کەمخەوی فشاری خوین بەرز دەکاتەوە

خەوتن بۆ جەستەی مرۆڤ پێویستە، بەڵام نابێت کەمتەرخەمی یان زیادەڕەوی بکرێت تیایدا.

ناوەندی هەواڵ

 

خەوتن، پرۆسەیەکی ناچالاکی ژیاری و گرنگە و نزیکەی سێ یەکی ژیانی مرۆڤ پێکدەهێنێت، هەر خەوتنێک مردنێکی سووکە، کە مرۆڤ لە کاتی خەوتندا نزیکەی ٣ بۆ ٤ جار تووسی ئیفلیجی دەبێت، بۆ ئەوەی ئازاری خۆی یان کەسانی چواردەوی نەدات، ئەو کەسانەی کە خەوێکی باش دەکەن، ئەوانەن لە پێش خەوتن خۆیان دەشۆن.

 

سوودەکانی خەوتن

خەوتن وەک پێویستییەکی مرۆڤ چەندین سوودی گرنگی هەیە وەک، بەبیرهاتنەوەی یادەوەری، مرۆڤ لە کاتی خەودا سیستەمی دەماری چالاک دەبێت و مێشک ڕزگار دەکات لەو ماددە ژەهراویانەی ڕۆژانە مێشک دروستدەکات، دەبێتە هۆی نەخۆشی ئەلزەهایمەر و خەڵەفان، سیستەمی بەرگری لەش بەهێز دەکات بەشێوەیەک یەک شەو نەخەوتن ٪٧٠ خانەکانی بەرگری لەناودەبات.

 

زیانەکانی کەم خەوی

هەموو مرۆڤێکی پێگەیشتوو  پێویستی بە ٧ -٩ کاتژمێر خەو هەیە، چونکە کەم خەوتن دەبێتە هۆی نەخۆشی دڵ، شەکرە، بەرزی فشاری خوێن، نەخۆشیە دەروونیەکان، توشبوون بە هەڵامەت و نەخۆشییە میکرۆبییەکان.

 

بەهۆی گۆڕانکاری ژیان و بەکارهێنانی تەکنەلۆجیا ئیستا زۆرینەی خەڵک بە پێی پێویست ناخەون و ئەمەش کاریگەری نەرێنی هەیە لەسەر هەموو بوارەکانی ژیان، کارکردن و یاریکردن بە ئامێرە ئەلکترۆنییەکانیش هۆکارە بۆ کەم خەوی.

 

هەرچەندە کەم خەوی زیانی زۆری هەیە، بەڵام زۆر خەوتنیش زیان بە جەستەی مرۆڤ دەگەیەنێت و دەبێتە هۆی، خەمۆکیم دوو دڵی، کاریگەری دەبێت لەسەر پیرکردنی مێشک و وا لە مرۆڤ دەکات درەنگ شتەکان وەربگرێت، توشبوون بە سەرئێسە و پشت ئیشە.