گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین ڕاگەیاندنیان گۆڕی بۆ گۆڕەپانی بەرخۆدان
لە سەردەمێکدا کە ئامرازی ستەمکارانە لە دژی گەلانی ستەملێکراو بەکاردەهێنرا، دەنگی ژنان سەریهەڵدا، کامێرایان هەڵگرتبوو وەک ئەوەی دروشمیان هەڵگرتووە ئەوەی بە وشە دەنوسرا دەمانچە نەیتوانی بیکات.

ئاورین ناڤدار
ناوەندی هەواڵ- لە منداڵیەوە کە بە ئازارەوە لە قاڵب درابوو بۆ مەیدانێکی ئاگری تێکۆشان، گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین بە جێگیری بەرەو ڕاستی ڕۆیشتن و دەنگی ژنانی چالاکوانیان لە بەرامبەر عەقڵیەتی پیاوسالاری و دەسەڵاتە ستەمکارەکاندا بەرزکردەوە.
بە سایەی سیاسەتەکانی سڕینەوە و دەستبەسەرکردندا، سیما سەرەتاییەکانی گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین شێوەی خۆیان گرت، دواتر بوون بە دەنگێکی ڕاگەیاندنی و مافی مرۆڤ کە ئاهەنگی بەرخۆدان دەگێڕن و پێی وابوو تێکۆشان تەنها لە ڕوبەڕوبوونەوەدا سنووردار نییە، بەڵکو بە قسە و هۆشیاری و خەونێکی نەبڕاوە.
"لە منداڵییەوە بۆ هۆشیاری"
لە دڵی ماڵێکی سادەی کوردیدا، لە نێو جەنجاڵیی دە خوشکی هاوبەشی ژیان و پێکەنین و فرمێسکدا، گوڵستان تارا کە هەشتەمی نێوانیان بوو، لەدایک بوو، ئەو تەنها ژمارەیەک نەبوو بە ڕیزبەندی خوشکەکان، لە نێو تاریکیدا بڵێسەیەکی سووتاو بوو، لە چاوەکانیدا گەشاوەیرکئ جیاواز لە هەموو چاوەکانی هەڵگرتبوو، هەر لە منداڵیەوە کەسایەتیە بەهێزەکەی سەریهەڵدا، ئەو ژنە لە ڕوبەڕوبوونەوە نەدەترسا و هەرگیز درێغی نەدەکرد لە قسەکردنی ڕاستیەکان، تەنانەت ئەگەر بە ئازاریش بێت، ئەمەش لەلایەن ئۆلکام ئیسن خوشکەکەی پشتڕاستکرایەوە: گوڵستان توانایەکی زگماکی هەبوو بۆ پێشەنگایەتیکردن، تەنانەت لەنێو خوشک و برا گەورەکانمدا، وەک ئەوەی لەدایک بووبێت بۆ ئەوەی دەنگێک بێت کە بێدەنگ ناکرێت.
لە قۆناغەی ژیانی گوڵستان تارادا، کوردستان شەڕی بەخۆیەوە دەبینی، بەو پێیەی دەوڵەتی تورکیا سیاسەتی سیستماتیکی بۆ سڕینەوەی شوناسی کورد بە تایبەت لە باکووری کوردستان پەیڕەو دەکرد، ئۆلکام ئیسن، وتی: هەر لەم کەشوهەوا سەختەدا بوو کە سیماکانی منداڵی گوڵستان تارا لە قاڵب دراون، یارییەکانی بووکەڵە و چیرۆکی ئەفسانەیی نەبوون، بەڵکو دەنگی فیشەک و هاواری دایکان و دەموچاوی پیاوە ونبووەکان بوون، هەروەها کاتێک گوڵستان گەنج بوو، باوکم لەسەر بەرگریکردن لە ناسنامەی کوردی لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە دەستگیرکرا، گوڵستان لەو سەردەمەدا بە تەواوی لە واتای 'ناسنامە' تێنەدەگەیشت، بەڵام هەستی بەو بۆشایە کرد کە نەبوونی باوکمان بەجێی هێشتبوو.
