کەمی ڤیتامین "A" چەندین کاریگەری لەسەر لەش جێدەهێڵێت

ڤیتامین A یەکێکە لە ڤیتامینە سەرەکیەکان بۆ لەش، کەمبوونەوەی ئەم ڤیتامینە کاریگەری خراپی دەبێت بە تایبەت بۆ پێست وسیستمی بەرگری و دڵ.

ناوەندی هەواڵ

 

سەرجەم ئەو ڤیتامینانەی بۆ لەش بەسوودن، کەمبوونەوەیان کاریگەری خراپی تەندروستی لەسەر لەش جێدەهێڵن و پێویستە گرنگی بە بەرزبوونەوەی ڕێژەی ڤیتامیتنەکانی ناو لەش بدرێت بە تایبەت ڤیتامین "A" کە چەندین کاریگەری نەرێنی بەهۆی کەمبوونەوەیە دروست دەبێت، لەوانەش وشک بوونەوەو چرچ بوونی پێست، کەمی بەرگری لەش و ناڕێکی لیدانی دڵ، کزبوونی چاو، دواکەوتنی گەشەی منداڵان.

 

کاریگەری کەمی ڤیتامین "A"  لەسەر لەش:

-کزبوونی چاو، دروستبوونی کێشەی بینین بە تایبەتی لە شەواندا.

- گرفتی پێست، کەمی ڤیتامین Aرووبەرووی چەند کێشەیەکی پێستت دەکاتەوە وەک خوران و دروستبوونی پێستی وشک.

-دواکەوتنی گەشە، بەتایبەتی لە منداڵاندا کەمی ڤیتامین A ئەگەری دروستبوونی کێشەی گەشە کردنی هەیە.

-کێشە لە هەناسەداندا، لە کاتێکدا ڤیتامین Aکەم دەبێتەوە لەش تووشی لاوازی سیستمی بەرگری دەبێت بۆیە ئەمەش دەبێتە هۆی هەوکردن لە کۆئەندامی هەناسەدا.