سۆنیتا عەلیزادە؛ ژنێک کە لە ڕێگەی مۆسیقاوە چارەنووسی خۆی گۆڕی
یەکێک لە دیارترین چالاکوانانی مافی ژنانی ئەمڕۆ، سۆنیتا عەلیزادە کەسایەتییەکی بەهێزە کە مۆسیقای کردووە بە کەرەستەی بەرخۆدان، ژیانی تەنها چیرۆکی سەرکەوتنی تاکەکەسی نییە، بەڵکو دەنگێکە لە بەرامبەر ئەو ستەمە سیستماتیکییە دەوەستێتەوە کە ژنان ڕووبەڕووی دەبنەوە.
ناوەندی هەواڵ
سۆنیتا عەلیزادە لە ساڵی ١٩٩٦ لە شاری هێرات لە ئەفغانستان لەدایکبووە، تەمەنی منداڵی لە ژێر دەستی ڕژێمی تاڵیبان، لە سایەی شەڕدا بەسەر بردووە. نائەمنی و هەژاری و ڕەتکردنەوەی مافە سەرەتاییەکان هۆکاری سەرەکی بوون کە ژیانی لە قاڵب داوە، خێزانەکەی بە هیوای ژیانێکی پارێزراوتر کۆچیان کرد بۆ ئێران، بەڵام ئەم ژیانە نوێیە ئەو ئازادییەی نەهێنا کە هیوای بۆ دەخواست، سۆنیتا عەلیزادە وەک پەنابەرێک لە ئێران دەژیا، ناچار بوو بەبێ ناسنامە بژی، مافی خوێندنی لێ داگیرکراوە و لە تەمەنێکی بچووکەوە دەستی بە کارکردن کردووە بۆ ئەوەی بتوانێت بژێوی خێزانەکەی دابینبکات.
لە تەمەنی ١٠ ساڵیدا هەڕەشەی هاوسەرگیری لێدەکرێت
یەکێک لە وەرچەرخانە هەرە گرنگەکانی ژیانی سۆنیتا عەلیزادە، ناچارکردن بوو بۆ هاوسەرگیری منداڵان، ئەو کاتە تەمەنی تەنها ١٠ ساڵ بوو، بۆ یەکەمجار ڕووبەڕووی هەڕەشەی هاوسەرگیری بووەوە و لە تەمەنی ١٦ ساڵیدا هاوسەرگیری کردەوە، خێزانەکەی پلانیان دانابوو کە لە بەر بڕە پارەی مارەیی هاوسەرگیری بۆ ئەنجامبدەن، بۆ ئەو ئەمە تەنها نەریتێک نەبوو، بەڵکو لەدەستدانی ئازادییەکەی بوو.
مۆسیقا بوو بە شێوازی بەرەنگاربوونەوەی
لەم ماوەیەدا مۆسیقا بوو بە ڕێگای هەڵهاتن و بەرخۆدان بۆ سۆنیتا عەلیزادە، بە دوای دۆزینەوەی مۆسیقای ڕاپ لە ئێران، خۆی فێری نووسین و ڕاپ کرد، لەبری ئەوەی لە بەرامبەر ئەو ستەمەی کە ڕووبەڕووی بووەوە بێدەنگ بێت، دەنگی بەرزکردەوە، بەهێزترین سیمبولی ئەم بڕیارە گۆرانییەکەی بوو بە ناوی "کچەکان بۆ فرۆشتن"، ئەم گۆرانیە نەک هەر چیرۆکەکەی ئاشکرا کرد، بەڵکو ڕاستی هاوسەرگیری زۆرەملێی ئاشکرا کرد کە ملیۆنان منداڵی کچ لە سەرانسەری جیهاندا ئەزموونی دەکەن.
بڵاوبوونەوەی گۆرانییەکە ژیانی سۆنیتای بە تەواوی گۆڕی، "کچەکان بۆ فرۆشتن" بە خێرایی سەرنجی نێودەوڵەتیی بەدەستهێنا و گەیشتە ئامادەبووانێکی زۆر، ئەم بەرکەوتنە یەکێک بوو لەو هۆکارە گرنگانەی کە نەیتوانی بە زۆر هاوسەرگیری بکات.
گێڕانەوەی هێزی هونەر
ئەمڕۆ سۆنیتا عەلیزادە تەنها تاکێک نییە کە چارەنووسی خۆی گۆڕیوە، هەروەها نوێنەری ملیۆنان منداڵی کچە کە دەنگیان نابیسترێت، چیرۆکەکەی بە ڕوونی هێزی هونەر و بە تایبەتی مۆسیقا بۆ دروستکردنی گۆڕانکاری کۆمەڵایەتی نیشان دەدات.
گۆرانی "کچەکان بۆ فرۆشتن"ی سۆنیتا عەلیزادە لەم لینکەی یوتیوبەوە دەتوانن بینەری بن.