ژیاننامەی ئەمڕۆ: یەکەمین ژنە شاعیری فەلەستینی لە پێناو ئازادیدا نووسیویەتی

شاعیر و ئەدیبێکی فەڵەستینیە، ڕەمزی ژنێکی سەرکەوتوو بووە، فدوا یەکەم ژنە شاعیرە وشە و هۆنراوەکانی لە پێناو ئازادی خاکی فەڵەستیندا نووسیووە، بە درێژی شیعرەکانی ناوبانگی دەرکردووە و هەندێک لە هۆنراوەکانی گەشتووەتە ١٢٢٠ بەیتی شیعری.

ناوەندی هەواڵ

 

منداڵیەکی خەمناکی هەبووە لە گەورەیشدا کۆت و بەندی عادەت و تەقالیدەکان بووە، شیعرەکانی بە درێژی و راستگۆیی و سۆز بەناوبانگ بووە، هۆنراوەکانیشی هەندێک جار ڕەنگدانەوەی خۆشی و هەندێک جاریش ڕەنگدانەوەی خەم و خەفەت بووە، شیعری لە بارەی خۆشەویستی، شۆرش، ناڕەزاییەکانی ژن لە گۆمەڵگا بوون.

 

فدوا عەبدول فەتاح ئاغا توقان، لە ئازاری ساڵی ١٩١٧ لە شاری نابلس لە فەڵەستین لە خانەوادەیەکی ناودار لەدایکبووە، ١٠ خوشک و برا بوون و فدوا منداڵی ٧ی خێزانەکەی بووە، بە هۆی ئەوەی یوسفی برای لە خوێندن دەریکردووە، فدوا نەیتوانیوە بەردەوامی بە خوێندن بدات، تەنها خوێندنی سەرەتای تەواو کردووە، بەڵام سەرەڕای زۆرداری کۆمەڵگا بەرامبەر ژن و ڕێگری بنەماڵەکەی بوێرانە لە خوێندن دانەبراوە و لە ماڵەوە پەرەی پێداوە.

 

سەرەتای پەیوەندی کردنی فدوا بە شیعرەوە

پەیوەندی فدوا بە شیعرەوە دەگەڕێتەوە بۆ ئیبراهیمی برای و لەسەر دەستی کە ڕابەری بووە، لە شیعر نووسیندا نازناوی شاعیری گەورەیان لە فەڵەستین پێداوە، فدوا چاودێری براکەی دەکرد کاتێک شیعری دەنووسی، جارێک گوێی لێدەبێت ئیبراهیم بۆ دایکی باس دەکات دوو  خوێندکاری هەیە ئیبراهیم کە درک بەو حەسرەتەی فدوا دەکات بۆ شیعر بەڵێنی پێدەدات فێری بکات، فێری خوێندنەوەی هۆنراوە و شیکردنەوەی دەکات، بەڵام هەڕەمەکیانە فێری نەکرد، سەرەتا فێریکرد شێوازی شیعر لە ژنانی کۆنی عەرەبەوە وەربگرێت چۆن شیعریان نوسیووە،  لێرەوە فدوا فێری شیعر نووسین بوو هەستی بەبوونی خۆیی و مرۆڤایەتی و مافی خۆی کرد.

 

سەرەتای بڵاوکردنەوەی نوسینەکانی

فدوا بیری لە بڵاوکردنەوەی نووسینەکانی کردەوە و دەستی کرد بە ناردنی هۆنراوەکانی بۆ گۆڤارە ئەدەبیەکان لە قاهیرە و لوبنان لە ژێر ناوی خوازراودا، ئەو گۆڤارانەش بۆیان بڵاودەکردەوە باوەڕی بە خۆیی و بەهرەکەی بە‌هێزتر بوو، پێش ئەوەی بگەڕێتەوە بۆ ژیانە شوومە زیندانی ناو چوار دیوارەکەی یەکەم دیوانی بەناوی ''خۆم لەگەڵ رۆژگار" بڵاوکردەوە لە ساڵی١٩٥٢، هەستکردن بە تەنهای و کەئابەی بە ئاشکرا بە فدواوە دەرکەوت کاریگەری شاعیرەکانی وەک ئیلیا ئەبو مازی و عەلی مەحمود تەها پێوە دیاربوو.

 

لە ساڵی ١٩٥٦ دووەمین دیوانی بە ناوی''دۆزیمەوە'' بڵاوکردەوە، تەواو جیاواز لە ڕێبازەکانی پێشووی لە خۆشەویستی و ئازادی، لە شیعرەکانیدا کارلێککەری پێوە دەردەکەوت، کە بووە چوارچێوەیەک بۆ شیعری باو لەوکاتەوە رەنگێکی نوێی بۆ شیعر داهێنا، لە ساڵی ١٩٦٠ دیوانێکی بە ناوی "خۆشەویستیمان پێبدە" بڵاوکردەوە بە ڕوونی لەدەستدانی خۆشەویستی پێوە دیاربوو.

 

لە ساڵی ١٩٦٢ بۆ خوێندنی ئەدەبی ئینگلیزی ڕووی کردە ئینگلتەرا، بەڵام تەنها ٢ ساڵ مایەوە و گەڕایەوە بۆ نیشتیمان لە ساڵی ١٩٦٧، بەشداری لە ژیانی گشتی خەڵکدا دەکرد ئامادەی کۆڕ و کۆبوونەوە و کۆنگرە و چاوپێکەتنەکان دەبوو کە شاعیرەکانی تیادا بەشدار بوو، ساڵی ١٩٨٩ شیعری بۆ شۆڕشی فەڵەستینیەکان وتووە.

 

بەرهەمەکانی

یەکەمین بەرهەمی کتێبی لە ساڵی ١٩٤١ بەناوی ''ئیبراهیمی برام"، هەروەها ''گەشتێکی شاخەوانی'' بڵاوکردەوە.

"گەشتێکی قورس" لە ساڵی ١٩٨٥ی بڵاوکردەوە، باسی لە بەشی یەکەمی ژیانی فەترەی گەجی و پێگەشتنی شاراوەیی دەکرد، ئەم بەرهەمەش بووە جێگەی سەرسامی زۆرێک لە ڕەخنەگران، دواتر بەشی دووەمی بە ناوی'' گەشتێکی قورستر" لە ساڵی ١٩٩٣ داخستە بەردەست.

 

فدوا نەخۆشی تەنگی پێگرت و چەند مانگێک لەسەر جێگا ناڵاندوویەتی، لە ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٣ کۆچی دواییکرد لە تەنیشت ئیبراهیمی برای بەخاک سپێراوە.

 

ت.پ