توێژینەوەیەک: کێشی زیاد پەیوەندی بە ٥ جۆری شێرپەنجەوە هەیە

توێژینەوەیەکی نوێ ئاشکرای دەکات کێشی زیاد بە ٥ جۆری شێرپەنجەوە بەستراوەتەوە، هەروەها کەسانی کێش زیاد ئەگەری تووشبوونیان بە ١٨ جۆری جیاوازی نەخۆشی زیاترە.

ناوەندی هەواڵ

 

توێژەرانی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی بۆیان دەرکەوتووە ئەو کەسانەی کە لە تەمەنی ١٨ بۆ ٤٠ ساڵییەوە بە کێشی زیادەی لەشیانەوە دەناڵێنن ئەگەری تووشبوونیان بە ١٨ جۆری جیاوازی نەخۆشی زیاترە.

 

هەروەها ئاماژەیان بەوەکردووە کە کێشی زیاد بە ٥ جۆری شێرپەنجەوە بەستراوەتەوە، دیارترین شێرپەنجەی خوێن ، شێرپەنجەی سەر، شێرپنجەی میزڵدان و شێرپەنجەی ملە کە پێشتر پێیان وا نەبووە ئەو نەخۆشیانە پەیوەندییان بە زیادبوونی کێشەوە هەبێت.

 

بە گشتی ئەنجامی توێژینەوەکان دەریدەخەن، پاراستنی کێشێکی تەندروست بە درێژایی ژیان یەکێکە لە گرنگترین کارەکان کە مرۆڤ دەتوانێت بیکات بۆ کەمکردنەوەی مەترسی تووشبوونیان بە شێرپەنجە.