سوودەکانی ئاسن بۆ پێست چین؟

پزیشک گەشین کەمال شا ئاماژە بەوەدەکات، کەمبوونەوەی ئاسن لە لەشدا کاریگەری نەرێنی لەسەر ئەندامەکان دەبێت بە تایبەتی پێست.

ناوەندی هەواڵ

 

پزیشک گەشین کەمال شا، پسپۆڕی جوانکاری و نەخۆشییەکانی پێست دەربارەی کەمی ئاسن لە لەشدا نووسیویەتی: کەمی ئاسن کاریگەری لەسەر زۆرێک لە ئەندامەکانی لەش دەبێت.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، کاتێک ئاسن کەم دەبێت بەرهەمهێنانی هیمۆگلۆبین کەم دەبێتەوە و بەم شێوەیە ئۆکسجین کەم دەگاتە خانەکان، پێست و قژ لەو ئەندامانەن کە کاریگەری نەرێنییان لەسەرە بەهۆی کەمی ئۆکسجین.

 

سوودەکانی ئاسن بۆ پێست:

-گەڕاندنەوەی ڕەنگی پەمەیی پێست.

-خێراکردنی چاکبوونەوەی برینەکان.

-پاراستنی پێست لە نەخۆشییەکان.