گۆرانی ئەمڕۆ: لەیلا قاسم

‎گۆرانییەک بە ناوی لەیلا قاسم بۆ یادی شۆڕشگێڕی لەسێدارەدراو لەیلا قاسم لە ساڵی ٢٠٢٠ لەلایەن هونەرمەند دیناوە وتراوە.

 

لەیلا قاسم

‎لە سێدارەكەی لەیلاوە

‎بانگی ئازادیمان. داوە

‎بانگێك بەگشت دنیای ئەوت

‎چەند مەزنە ئافرەتی كورد

 

‎ئەی گەلەكەی لەیلا قاسم

‎چیدی مەڵێ من بێ كەسم

‎كام میللەتی ئەم. دنیایە

‎وەك تۆ خاوەنی لەیلایە

 

‎كام نەتەوە بۆ خۆری دوور

‎خانمانی ڕوو سوور ڕوو سوور

‎بەرەو سێدارە ڕێ ئەگرن

‎وەک  لەیلا بە پێوە ئەمرن

 

‎چەند لەگەڵ خاكدا ئەسووتاین

‎چەند خۆێنمان بەخشی، چەند گریاین

‎هێندەش سەربەزین كەئەڵێن

‎ئێمە نەتەوەكەی لەیلاین

 

‎ئەی لەیلای كوردستانەكەم

‎ئەی بووكی نێو مێژووەكەم

تۆ شاگوڵی شەھیدانی

‎تاجی سەری هەموومانی