"یەکەم دژایەتییەکان"
لەگەڵ ئەو پرسیارانەی کە بەدوای وەڵامەکانیدا دەگەڕا، وەک: بۆچی باوکێک دەستگیر دەکرێت چونکە زمانەکەی خۆشدەوێت؟ بۆچی مرۆڤ شەڕ دەکرێت چونکە هی خۆیەتی؟ گوڵێستان تارا خێرا گەورە بوو، خێراتر لەوەی هەر منداڵێک گەورە دەبێ، لە بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەردا گەورە بووە کە پێیانوابوو بەرگریکردن لە ناسنامە و کلتووری کورد هەڵبژاردن نییە، بەڵکو ئەرکێکە.
ئەم کەش و هەوایە کە تێر بوو لە هۆشیاری سیاسی، هەستیارتری دەکرد بەرامبەر بەو پێشێلکاریانەی کە گەلەکەی توشی بوو، دژایەتیەکانی ناو خۆی لە نێوان ئەوەی کە لە منداڵیدا خەونی پێوە دەبینی و ئەو نادادپەروەری و ستەمانەی کە دەیبینی، قوڵتر دەکردەوە، زۆر وریا بوو، چاودێری ئەو شتانەی دەکرد کە لە دەوروبەریدا ڕودەدەن، بەتایبەتی ئازارەکانی ژنان، وەک ئەوەی لە تەمەنێکی بچوکەوە شایەتحاڵی ڕاستی دوژمن بووبێت، کە ئەمەش ڕێنمای دەکرد لە گەڕانی بەردەوامی بەدوای ڕاستیەکاندا، لەو چوارچێوەیەدا ئۆلکام ئیسن وتی: گوڵستان لە خێزانێکی نیشتمانپەروەردا گەورە بووە، ئەمەش کاریگەری قوڵی لەسەر داڕشتنی کەسایەتییە بەهێز و هۆشیارەکەی بەجێهێشتووە، ئەم کەش و هەوایە کە بارگاویە بە هۆشیاری سیاسییەوە، دژایەتییەکانی قوڵتر کردەوە سەبارەت بەو واقیعە سەختەی لە کوردستاندا هەیە، کە تیایدا بەرەوڕوی پێشێلکاری سیستماتیک دەبێتەوە کە بوون و ناسنامەی کلتووری گەلی کورد دەکاتە ئامانج.
ئۆلکام ئیسن ڕوونیشیکردەوە، ئەویش هاوشێوەی باوکی، لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە لە شاری سیڤاس دەستگیرکراوە، بەهۆی ئەوەی بە ئاشکرا ناسنامەی نەتەوەی خۆی دەربڕیوە، گوڵستان لە زیندان سەردانی دەکردم، بەڵام نەیدەتوانی بیرۆکەی ئەوە قبوڵ بکات کە من لە زیندان بم، هەمیشە پرسیاری ئەوەی دەکرد، کە چۆن مرۆڤ دەتوانێت لە نێوان چوار دیواردا بژی؟، ئەم پرسیارە تەنها دەربڕینی ئازار نەبوو، بەڵکو سەرەتای هۆشیاری یاسای بوو.
"لە شانۆوە بۆ تێکۆشان"
سەرەڕای هەموو ئەمانە، گوڵستان تارا هەرگیز لە ساتەکانی منداڵی بێبەش نەبوو، کەسێکی یاریزانانە و بەسۆز بوو و حەزی لە شانۆ و مۆسیقا و سەما بوو، لە خەیاڵی خۆیەوە شانۆگەری دروست دەکرد و منداڵانی لە دەوری خۆی کۆدەکردەوە تا لەگەڵیان یاری بکات و پێبکەنێت، تەنانەت ناکۆکیەکانی نێوانیانی چارەسەر دەکرد، هەرچەندە بچوکترین بوو، ئەو لە سەرەتاوە سیفەتەکانی پێسەنگایەتی نیشان دا، ئولکام ئیسن ئاماژەی بەوەشکردوە، کاتێک لە دوای ساڵانێک بینیم، بۆم دەرکەوت کە هێشتا ئەو سیفەتانەی پاراستووە: خۆشەویست، دڵسۆز، دڵسۆز بۆ کارەکانی.
