خواردنی ڕۆژانەی نیو کەوچک زەیتی زەیتوون لە چەند نەخۆشییەک دەتپاریزێت

توێژینەوەیەک دەریخستووە، خواردنی ڕۆژانەی نیو کەوچک زەیتی زەیتوون مرۆڤ لە نەخۆشییەکانی دڵ، سییەکان، زەهایمەرو شێرپەنجە دەپارێزێت.

ناوەندی هەواڵ

 

توێنژینەوەک ئاشکرایکردووە کە گۆڕینی کەرە و چەورییە تێرەکان بە زەیتی زەیتوون دەبێتە هۆی باشترکردنی تەندروستی و درێژکردنەوەی تەمەن بۆ ساڵانێک، توێژەرانیش ئاماژەیان بەوەکردووە ئەو کەسانەی ڕۆژانە زیاتر لە نیو کەوچک زەیتی زەیتوون دەخۆن ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشییەکانی دڵ و سییەکان و زەهایمەر و شێرپەنجە کەمترە.

 

مارتا گواخ، نووسەری توێژینەوەکە و توێژەر لە قوتابخانەی تەندروستی گشتی هارڤارد ئاماژەی بەوەکردووە، ڕاهاتن لەسەر خۆراکی بەهێز و پارێزەر پڕۆسەیەکی قورسە، بەڵام هێنانە ناوەوەی زەیتی زەیتوون بۆ ناو ژەمە خۆراکەکان زۆر گرنگە، ئەگەر پێویستی کرد گرنگی بە کوالێتی خۆراک و شێوازی ژیان بدەیت، ئەوا زیادکردنی زەیتی زەیتوون بۆ خۆراکەکانت وەک جێگرەوەیەک بۆ چەورییە ناتەندروستەکان بژاردەیەکی زۆر باش دەبێت.

 

وتیشی: زەیتی زەیتوون توخمەکانی دژە هەوکردن و دژە ئۆکسانی تێدایە و دەوڵەمەندە بە ماددە خۆراکییە تەندروستییەکانی وەک دژە ئۆکسان و پۆلیفینۆل و ڤیتامینەکان، ئەمە جگە لە چەورییە ناتێرە تەندروستەکان.