سروشت یارمەتی تەندروستییەکی باشتر بۆ لەش و دەروونی مرۆڤ دەدات

زەحمەتە شتێک بدۆزیتەوە کە سروشت نەیکات بۆ تەندروستی جەستەیی و دەروونی، تەنها ١٠ خولەک لە سروشتدا دەتوانێت جوڵەی ئەرێنی لەسەر زۆرێک لە پێوەرە فیزیۆلۆجی و دەروونییەکان بکات.

ناوەندی هەواڵ

 

دەروونناسان وتویانە: سوودە دەروونییەکانی پەیوەندیکردن بە سروشتەوە وادەکات هەستەکانی مرۆڤ باش بکەن و بە باشی کار بکەن، لە دوایین پێداچوونەوەکانی گروپی توێژینەوەی پەیوەندی سروشتی، شیکردنەوەی ٥٠ توێژینەوەی لەسەر ١٤ هەزار و ٣٩٤ کەس دەریخستووە، کە لە کەسانی پێگەیشتوودا، پەیوەندی بە سروشتەوە پەیوەستە بە ئاستێکی بەرزتری گەشەی تاکەکەسی و خۆشگوزەرانی یودایمۆنیک- ئەو جۆرە دڵخۆشییەی کە لە ڕێگەی خۆڕاستکردنەوە و هەستکردن بە مەبەستێکی مانادار لە ژیانی کەسێکدا بەدەست دەهێنرێت.

 

ئەنجلینا مەی، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری AMFM Healthcare، سەنتەرێکی چارەسەری تەندروستی دەروونی و هەڵسوکەوت لە باشوری کالیفۆرنیا ئاماژەی بەوەکردووە، هەستکردن بە شتێکی گەورەتر لە خۆمان، وەک دارستانێکی فراوان یان زەریایەکی بێ کۆتایی، بیرکردنەوەی ناڕەزایەتی کەسی کەم دەکاتەوە و گەشبینی و هیوا بۆ داهاتوو زیاد دەکات، چوونە ناو سروشت هۆشیاری دەربارەی ژینگەش زیاد دەکات.

 

لە لێکۆڵینەوەیەکدا لە زانکۆی میشیگان لە ئان ئاربۆر، توێژەران داوایان لە ٣٦ کەس کردووە کە لە ژینگەیەکی شاردا دەژین بەلایەنی کەمەوە ١٠ خولەک لە شوێنێکی دەرەوە بەسەر ببەن کە هەستی بەرکەوتنی لەگەڵ سروشتدا هەیە، بەلایەنی کەمەوە هەفتەی سێ جار، بە حوکمی کەمبوونەوەی نیشانە بایۆلۆجییەکان وەک کۆرتیزۆل، ئەوان بە شێوەیەکی بەرچاو فشاری دەروونی کەم دەکەنەوە.

 

کارلێککردنی سادە لەگەڵ سروشتی ڕۆژانە دەتوانێت بەهێز بێت

ڕیچاردسن، دەروونناس ئاماژەی بەوەکردووە، تێبینی کردنی شتە باشەکان لە سروشتدا هەموو ڕۆژێک بۆ ماوەی هەفتەیەک سوودێکی گەورە و بەردەوامی هەیە بۆ تەندروستی دەروونی.

 

لە توێژینەوەیەکی زانکۆی مێلبۆرندا کە لە گۆڤاری دەروونناسی ژینگەیی بڵاوکراوەتەوە، توێژەران داوایان لە خوێندکارانی کۆلێژ کردووە کە ئەرکێکی بێزارکەر تەواو بکەن لەسەر کلیلی کۆمپیوتەر وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ هەندێک ژمارە کە لەسەر شاشەکان دەردەکەون. ئەو کەسانەی کە مایکرۆبریکێکیان بەکارهێنا بۆ ماوەی ٤٠ چرکە سەیری سەقفێکی سەوزی گوڵداریان دەکرد لە ناوەڕاستی ئەرکەکەدا بە شێوەیەکی بەرچاو کەمتر هەڵەیان دەکرد و وەڵامی جێگیرتریان نیشاندا لەو خوێندکارانەی کە لە جیاتی ئەوە سەیری سەقفێکی کۆنکرێتیان دەکرد، هەربۆیە پیشنیار کراوە دیمەنی سروشتی لە شوێنی کاردا هەبێت هەبۆ ئەوەی بتواندرێت مێشک هەمیشە ئارام بێت.

 

بەدوای شین و سەوزدا بگەڕێ

لێکۆڵینەوەکان ئەوەیان نیشانداوە کە سەوزبوون و گەڵا و درەختەکان کاریگەرییەکی گەورەیان هەیە لەسەر چالاکی مێشک کە پەیوەندی هەیە بە کەمبوونەوەی فشاری دەروونییەوە، زەریاکان، جۆگەکان و سەرچاوەکانی ئاو هەردوو هەستی بینراو و بیستن چالاک دەکەن، کە پەیوەندی هەیە بە ئاگاییەوە و جەستە بە ژینگەوە دەبەستێتەوە، لە پێداچوونەوەیەکدا بۆ ٣٥ توێژینەوە، توێژەرانی زانکۆی بەرشەلۆنە بۆیان دەرکەوتووە کە بەرکەوتن بە شوێنە شینەکانی دەرەوە، ئەوانەی ئاویان تێدایە، پەیوەندی هەیە بە تەندروستی دەروونی باشتر و چالاکی جەستەیی زیاتر.

 

لێکۆڵینەوەکان ئەوە نیشان دەدەن کە تەنانەت سەیرکردنی وێنەکانی سروشت دەتوانێت کەمێک سوودبەخش بێت، توێژینەوەیەکی ساڵی ٢٠١٥ کە لە گۆڤاری نێودەوڵەتی بۆ توێژینەوەی ژینگەیی و تەندروستی گشتی بڵاوکراوەتەوە دەریخستووە کە تەنها ٥ خولەک سەیرکردنی وێنەی سروشتی یارمەتیدەرە بۆ توانای جەستە بۆ چاکبوونەوە لە فشاری دەروونی.