گوڵستان تارا زۆرجار چیرۆک و ڕۆمانی مێژووی دەخوێندەوە، بە دوای تێگەیشتن لە مێژووی گەلەکەی و ئاشکراکردنی ئەو ڕاستیەی کە دەسەڵات هەوڵی تەمومژاویکردنی دەدا، ئەم خواستەی بۆ زانین و خۆڕاگریە لە بەدواداچوونیدا، بنەماکانی ناسنامەی ڕاگریاندنی ئەو بوو، ئۆلکام ئیسن، وتی: لە تەمەنی گەنجیەوە گوڵستان پڕ بوو لە کنجکاوی، پرسیاری لەبارەی هەموو شتێکەوە دەکرد کە دەیبینی و دەیبیست، کە ئەمەش هۆکاری ئارەزووی قوڵی تێگەیشتنیەوە بوو، لە ڕوانگەی منەوە ئەم خولیایە بۆ زانین یەکەم ناخی ناسنامەی ڕاگەیاندنی ئەوی پێکهێنا، لەوێشەوە دەستیکرد بە بەڵگەنامەکردنی تێکۆشان و ئاهەنگگێڕان بە بەرخۆدان.
"ڕێگای بەرپرسیارێتی"
لە قۆناغی ئامادەیی گوڵستان تارا یەکەم هەنگاوی خۆی بەرەو کاری مافی مرۆڤ ناوە، لەگەڵ هاوڕێکانیدا دەردەچوو بۆ دامەزراوەی مافی مرۆڤ لە باتمان (إيليه)، لەوێ هەستی بەرپرسیارێتی لە بەرامبەر پراکتیزە دڕندەکانی ڕژێمە تاکڕەوەکاندا قوڵتر دەبووەوە، ئەم ڕێبازە ئەوی لە قاڵب داوە بۆ تێکۆشکارێک، بە ئیرادەیەکی بێ چەقبەستووەوە بەرگری لە مافەکانی مرۆڤ بکات و پابەندی بنەماکانی بێت .
ئۆلکام ئیسن، وتی: ئەو ژنە زۆر خۆشەویست بوو لەلایەن هاوڕێکانیەوە، نەک تەنها بەهۆی کەسایەتیە بەهێزەکەیەوە، بەڵکو لەبەر ئەوەی مرۆڤایەتی خۆشدەویست و پێیوابوو تێکۆشان بەبێ خۆشەویستی بۆ مرۆڤەکان ناتەواوە، گوڵستان تارا لەسەر ڕێبازەکەی بەردەوام بوو تا گەیشتە ئەو ڕاستیەی کە هەر لە منداڵیەوە بەدوایدا دەگەڕا: ئەو ڕاستیەی کە بەرخۆدان تەنها لە ڕوبەڕوبوونەوەدا نییە، بەڵکو لە هۆشیاری و وشە و لە خەونێکی نەبڕاوەدایە.
"کاتێک کامێرا دەگۆڕێت بۆ تفەنگی تێکۆشان"
لە شاخەکانی خلنەیرە کە یەکێکە لە ناوچە مێژووییەکانی گەلی کورد، ڕۆژبین دەنیز، ڕۆژنامەنووس یەکەم هەنگاوی خۆی بەرەو ناسینی هەڤاڵ گوڵستان تارا ناوە، گوڵستان لەوێ بوو، وەک تفەنگ کامێرای خۆی بەدەستەوە بوو، ژیانی گەریلاکانی بەڵگە دەکرد و وردەکاریەکانی بەرخۆدانی ڕۆژانەی دەگەیاند و لە دڵی شاخەکانەوە چیرۆکی دەنوسی.
بەڵام ئەوەی سەرنجی ڕۆژبین دەنیز، ڕۆژنامەنووس ڕاکێشا، تەنها هاوێنەی گوڵستان تارا نەبوو، بەڵکو ڕۆحی ڕێکخراوی و دڵخۆشیەکەی بوو کە بۆشایەکی ڕۆشن کردبووەوە. ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو ئامادەییەکی تایبەتی هەبوو، ئامادەییەکی لەبیرنەکراو، هەر لە یەکەم کۆبوونەوەمانەوە هەستم دەکرد پەیوەندییەکی بەهێز دروست دەکەین و ڕێک ئەوە ڕویدا، هاوڕێیەتیمان بە خێرای فراوان بوو، وەک ئەوەی ماوەیەکی زۆرە یەکترمان ناسیبێت.
