ڕیحان خانمە لۆرستانی؛ شاعیری خۆشەویستی و سروشت و خوداپەرستی

لەم خاکانەدا کە فەلسەفەی زەردەشتی تێدا سەریهەڵدا، هەستی نیشتمانپەروەری بە زیندووی ماوەتەوە. کاتێک لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە مێژووی ژنان دەکۆڵینەوە، دەبینین کە گەڕان بەدوای ئازادیدا لە سەرەتادا بابەتی هۆنراوە و ئەدەب بووە.

ناوەندی هەواڵ

 

لە پێش سەدەی نۆزدەهەم، تووشی هونەرمەند و نووسەر و شاعیری ژن دەبین، لە سەدەی ١٠ و ١١دا، لەناو پکهاتەی یارسان (ئەهلی حەق)، ژنان هەبوون کە دەسەڵاتدار و کاریگەر بوون و گوێیان لە قسەکانیان دەگیرا، هەروەها ئەم ژنانە خەریکی هونەر و ئەدەب بوون.

 

ڕیحان خانمە لوڕستانی یەکێکە لە ژنە بەناوبانگەکانی نەریتی یارسان (ئەهلی حەق) کە لە ناوچەی لورستان ژیاوە، بەپێی سەرچاوە نەریتییەکان، لە سەدەی ١١ لەدایک بووە، لە کۆمەڵگەکەیدا وەک کەسایەتییەکی ڕۆحی و شاعیر و مۆسیقاژەنی دەف ناوبانگی دەرکردووە.

 

ڕیحان خانمە بە درێژایی ژیانی لە ڕێگەی شیعر و وشە ڕۆحییەکانییەوە ئامۆژگارییەکانی یارسانەکانی بڵاو کردەوە، زۆرجار شیعرەکانی لە شێوەی گۆرانی و وشەی دەنگبێجدا گێڕدراونەتەوە و هەر بەو هۆیەشەوە لەناو خەڵکدا بە زیندووی ماوەتەوە.

 

”بە شیعر و هونەرەکەی ڕۆڵی ژنانی لە کۆمەڵگەی نەریتیدا بەهێزتر کرد”

تایبەتمەندییە سەرەکییەکانی ڕیحان خانم لۆریستانی بەم شێوەیەن، هۆنراوەکانی لەسەر بنەمای خۆشەویستی، ڕۆحانیەت، واتایی ژیان دامەزراون، ڕیحان خانم زۆر حەزی لە دەف بوو، هەروەها دەف لە نەریتی یارساندا بە ئامێرێکی ڕۆحی دادەنرێت، لە ڕێگەی شیعر و هونەری خۆیەوە ڕۆڵی ژنانی لە کۆمەڵگەی نەریتی بەهێزتر کرد و وەک دەنگی ژنانی یارسان سەیر دەکرا.

 

لە فۆلکلۆر و یادەوەری یارساندا، ڕیحان خانمە بە کەسێک ناسراوە کە هۆنراوەکانی پەیوەست بە بیروباوەڕ و نەریتە کۆنەکان نووسیوە و ئەم هۆنراوانەش لە چوارچێوەیەکی مەعنەویدا دەخوێندرێنەوە.

 

دەوترێت هۆنراوەی "خوێشین"یشی لەسەر ڕێبەری ئایینی یارسانی شا خوێشین نووسراوە، کە باوەڕ وایە لە ڕووناکی خوداوەیە.

 

ێەکێک لە هۆنراوەکانی

خوێشین ڕۆژهەڵات چەند جوانە ئەم هەستە

بەهۆی خۆشەویستی تۆوە مەست بووم

گوڵ و مۆمیان بە دەستەوە هێنا

من شایەتحاڵی تۆ بووم، ئەمە ئەوەیە کە خودا ویستویەتی

لە سەرەوە هات، لە سەرەوە هات

سوارەکە، لە سەرەوە هات

خوێشین پەیوەنی یان داهات

چی شمشێری کێشاوە، چی بەسەر گەورەکاندا هاتووە

ئای بیناکاران، ئای بیناکاران

پاشا لە لای ئاوی میدان چادرەکەی هەڵدا

من میوان بووم لە کۆشکی پاشاکان

ئاوی ڕوونم بینی و باوەڕم بە ژیان هەیە