چای ماچا دەبێت لە تاریکیدا بپارێزرێت

‏‎چای ماچا جۆرێکە لەچای سەوز لە گەڵای سەوزی تازە پێگەیشتوو پێکدێت دەکرێت بە پاودەرێکی سەوز.

‏‎چای ماچا جۆرێکە لە چای سەوز، لە گەڵای سەوزی تازە پێگەیشتوو پێکدێت و دەکرێت بە پاودەرێکی سەوز.

ناوەندی هەواڵ

 

چای ماچا پاودەرێکی سەوزە و ‏‎دەتوانی بە شێوەی چا بیخۆی، ئەم جۆرە چایە جیاوازە لەچای سەوزی ئاسایی.

 

‏‎گەڵای چای ماچا گەشە دەکەن لەژێر سێبەری درەختی چای سەوز. ئەو سێبەرە ڕێژەی کلۆرۆفیکلی دوو زیاد دەکات کە وادەکات گەڵاکانی سەوزێکی بریقەداری پڕ خۆراکی بن، ئەم چایە لەلایەن ژنان و بەدەست لێدەکرێتەوە، گەڵاکانی قەد و لاسکەکەی لادەبرێت دوای وشککردن دەکرێت بە پاودەر.

 

‏‎ماچا دەبێت لە تاریکیدا بپارێزرێت و تیشکی خۆری بەرنەکەوێت، ئەگەرنا بەها خۆراکییەکەی لەدەست دەدات.

 

‏‎سوودەکانی چای ماچا

‏‎١- دژە ژەهرێکی بەهيزە بۆ جەستە-antioxidant.

‏‎٢- یارمەتیدەرە بۆ پارێزگاری کردن لە جگەر.

‏‎٣- هاندەرێکی باشە بۆ چالاک کردنی مێشک.

‏‎٣- یارمەتیدەرێکی باشە بۆ پارێزگاری کردن لە توش بوون بە نەخۆشی شێرپەنجە.

‏‎٥- هاندەرێکی باشە بۆ هێشتنەوە دڵ بە تەندروستی.

‏‎٦- یارمەتیدەرێکی باشە بۆ دابەزینی کێش.

‏‎٧- دابەزینی فشاری خوێن و کۆلیسترۆڵ

٨- یارمەتی دابەزینی شەکرەی جۆری دوو

٩-بە ئاسانی ئامادە دەکرێت ١ بۆ ٢ کەوچک دەکرێتە ناو ‏‎کوپێک ئاوی گەرم.

١٠-دەتوانی لەگەڵ شیری گويز هیندی و شیری بادام وەکو گیراوەی کیتۆیی بخورێتەوە.

 

‏‎تێبینی: ئەم جۆرە جیاوازە لە چای سەوزی ئاسایی، چای سەوزی ئاسایی خڵتەکەی ناخورێت، تەنها ئاوەکەی دەخورێتەوە بەڵام چای ماچا پاودەرە و هەموو دەخورێتەوە.

 

ت.پ