گوڵستان تارا تەنها نەبوو لەسەر ئەم ڕێگایە، هەروەها ڕۆژبین دەنیز لە کۆتای ساڵی ٢٠١٧، لە هەرێمی کوردستان، هێرۆ بەهادینی ناسی، ئەو کاتەی لە کۆمپانیای ڕاگەیاندنی "چەتر" کاریدەکرد، سەبارەت بەو قۆناغەی کە هێرۆ بەهادین پەیوەندی بە مەیدانی ڕاگەیاندنەوە کرد، ڕۆژبین دەنیز وتی: لەو کاتەدا سیاسەتێکی سیستماتیکی گۆشەگیری لە دژی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان هەبوو، بەتایبەتی دژی ژنان، هەموو ژنێک لەوێ هەڵگری چیرۆکێکی ئازار و پێشێلکاری، و سێکسیزم بوو، بەڵام هێرۆ جیاواز بوو، ڕێگای تێکۆشانی هەڵبژارد و دەستی بە کاری ڕاگەیاندنی کرد، هێرۆ بەهادین، وتی،: تێدەگەم کە لە ڕێگەی ئەم کارەوە دەتوانم خۆم بناسم.
ڕوونیشی کردەوە کە هێرۆ بەهادین خاوەنی کنجکێشێکی فیکری و ئایدیۆلۆژی بووە کە وای لێکردوە بە خێرای پێشبکەوێت و ببێتە ئیلهامبەخش بۆ ئەو ژنانەی لە دەوری کۆدەبوونەوە. ئەو تەنها ڕۆژنامەنووس نەبوو، ئەو خەریکی بونیادنانی ڕاگەیاندنێکی ژنان و بەرگریکار بوو کە ڕوبەڕوموی عەقڵیەتی پیاوسالاری بووەوە و ڕاستیەکانی ئاشکرا دەکرد.
ڕۆژبین دەنیز ڕاگەیاندنی ئازاد بە درێژکراوەی میراسی شەهید گوربەتلی ئەرسۆز پێناسە دەکات، کە هەمیشە دووبارەی دەکردەوە، دەتوانم لە ڕێگەی تێکۆشانی خۆمەوە لە دژی عەقڵیەتی پیاوسالاری سەرکەوتن بەدەست بهێنم کاتێک دەتوانم جوانی بەدەست بهێنم و لە ڕێگەیەوە کارلێک لەگەڵ ژنان بکەم، ئەو لە کۆمێنتێکدا، وتی: گوڵستان و هێرۆ بەم ڕێگایەدا ڕۆیشتن، خاوەنی جوانی ڕاستەقینە بوون و توانیویانە ژنان بە جوانی ناوەوەیان بناسێنن- جوانی بەرخۆدان و هۆشیاری.
گوڵستان تارا، وەک ڕۆژبین دەنیز باسی دەکات، تەنها ڕۆژنامەنووس نەبووە، خەریکی هێڵکاری نەخشەی ئازادی ژنان بوو، لە باکووری کوردستانەوە تا ڕۆژئاوا، لە ناوچەکانی پاراستنی یاسای تا هەرێمی کوردستان، گوڵستان بەرپرسیارێتی گەڕانی بەدوای ڕاستیەکاندا لە ئەستۆی خۆیدا هەڵگرت، دژی ئەو دەزگا ڕاگەیاندنیانە شەڕی کرد کە پەیڕەوی لە عەقڵیەتی پیاوسالاری دەکرد و پەرەی بە بوونی ژنان لە ناو ڕاگەیاندنی ڕەسەندا دا.
سەبارەت بە هێرۆ بەهادین، وتی: چالاکی ڕاگەیاندنی ئەو نەک هەر ژیانی گۆڕی، بەڵکو شۆڕشی لە خێزانەکەیدا کرد، کەسایەتیەکەی کاریگەریەکی ئەرێنی گەورەی لەسەر ژنانی کۆمپانیای ڕاگەیاندنی "چەتر" هەبوو، دەیوت: نابێت سەرمان لە بەردەم عەقڵیەتی پاوانخوازانە و داب و نەریتە بەسەرچوەکان دانەنوێنین کە سنووردارکردن بەسەر ژناندا دەسەپێنن، بەڕاستی مۆدێلێکی خۆڕاگری بوو لە نێو هاوڕێکانیدا.
