خواردنە ئاوییەکان لە نەخۆشی چەوری جگەر دەتپارێزێت

توێژینەوەیەکی پزیشکی ئاشکرای کردووە، پەیڕەوکردنی خۆراکی کولتووریی ژاپۆنی دەتوانێت لە نەخۆشی چەوری جگەر بپارێزێت.

ناوەندی هەواڵ

 

توێژەرانی "زانکۆی میترۆپۆلیتانی ئۆساکا"ی ژاپۆنی کۆمەڵێک نەخۆشی توشبوویان بە نەخۆشیی چەوری جگەر خستە ژێر چاودێرییەوە لە قۆناغە سەرەتاییەکانیدا، هەروەها پشکنینیان بۆ خووی خواردن و تەندروستی جگەر و بارستەی ماسولکەکانیان کرد.

 

توێژەران زیاتر سەرنجیان لەسەر ئەوە بوو کە بەشداربووان چەندە بە باشی پابەندبوون بە خۆراکی کولتووریی ژاپۆنی، کە ماسی و توێکڵ ماسی و جۆگەی دەریایی و قارچک و سۆیا و خۆراکی چەورکراوی تێدایە.

 

بەگوێرەی توێژینەوەکە، کە ئەنجامەکانی لە گۆڤاری (Nutrients) بڵاوکراوەتەوە، توێژەران بۆیان دەرکەوتووە ئەو کەسانەی کە شێوازی خۆراکی ژاپۆنی پەیڕەو دەکەن، کەمتر تووشی کێشەی نەخۆشییەکانی جگەر دەبن.

 

توێژەران هۆکاری ئەنجامەکانیان، بەگوێرەی ماڵپەڕی ستۆدی فایندز، کە تایبەتە بە بابەتی زانستی و پزیشکی، بۆ دەوڵەمەندی خۆراکی ژاپۆنی بە دژە ئۆکسێنەر، کارۆتین و ئەلفا-تۆکۆفیرۆل گەڕاندەوە کە جەستە لە فشاری ئۆکسجینی پاک دەکەنەوە و یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی تێکچوونی جگەر لە نەخۆشی چەوری جگەری ناکحولی.

 

هەروەها توێژەران ئاماژەیان بەوە کردووە کە سۆیا "جینسینگ"ی تێدایە، ئەوەش دەرکەوتووە یارمەتی کەمکردنەوەی چەوری لەش دەدات.