تابلۆی "وێنەی خۆدی"

تابلۆی زەیتی "وێنەی خودی" لەلایەن تێرێز شوارتز (١٨٥١-١٩١٨) نیگارکێشێکی پۆرترێتی هۆڵەندییەوە کێشراوە، بەهۆی ئەوەی شارەزایی هونەری و داهێنەری تێکەڵ کردووە، ناوبانگێکی زۆری بەدەستهێناوە، هەروەها لە سەدەی نۆزدەهەمدا کۆمەڵێک پەیکەری دیاری دروستکردووە.

 

یەکەم وانەی وێنەکێشانی لە باوکی یۆهان شوارتز وەرگرتووە، ئەویش نیگارکێشێکی بەناوبانگ بوو لەو کاتەدا، کە بۆ یەکەمجار بەرهەمەکانی لە پێشانگای جیهانی کۆلۆمبیا لە ساڵی ١٨٩٣ لە شیکاگۆ نمایشکران، دوای ئەوەی تابلۆکانی لە چەندین پێشانگەدا لە سەرتاسەری ئەوروپا و ئەمریکا نمایشکران، ناوبانگێکی نێودەوڵەتی بەدەستهێنا وەک هونەرمەندێکی سەرکەوتوو.

 

بە لێهاتوویی خۆی لە نیگارکێشانی وێنەی کەسایەتییە ناسراوەکان و وردی و کوالیتی بە بەکارهێنانی ڕەنگی دەوڵەمەند و تێر ناسراوە، هەروەها یەکێک بوو لەو چەند نیگارکێشە ژنانەی کە دەرفەتی نمایشکردنی تابلۆکانیان لە گەلەری ئوفیزی لە فلۆرانس هەبووە.

 

وێنەی خۆی کێشاوە کاتێک تەمەنی سی و حەوت ساڵان بووە، کە جلێکی ڕەشی لەبەردایە و پشتێنێکی پان و پێچانێکی زەردی بەستووە و پارچەیەکی زەردیشی لە ملدایە، دەستی ڕاستی تەختەی ڕەنگەکانی بە چەند ڕەنگێک و کۆمەڵێک فڵچەی بۆیاخەوە هەڵگرتووە، دەستی چەپیشی فڵچەیەکی بۆیاخی پێیە، چاوەکانی وەک ئەوەیە ڕووناکی چاوەکانی بگرێت، تا بتوانێت بە ڕوونتر ببینێت.

 

تابلۆکە لە ساڵی ١٨٨٨ کێشراوە و ئێستا لە گەلەری گالیۆ دیگلی ئوفیزی لە شاری فلۆرانس لە بەریتانیا نمایشکراوە.