"ڕاگەیاندنی ئازاد گۆڕەپانی تێکۆشان نەک پیشە"
گوڵستان تارا ڕاگەیاندنی وەک ئامرازێک بۆ پەروەردەی کۆمەڵگە لەسەر ڕاستی تەماشای دەکرد، کاریجەکرد بۆ قوڵکردنەوەی لە ڕوی فەلسەفی و فیکری و زانستیەوە، وەک ڕۆژبین دەنیز ڕونیکردەوە، کە ڕاگەیاندن پیشە نییە، بەڵکو گۆڕەپانی تێکۆشانە، گوڵستان تارا هەموو ڕۆژەکەی بە پەرەپێدانی کاری ڕاگەیاندنی و ئاشکراکردنی ڕاستیەکان بەسەر برد، چاودێری بارودۆخی سیاسی و سەربازی و کۆمەڵایەتی و ئابووری دەکرد و لەسەر ئەو بنەمایە بەرنامەی بونیادنا، گوڵستان ڕاگەیاندن وەک ئامرازێک بۆ پەروەردەکردنی کۆمەڵگە سەبارەت بە ڕاستیەکان بینیوە، کاریدەکرد بۆ قوڵکردنەوەی لە ڕولوی فەلسەفی و فیکری و زانستیەوە، هەروەها وەک گۆڕەپانێک بۆ تێکۆشان دژی پێشوەختەی ڕەگەزی و دەسەڵات و ئەو سنووردارکردنانەی کە بەسەر ژناندا سەپێنراون، جێپەنجەی خۆی لەسەر هەموو لایەنەکانی کاری ڕاگەیاندنی بەجێهێشتووە.
بەهەمان شێوە شەهید هێرۆ بەهادین یەکێک بوو لەو ژنانە دیارانەی هەڵگری ئاڵای تێکۆشانی ڕاگەیاندنی ژنانی ئازاد بوو، لە بەشی ڕێجی دەستی بە کارەکانی کردوە، لەوێ بۆ ماوەیەکی زۆر کاری کردوە، دواتر وەک سەرنووسەرێکی ورد و دڵسۆز ڕوی لە ناوەندی هەواڵی ژنان کردوە، هەمیشە بەدوای ڕوداو و دۆسیە و بەرنامەیەکدا دەگەڕا کە دەنگی ژنان بەهێزتر بکات و ڕۆشنایی بخاتە سەر پرسەکانیان، بە پەرۆشەوە لەگەڵ ژنان کاری دەکرد.
هێرۆ بەهادین بە دەستکاریکردن ڕازی نەبوو، هەروەها لە بەشی مۆنتاژدا کاری کردوە، لەوێ بەشداری کردوە لە ئامادەکردنی بەرنامەی کلتووری بە ئامانجی پاراستنی میراسی ژنانی کورد، ئەو ئەم بەرنامانەی وەک میراسێک بۆ نەوەکانی داهاتوو تەماشا دەکرد، وەک ڕۆژبین دەنیز ڕوونی کردەوە، کە هێرۆ بەهادین ەتی: زۆر دڵخۆشم کە بەشدارم لە ئامادەکردنی ئەم بەرنامانە، کە وەک میراسێک بۆ نەوەکانی داهاتوو دەمێنێتەوە، بۆ ئەوەی بتوانن زانیاری لەسەر کلتوور و مێژووی خۆیان بزانن.
ڕۆژبین دەنیز ئاماژەی بەوەدا، کە هێرۆ بەهادین خوێندکاری گوڵستان تارا، چالاکوان بووە، وتی: زۆر شت لێی فێربووم، هەر زوو بووم بە هاوبەشی ئەو لە شانی بەرپرسیارێتی ڕاگەیاندنی ئازاد، پێکەوە دەنگێکی یەکگرتویان بۆ ژنانی کوردستان پێکهێنا و بەشدارییان لە بونیادنانی ڕاگەیاندنێکی ژنانی خۆڕاگردا کرد.
