پێکهاتەی کیمیایی بەلوعەکان ئاو ناتەندروست دەکات

توێژینەوەیەکی بەرفراوان لەلایەن دەزگای حکومەتی ئەمریکاوە دەریدەخات، لانیکەم ٪٤٥ی ئاوی بەلوعە لە ئەمریکا بەهۆی بوونی پێکهاتەی ڕووپۆشی فلۆرۆسێنت، کە بە "پیسکەری هەمیشەیی" ناودەبرێن، ژەهراوی دەبن.

ناوەندی هەواڵ

 

ماددە ڕووکارە فلۆرییە چالاکەکان-PFAS کە بە ماددەی تێر فلۆر و پۆلی فلپر ناسراون، سەر بە پێکهاتە کیمیاییە دەستکردەکانن و هەندێکیان کاریگەری نەرێنییان لەسەر تەندروستی هەیە، هەندێک جاریش دەبنە هۆی شێرپەنجە یان ناتەواوی لە لەدایکبووندا.

 

ماددەکە بە "پیسکەری هەمیشەیی" پێناسە دەکرێن، چونکە سووڕی تەمەنی درێژخایەنیان هەیە و ڕەنگە کۆتایی تەمەنیان توانەوەیان بێت لە بواری پیشەسازی یان لە زبڵداندا بن، هەروەها لە بەکارهێنانیاندا سەرچاوە جۆراوجۆرەکانی ئاو پیس بکەن.

 

توێژینەوەکە لەلایەن ناوەندی ڕووپێوی جیۆلۆجی ئەمریکا ئامادەکراوە و لە گۆڤاری ژینگەی نێودەوڵەتیدا بڵاوکراوەتەوە، دەریدەخات کە ئەگەری پیسبوون بە ماددە ڕووکارە فلۆرییە چالاکەکان-PFAS لە شارەکاندا بە ٪٧٥ و لە ناوچە گوند نشینەکانیشدا بە ٪٢٥ خەمڵێندراوە، کە ناوەندەکە پشکنینیان بۆ چەندین نمونەی ئاو کردووە کە ڕاستەوخۆ لە بەلوعەی چێشتخانەکان کۆکراونەتەوە لە سەرتانسەری وڵاتدا.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، چڕیی ماددە ڕووکارە فلۆرییە چالاکەکان-PFAS لە پێداویستییە گشتیەکان و بیرە تایبەتەکاندا هاوشێوە بوون و توێژینەوەکە لەسەر ٣٢ جۆری ئەم پیسکەرانە بووە، لە کۆی زیاتر لە ١٢ هەزار جۆر، کە هەندێکیان ناتوانرێت بە تەکنەلۆژیای ئێستا چاودێری بکرێن.