کردنەوەی پێست و کەمکردنەوەی تامێسک دەدات.

 

شێوازی بەکارهێنانی ڕازیانە

یەک کەوچکی چێشت ڕازیانە دەکوترێت و دەکرێتە کوپێک ئاوی گەرم بەسەریدا، بۆ ماوەی ٢٠ دەقە دادەپۆشرێت بەشێوەی چا دەخورێتەوە پێش نان خواردن، دەتوانرێت کەوچکێک هەنگوینی تێبکرێت، یەک کەوچکی چا زەیتی ڕازیانە لەگەڵ کوپێک ئاوی گەرم، گوڵەکانی یان لاسک و گەڵاکانی بە سەوزی بکوڵێنرێت و بخورێت پێش نان خواردن.

 

 زیانەکانی زۆر خواردنی ڕازیانە

ڕازیانە لە پاڵ ئەوەی چەندین سوودی گرنگی هەیە، بەڵام زیانیشی هەیە ئەگەر زیاتر لە ٣ جار بەکاربهێنرێت لە ڕۆژێکدا دەبێتە هۆی، گێژبوونی بەردەوام، خەوی قورس و سەرەئێشە، دەبێتە هۆی تێکچوونی هۆرمۆنەکان و سکچوون.