"تێکۆشان و ناسنامە"
ژنان ڕۆڵێکی پێشەنگیان هەبوو لە پەرەپێدانی ڕاگەیاندنی ئازاددا، کە ئەمەش گەشەسەندنێکی هاندەری ساتەوەختە نەبوو، بەڵکو بەرهەمی تێکۆشانێکی درێژخایەن بوو، ئەم ڕاگەیاندنیە لە سفرەوە بەشداری کرد لە بونیادنانی زمان و ناسنامەی کوردی، ژنان لەم دامەزراوەدا ڕۆڵێکی سەرەکییان هەبوو، چونکە ئەوان لەگەڵ شوناسی کوردیدا ڕوبەڕوی هەوڵی سیستماتیک بوونەتەوە بۆ سڕینەوەی بوونی خۆیان، وەک ڕۆژبین دەنیز ەتی: ڕاگەیاندنی ئازاد شوێنی تێکۆشانە، دەنگی ئێمەیە دژی سەرمایەداری و ستەمکاری، ئێمە تەنها ڕاپۆرت ناکەین، ئێمە ئاشکرای دەکەین، ڕوبەڕوی دەبینەوە و بونیادی دەنێین، لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاندنی نەریتی خزمەتی بەرژەوەندی ڕژێمە سەرمایەدارەکانی دەکرد، لە کاتێکدا ڕاگەیاندنی ئازاد کاریان کرد بۆ ئاشکراکردنی ڕاستیەکان و ئاشکراکردنی سیاسەتە ستەمکارەکان، ئەمەش وایکرد هەڕەشەیەکی ڕاستەقینە بێت بۆ سەر دەسەڵاتداران، ڕۆژنامەنوسان باجێکی قورسیان بۆ دا ئەم پابەندبوونە، وەک چۆن ئۆتۆمبێلی هەڤاڵانی ڕۆژنامەنوسمان لە ٢٣ی ئابی ٢٠٢٤ کرایە ئامانج، لە هەوڵێکدا بۆ بێدەنگکردنی دەنگی ڕاستەقینە، کە ئێمە لە ڕاستیەکان ناترسین، ئێمە بۆی دەژین، ڕاگەیاندنی ئازاد دەنگی ژنان و دەنگی گەلانی ستەملێکراوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە.
"شەهید گوڵستان و هێرۆ... برینێکن لە دڵ و دەنگێک کە بێدەنگ ناکرێ"
بەئامانجکردنی هەڤاڵان گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین تەنها هێرشکردنە سەر دوو تاک نەبوو، گورزێک بوو لە ئازادی ڕاگەیاندن، هێڵێک کە بۆتە جێگرەوەی ڕاستەقینە بۆ ڕاگەیاندنی دروستکراو دەسەڵاتە ستەمکارەکان کە هەوڵی سڕینەوەی ناسنامەی کورد و مافی ژنانیان لە هەرێمی کوردستان داوە، شەهیدبوونی گۆڵستان و هێرۆ کاریگەریەکی قوڵی لەسەر ئێمە بەجێهێشت، هەروەها لەسەر دڵی ژنانی کوردستان بەگشت، ژنان ئەو هێرشانەیان وەک هەوڵێکی سیستماتیک بۆ بێدەنگکردنی دەنگی ژنانی ئازاد دەبینی، سەرەڕای ئەو برینە قوڵەی کە لەناو ئێمەدا خوێنی لێدەهات، خەم و پەژارە کۆتایی ڕێگاکە نەبوو، بەڵکو سەرەتای تێکۆشانێک بوو، دەنگەکان یەکگرتو بوون لە بەرامبەر ئەو پیلانگێڕیەی کە ڕاگەیاندنی ئازادیان کردە ئامانج،، و بەڵێنمان نوێکردەوە کە بەردەوام بین لەسەر ئەو ڕێگایەی کە دوو هەڤاڵەکە گرتوویانەتەبەر.
"پەیمانێکی نەشکاو"
ڕۆژبین دەنیز، ڕۆژنامەنووس لە کۆتای قسەکانیدا ڕایگەیاند، دوای شەهیدبوونی گوڵستان و هێرۆ، تێکۆشانمان چڕتر کردەوە و سوێندمان دا بەردەوام بین لە ڕێپێوانەکەمان لە دژی هەموو ئەو هێرشانەی کە بوونی ژن و کۆمەڵگە دەکەنە ئامانج، ڕێگای ئازادی کە بە خوێنی ئازادیخوازان، چ ژن و پیاو خۆش کراوە، داناخرێت، بەڵکو بە کامێرا و پێنووسەکانیان بەردەوام دەبێت، ئەمڕۆش بەردەوام دەبین لە ڕێگاکە، لە بارەی گورباتلی، گوڵستان، هیرۆ، نوژیان، دەنیز، کەمال، نازم، جیهان، و ئاکید...، ئەو ناوانەی کە بوونەتە هێما، و پێنووسەکانیان بوونەتە مەشخەڵی ڕێگای ئازادی ڕووناک دەکەنەوە.