گوێزی هیندی چەورییە زیادەکانی لەش پاک دەکاتەوە

گوێزی هیندی سەرچاوەیەکی خێرای وزەیە بۆ جەستە و یارمەتی بەرەنگاربونەوەی هەوکردن و نەخۆشیە درێژخایەنەکان دەدات.

ناوەندی هەواڵ

 

گوێزی هیندی بە یەکێک لە میوە تەندروستەکانی جیهان دادەنرێت، تۆو و میوەکەی سەر بە خێزانی دارخورمای کۆکۆس نوسیفیرایە و بەهۆی گۆشتە سپیەکەی و ڕۆن و شەربەت و هەروەها شیرەکەیەوە دروێنە دەکرێت، چەندین تایبەتمەندی دەرمانی پێشکەش دەکات کە یارمەتیدەرە لە چارەسەرکردنی چەندین جۆری نەخۆشی.

 

ئەم میوەیە ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵی تێدایە، یارمەتیدەرن لە کەمکردنەوەی فشار لەسەر پەنکریاس، مەترسی توشبوون بە نەخۆشی شەکرە کەمدەکاتەوە و تایبەتمەندی دژە شێرپەنجەی تێدایە، هەروەها ڕیگری دەکات لە هەوکردنی بۆری میزەڵدان.

 

 خواردنی گوێزی هندی بەسوودە بۆ پاکوخاوێنی دەموو ددانەکان، رێگری دەکات لە پوکانەوەی ئێسەکەکان و پاڵپشتی گەشەکردنیان دەکات، جیاواز لەوەش چارەسەری چەوری ورگ دەکات و  کیشی لەش دادەبەزێنێت.

 

دەتوانرێت ئاوی گوێزی هیندی بۆ چارەسەرکردنی چەوری پێست بەکاربهێنرێت، چونکە چەورییە زیادەکان دەشواتەوە و ڕەنگی پێست بە یەکسانی دەهێڵێتەوە، هەروەها زەیتەکەی رێگری دەکات لە هەوکردنی پێستی سەر و یارمەتی پاراستنی تەندروستی قژ دەدات.