بادەم بۆ وەرزشکاران سودی هەیە

خواردنی بادەم یارمەتی لە کەمکردنەوەی ئازار و گرژبوونی ماسولکەکان دەدات لە دوای ڕاهێنان، هەربۆیە ئامۆژگاری وەرزشکاران دەکرێت بە شێوەیەکی ڕێکخراو بادەم بخۆن.

ناوەندی هەواڵ

 

زاناکان دەریانخستووە، ئەو کەسانەی بۆ ماوەی یەک مانگ بە بەردەوامی بادەمیان خواردووە، ڕێژەی دەردانی چەوری سوودبەخش زیادی کردوە لە لەشیاندا کە یارمەتی مێشک دەدات، لە بەرامبەردا ئەو کەسانەی بادەمیان نەخواردووە جەورییەکەیان بە ڕێژەیەکی کەمتر دەرداوە.

 

ئەو وەرزشکارانەی بادەمیان خوواردووە ئاماژەیان بەوە کردووە، هەستیان بە هیلاکی و دڵەڕاوکێی کەمتر دەکرد، تەندروستی ئێسک و ماسوولەکەکانی قاچیان باشتر بووە، توانای زیاتریان هەبووە بۆ مانەوە و مەشقکردنی زیاتر.

 

هەروەها بەشێك لە زانایانی توێژینەوەکە وتوویانە، بادەم پێکهاتەیەکی تایبەتمەند و ئاڵۆزی هەیە، پڕە لە کانزای سوودبەخش و پێکهاتەی بولیفینیێل کە یارمەتی ساڕێژبوونەوە و حەسانەوەی ماسوولکەکان دەدات.

 

بادەم پڕە لە پڕۆتین، چەوری، ڤیتامین E و کانزاکان، جگە لەوەی پێکهاتەی توێکڵەکەی یارمەتی کۆنتڕۆڵکردنی هەوکردن و ئۆکسیدەکانی گەدە دەدات.