"کچە گوارە مرواریەکە"... یەکێک لە بەناوبانگترین تابلۆکانی سەردەمی زێڕینی هۆڵەندی

"کچە گوارە مروارییەکە" تابلۆیەکی زەیتیی هونەرمەنی هۆڵەندی سەدەی ١٧ یۆهانس ڤێرمێرە، یەکێکە لە بەناوبانگترین تابلۆکانی سەردەمی زێڕینی هۆڵەندی.

ناوەندی هەواڵ

 

تابلۆکە کچێکی ئەوروپی لە بەرگێکی ڕۆژهەڵاتدا نیشان دەدات کە پۆشاکێکی ئاڵتونی و شینی لەبەردایە لەگەڵ عەزییەکی ئاڵتونیدا، وەک دەردەکەوێت گوارەیەکی مرواری لە گوێدایە و کە بووەتە جێی سەرنجی زانای فیزیایی "فنسینت ئاک"، دەڵێت پێدەچیت لە تەنێکی پۆڵیشکراو پێکهاتبێت بەپێی قەبارەی گوارەکە و ئەو شەوقەی کە داویەتییەوە.

 

ڕەخنەگران ئەو کچەیان بە تابلۆکەی "مۆنالیزای باکور" بەناوکرد، پێشیان وایە کە کەمتر سەرنجڕاکێشە و دەربڕینەکانی لەچاو مۆنالیزادا نادیارە، هەروەها بە لێوەکانی توڕەیی و بە چاوەکانی سەرنجڕاکێشان دەردەکەوێت، کاتێک سەیری وێنەکە دەکرێت نازانرێت ئایا کچەکە بەرەو ڕوو دێت یاخود دوور دەڕوات، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ هونەری هۆڵەندی ئەو سەردەمە کە تایبەتمەندییەکی دەربڕینی هەبوو گوزارشتی لە دۆخی دەروونی ناوخۆیی دەکرد، زۆرێکیش لەو بڕوایەدان کە وێنەکە ڕەنگدانەوەی سایکۆلۆژیای هەیە.

 

هەندێکی تر باس لەوە دەکەن کە تابلۆکە بەرجەستەی کاراکتەرێکی تایبەتی نەکردووە وەک مۆنالیزا، دەشوترێت کە ئەو کچە کارکەری یۆهانس بووە، بەڵام لە ڕاستیدا تابلۆکە ڕێگایەک بوو بۆ دەرخستنی تواناکانی خۆی بۆ ڕوناکی دانەوە و کاریگەرییەکانی وەک لە لێو و گوارەکەیدا دەردەکەوێت.

 

تابلۆی "کچە گوارە مروارییەکە" لە ساڵی ١٩٠٢ەوە لە مۆزەخانەی مۆریکۆیس لە لاهای پایتەختی هۆڵەندایە لەگەڵ زۆرێک لە تابلۆکانی یۆهانس ڤێرمێر، لە خەزێنەی شاهانەی مۆزەخانەکە نمایش کراوە و وەک کۆمەڵێک تابلۆی شاهانە پۆلێن کراوە.

 

ت.پ