خواردنی جاترە فشاری خوێن کەم دەکاتەوە

جاترە یەکێکە لە گیا سروشتییە سوودبەخشەکان و چەندین کێشە چارەسەر دەکات، بەڵام زیادەڕۆی کردن لە خواردنیدا زیان بە جەستە دەگەیەنێت.

ناوەندی هەواڵ

 

جاترە، مێژوویەکی کۆنی هەیە و مرۆڤ لە مێژەوە ئەم گیایەی وەکو خواردن و وەکو دەرمانیش بەکارهێناوە، لەبەر ئەوەی دژە میکرۆبە لە مۆمیا کردنیشدا بەکارهێنراوە.

 

سوودەکانی جاترە

بەکارهێنانی گیای جاترە چەندین سوودی هەیە و ڕۆنی جاترە بەهۆی ئەوەی دژە میکرۆبێکی بەهێزە بۆ چارەسەرکردنی ئازاری قورگ بەکاردەهێنرێت، خواردنی جاترە ماددەیەک بەرهەمدەهێنێت دژی فشاری خوێنە، بۆیە ئاستی کۆلسترۆڵی زیانبەخش و فشاری خوێن کەم دەکاتەوە.

 

جاترە کارواکرۆلی تێدایە، بۆیە وەکو وزەبەخش بەکاردەهێنرێت و ئاستی هۆرمۆنی دۆپامین و سیرۆتۆنین بەرز دەکاتەوە و توڕەیی کەم دەکاتەوە، ڕێگری دەکات لە توشبوون بە شێرپەنجە و ڕێگری لە گەورەبوونی خانە شێرپەنجەییەکان دەکات.

 

زیانەکانی زۆر خواردنی جاترە

هەرچەندە خواردن و بەکارهێنانی جاترە سوودی زۆری هەیە، بەڵام زیادەرۆیی کردن لە بەکارهێنانیدا زیان بە جەستە دەگەیەنێت بەتایبەتی بۆ ئەو کەسانەی نەخۆشی درێژ خایەنیان لەگەڵە، چونکە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی زەخت و شەکرە، ژنانی دوووگیان و شیردەر نابێت بیخۆن، ئاوی جاترە نابێت بدرێت بە منداڵی ساوا، هەروەها دەبێتە هۆی کەمی ئیشتیها.