لیلیت یاخیبووەکە... ئەو دەنگەی کە ناتوانرێت بێدەنگ بکرێت
لیلیت بە دەنگی نینا ڤینتسانۆو زیندوو دەبێتەوە، نەک تەنها وەک کەسایەتییەکی ئەفسانەیی، بەڵکو وەک سیمبولێک بۆ یادەوەری ژنانی پەراوێزخراو لەناو سیستەمی پیاوسالاریدا، هەروەها بۆ ئەو تووڕەیی و خەباتە سەرکوتکراوە بۆ ئازادی کە بەرگەی تاقیکردنەوەی کاتی گرتووە.
ناوەندی هەواڵ
گۆرانی “لیلیت”ی نینا ڤینتسانۆو تەنها چیرۆکی ژنێکی ئەفسانەیی ناگێڕێتەوە، بەڵکو دەبێتە دەنگدانەوەی یادەوەری ژنانی ستەملێکراو بە درێژایی سەدەکان، تووڕەیییەک کە بەرەو تاریکی دەخرێنە ناو تاریکییەوە و تامەزرۆییەکی قووڵ بۆ ئازادی.
گۆرانییەکە زیاترە لە گێڕانەوەیەک، بەڵکو هاوارێکی کۆنە کە لە قووڵایی ئەو ژنانە دەنگ دەداتەوە کە دەنگیان بێدەنگ کراوە.
نینا ڤینتسانۆو ”لیلیت” لەو سێبەرە شەیتانییە دەردەهێنێت کە پەرتوکە پیرۆزەکان و ئەقڵی پیاوسالاری دەیخەنە ڕوو، وەک یەکەم ژنی یاخیبوو دەیناسێنێتەوە، کە بەهۆی ڕەتکردنەوەی ملکەچی سیستەمی پیاوسالاری دوورخراوەتەوە.
لیلیت... ڕەگ و ڕیشەی ئەفسانەیی و پەیامەکانی ژنان
ڕەگ و ڕیشەی لیلیت لە ئەفسانەی میزۆپۆتامیادا، هەڵگری پەیامی بەهێز و گرنگە بۆ ژنان، بەپێی ئەفسانە، لیلیت لە هەمان کاتدا لەگەڵ ئادەمدا دروست بووە، لە هەمان خۆڵەوە دروست بووە، هەر بۆیەش ڕەتیکردووەتەوە ملکەچ بێت، خۆی وەک هاوتای ئەو دەبینی.
بەڵام لە مێژووی ئەفسانە پیاوسالارەکاندا، داوای یەکسانی گوناهێکی لێبوردننەکراو بوو، هەر بۆیە لیلیت لە بەهەشت دەرکرا و دواتر وەک کەسایەتییەکی "مەترسیدار"، "وروژێنەر" و "نەفرەتکراو" وێنا کرا.
بەڵام بۆ ژنان، لیلیت نوێنەرایەتی یەکەم ژن دەکات کە گوێڕایەڵی ڕەتدەکاتەوە، ژنێک کە تەنهایی هەڵبژارد بۆ ئەوەی دەنگ و ناسنامەکەی لەدەست نەدات.
سیمبولێک بۆ ژنانی ستەملێکراو
لیلیت چیتر سێبەرێکی ترسناک نییە کە مرۆڤەکان بترسێنێت، بەڵکو بووەتە سیمبولێکی هاوبەش بۆ ئەو ژنانەی کە دەنگیان بێدەنگ کراوە و ژیانیان سنووردار کراوە و سنوورەکانیان بەسەردا سەپێنراوە، لە نمایشی نینا ڤینتسانۆودا، لیلیت نەک تەنها وەک کەسایەتییەکی یاخی بەڵکو وەک سیمبولی دەربەدەری و دوورخستنەوە دەردەکەوێت.
چیرۆکێکی بێکۆتایی
چیرۆکی لیلیت هێشتا کۆتایی نەهاتووە، هەرچەندە جیهان گۆڕاوە، بەڵام دەربەدەری و دوورخستنەوەی ژنان بە شێوەی جیاواز بەردەوامە، هەندێک جار لە هۆڵەکانی دادگا، هەندێک جار لە ناو ماڵەکاندا، هەندێک جار لە نێوان شەڕەکاندا، لە دەربەدەریدا، لە بەرەکانی شەڕدا.
لیلیت ئەمڕۆش لە یادەوەری ژندا دەژی، وەک ڕۆحێکی یاخی لە گۆشە لەبیرکراوەکانی مێژوودا و وەک ئایکۆنێکی ئارەزووی نەکوژاوەی ئازادی.